ریتانیا: توندرەوەکان دژى ئیسلام خۆپیشاندان دەکەن
لەپێکدادانێکى نێوان پۆلیسى شارى تۆتنهام و ژمارەیەک لە ئەندامانى کۆمەڵەیەکى راسترەوەى توندرەو کە خۆپیشاندانێکیان دژى ئایینى ئیسلام سازکردبوو ، یانزە کەس دەستگیر کران و پۆلیسێکى ئافرەتیش بەسوکى بریندار بوو .
ئەو خۆپیشاندانە کە یەکێتى بەرگرى ئینگلیزى کە رێکخراوێکى راسترەوى توندرەوە لەشارى تۆتنهام لەباکوورى شارى لەندەن ى پایتەختى بەریتانیا سازى کردبوو . لە خۆنیشاندانەکەدا کە پێنج سەد کەس لەو کۆمەڵە توندڕەوە بەشداریان تێدا کرد ئاڵاى ئینگلتەرا یان هەڵکردبوو و سرودى نیشتیمانى ئینگلیزیان دەگوتەوە و دەموچاویان داپۆشرابوو داوایان دەکرد وڵاتەکەیان لەبێگانەکان بسەنرێتەوە لەهەمان کاتیشدا دروشمى دژ بەئایینى ئیسلامیان لەلافیتەکانیان نووسى بوو لەهەمانکاتدا هەڵدەستان بەئەنجامدانى سڵاوکردنى بەشێوەى نازیەکان.
لەم دواییانەدا زۆربەى بەریتانیە توندرەوەکان روبەروى دودڵى بوونەتەوە لەئەنجامى زیادبوونى کۆچبەران بۆ وڵاتەکەیان بەتایبەتى کۆچى موسوڵمانان بۆ بەریتانیا ،ئەمەش زیاتر بووە دواى ئەوەى پارتى نەتەوەیى بەریتانى کە بەرهەڵستکارى ئەو کۆچەیە بۆیەکەم جار توانى دوو کورسى لەپەرلەمانى ئەوروپا بەدەست بهێنێت.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|