سه‌ره‌کیترین گرفت له به‌رده‌م به‌کارهێنه‌رانی مۆبایل شاردنه‌وه‌ی فایلی تایبه‌تی (ده‌نگ، ڤیدیۆ، وێنه) له ناو ئامێری مۆبایله. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین پرۆگرام دروست کراون، به‌ڵام هه‌موویان کێشه و گرفتی خۆیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر مۆبایله‌که‌تان نۆکیا N بیت ڕێگایه‌ک هه‌یه به ئاسانی و به بێ هیچ پرۆگرامێک فایله‌کانتان بشارنه‌وه و له ناو ستۆدیۆ نه‌بینرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له مێنۆی مۆبایل ده‌چینه به‌شی Tools و له‌وێ File manager هه‌لبژێره دواتر ده‌چینه ناو Memory Card دواتر فایلی Other و Options/New Folder . فایلێکی نوێ بکه‌نه‌وه و ناوی Contacts بۆ فایله‌که دابنێ، له ناو ئه‌م فایله فایلێکی تر دروست بکه و هه‌ر ناوێک که خۆت حه‌زت لێیه دابنێ وه‌کوو: My Doc . ئێستا له‌م دوو فایله بگه‌ڕێوه بۆ File Manager . ئێستا ئه‌و فایله‌ی که ده‌ته‌وێت بیشارییه‌وه، ده‌ست نیشان بکه و له سه‌ری دوگمه‌ی خیارات لێ بده و Move To Folder هه‌لبژێره و له‌وێ بڕۆ Memory/Contacts/Other/My Doc و OK لێ بده. ئێستا فایله‌که‌ت له‌ناو استۆدیۆ نه‌ماوه، بۆ بینینی فایله‌که‌ت له File Manager بڕۆ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که فایله‌که‌ت خه‌زن کردووه
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|