شوان عه‌توف كه له‌درامای گه‌رده‌لولدا رۆڵی "باران"ی ده‌بینی، ده‌ڵێت "ده‌نگم له‌زۆربه‌ی گۆرانیبێژه‌كانی ئێستا خۆشتره"، به‌یان عوسمانیش كه رۆڵی "وه‌نه‌وشه"ی ده‌بینی ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر نهبوامایه به‌ئه‌كته‌ر، ده‌بووم به‌گۆرانیبێژ".
له‌دوو دیداری جیاوازدا كه گۆڤاری ئاوێنه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند شوان عه‌تو‌ف‌و به‌یان عوسمان سازیكردووه، باس له‌رۆڵه‌كانی خۆیان له‌درامای گهردهلولداو به‌هه‌مان شێوه باسی ژیانی خۆیان ده‌كه‌ن.
شوان عه‌توف ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه خۆشه‌ویسترین كه‌سی، تاڤگه‌ی خێزانیهتیو هیچ كه‌سێكیش ناتوانێت جێگای له‌دڵیدا له‌ق بكات، پاشانیش (ئیلیان)ی كچی "زۆرجار شه‌وانه ده‌چم گوێ لهههناسهكانی ئیلیان ده‌گرم ".
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی ئاوێنه‌كاندا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆ به‌شی یه‌كه‌می گه‌رده‌لولی به‌دڵ نه‌بوو كه‌چی له‌به‌شی دووه‌مدا رۆڵی بینی؟ شوان ده‌ڵێت "من له‌به‌شی یه‌كه‌مدا كاره‌كته‌ره‌كه‌م به‌دڵ نه‌بوو، نه‌ك دراماكه، له‌به‌شی دووه‌مدا كاره‌كته‌ره‌كه‌م به‌دڵ بوو، به‌ڵام ئێمه تائێستاش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاداین له‌و بواره‌دا، له‌به‌رئه‌وه ناكرێ منیش تا دوو ساڵی تر ده‌موچاوی خۆم ههڵبگرمو دهرنهكهومو چاوه‌ڕوانی له‌دایكبوونی ده‌رهێنه‌رێكی زۆر پڕۆفیشناڵ بكه‌م".
به‌یان عوسمان له‌باره‌ی بینینی رۆڵی وه‌نه‌وشه‌وه ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه خۆی به‌ئاسایی ته‌نانه‌ت ڕقی له‌و كه‌سانه‌یه كه ڕِهگهزی به‌رامبه‌ریان بشكێنن، بۆیه لهراستهقینهدا خۆی له‌وه‌نه‌وشه ناچێت.
له‌باره‌ی ئه‌و گۆرانیانه‌ش كه له‌دراماكه‌دا وتی، به‌یان ده‌ڵێت "خۆم ده‌نگم خۆشه، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر نهبوامایه به‌ئه‌كته‌ر، ده‌بووم به‌گۆرانیبێژ، هه‌رچه‌نده حه‌ز ده‌كه‌م له‌بواری گۆرانی وتنیشدا كار بكه‌م، له‌كاتی وێنه‌گرتنی دراماكه‌دا كه ڕۆڵم نه‌بوو داده‌نیشتم بۆ خۆم گۆرانیم ده‌وت، مامۆستا جه‌لیل وتی بۆچی گۆرانییه‌كیش ناڵێیت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و به‌هره‌یه‌ش دهربخهیتو كپ نه‌بێت، ئیتر ئه‌وه بوو بۆ ڕۆیشتنی باران، گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره شه‌ماڵ سائیبم وتووه".
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|