لەكۆتا جەولەی خولی یانەپاڵەوانەكانی ئەوروپاو لەكۆمەڵەی سێهەم، یانەی ریاڵمەدرید بووە میوانی یانەی مارسیلیای فەرەنسی، ریاڵمەدرید توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی 16 كاتێك توانی بەئەنجامی (3-1)یاریەكە بباتەوە، لەخولەكی 5دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ یەكەم گۆڵی یاریەكەی بۆ ریاڵمەدرید تۆمار كرد لەرێگەی لێدانێكی راستەوخۆوە، بەڵام لۆچۆ گۆنزالێسی گرانترین یاریزانی مارسلیا لەخولەكی 11دا ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە، رائول ئەلبیۆل لەخولەكی 60 گۆڵی دووەمو پێشكەوتنی بۆریاڵ تۆمار كرد، لۆچۆ گۆنزالێس نزیك بوو لەوەی ئەنجامەكە لەرێگەی لێدانی سزاوە یەكسان بكاتەوە، بەڵام نەیتوانیو لێدنێكی سزای لەدەستدا،د وابەدوای ئەمە رۆناڵدۆ لەخولەكی 80دا گۆڵی دووەمی خۆییو سێهەمی یانەكەی تۆمار كردو خاڵەكانی یانەكەی گەیانە 13 خاڵو سەركەوتن بۆقۆناغی دووەم.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|