ئه‌ستێره‌ی ناوداری لوبنانی ئه‌لیسا ناوی ( ئه‌لیسا خوری) ه , نازناوی ( ئه‌لیسا) یه ,
له 27- ئۆكتۆبه‌ری 1978 له لوبنان له گه‌ڕه‌كی ( الاحمر ) هاتۆته دنیاوه , بڕوانامه‌ی بهكالورێسی هه‌یه له زانستی سیاسه‌ت دا , ئه‌ستێره‌ی به‌ختی دوپشكه و ئاواته‌خوازه ببێت به پارێزه‌ر هه‌روه‌ها ئاواته‌خوازه خێزانێك پێك بهێنێت و وه منداڵیشی هه‌بێت , هه‌روه‌ها هیوایه‌تی وه‌رزش و گه‌شته , هێشتا سه‌ڵته و نه‌چۆته كه‌ژاوه‌ی هاوسه‌رێتیه‌وه جوانترین ڕه‌نگ لای ڕه‌نگی (سپی)ه , باشترین خواردنی (السوشی) ه , باشترین بۆنی ( جیفنشی و به‌تایبه‌تی هوت كوتور )ه , باشترین ئۆتۆمبێل لای (B M W) وه , جوانترین په‌خشان لای ( غرد خارج السرب اژا كان صوتك جمیلا ) , خێزانه‌كه‌ی پێكدێت له ( باوك و دایك و 3 كوڕ و 3 كچ ) , وه له ساڵی 1992 چۆته به‌رنامه‌ی ستۆدیۆیی هونه‌ریه‌وه وه خه‌ڵاتی ئاڵتونی به‌ده‌ستهێنا , وه ده‌ستیكرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م سیدی خۆی له ساڵی 1998 به‌ناوی (إلی هو بدی دوب ) هه‌روه‌ها سیدی دووه‌می له ساڵی 2000 بڵاوكرده‌وه كه ( دویتو) له‌گه‌ڵ ( راغب علامه ) ئیشیان تێدا كردووه , هه‌روه‌ها ( عایشالك ) كه به‌م گۆرانیه ناوبانگی له جیهانی عه‌ره‌بی و جیهاندا ده‌ركرد له ساڵی 2002 دا , هه‌روه‌ها سیدی ( احلی دنیا ) له ساڵی 2004 دا ناوبانگێكی گه‌وره‌ی ده‌ركرد , وه له ساڵی 2002 بووه باشترین هونه‌رمه‌ند له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
هونه‌رمه‌ند ( ئه‌لیسا ) به چه‌ند زمانێك ئه‌توانێت بدوێ ئه‌وانیش زمانه‌كانی ( ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی و ئیتاڵی و گۆرانی توركیش ده‌ڵێت و بێگومان عه‌ره‌بی ) یش ده‌زانێت .
گۆرانی بێژی لوبنانی ئه‌لیسا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده سه‌ركه‌وتوه‌كاندا كۆبۆته‌وه بۆ سود وه‌رگرتن له هونه‌ره‌كه‌یان , ده‌ركه‌وتنی له یه‌كه‌م سیدیدا به‌ناوی ( بدی دوب ) له ساڵی 1998 , كه یه‌كێك بوو له پڕفرۆش‌ترین سیدیه‌كانی له‌و كاته‌دا (ئه‌لیسا) نزیكه‌ی ( سه‌د هه‌زار ) كۆپی لێ فرۆشرا .
سیدی دووه‌می له ساڵی 2000 دا به ناونیشانی ( وأخرتها معاك ) كه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا له بازاڕه‌كانی فرۆشتنی كاسێت له لوبناندا , وه سیدی سێیه‌می له ساڵی 2002 له ژێر ناوی (عیشالك ) ده‌رچوو , كه پاشماوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له جێگیركردنی له مه‌یدانی گۆرانی و هه‌وادارانی . له ڕوداوه دیاره‌كانی ژیانی هونه‌ری ( ئه‌لیسا ) هاوكاری بونی بوو له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( راغب علامه ) له گۆرانی ( بتغیب بتروح ) , وه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ده‌سته‌به‌ركرد , وه گۆرانیه دوانیهكهی كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی جیهانی ( كریس دیبورج) كه ( ئه‌لیسا ) به‌دوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی گۆرانی وتووه .
وه له‌كاتی ئاهه‌نگی گۆرانیه‌كاندا ( ئه‌لیسا ) یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌بی بوو كه له‌به‌رده‌م سهروهكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پێش ( بیل كلینتون ) ئه‌ستێره‌ی خێرخوازی له ( دوبه‌ی ) به ئاماده‌بونی (پادشای الاردن و پادشا رانیا و امیری إماره دبی الشیخ محمد بن را‌شد ال مكتوم) گۆرانی وتووه .
وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ( بیبسی ) گرێبه‌ستی به‌ست بۆ ڕیكلامی كۆمپانیاكه له‌یه‌كه‌م ریكلامیدا بۆی ئه‌م گۆرانییه‌ی وت ( قربلی ) و له دووه‌مد( لو نرجع سوا ) بوو , هه‌روه‌ها كۆمپانیای دروستكردنی كاتژمێری جیهانی ( لاركوم ) له بڵاوكراوهیهكیاندا ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر (ئه‌لیسا ) ڕاگه‌یاند كه ئه‌و به نرختریت زێره كه ئێمه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێین
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|