به‌خته‌وه‌ری له‌چیدایه؟ چۆن پێی ده‌گه‌ین؟
د. ڕوخۆش غه‌ریب
ئه‌گه‌ر ویستت به‌خته‌وه‌ر بژیت له‌ژیانتدا، هه‌رگیز هه‌وڵ مه‌ده هه‌موو دنیا بگۆڕیت، به‌ڵکو ئیش له‌سه‌ر گۆڕینی خۆت بکه، پاشان هه‌وڵی گۆڕانی هه‌موو دنیا بده.
تا له‌م وته‌یه باشتر تێبگه‌ین بابزانین به‌خته‌وه‌ری چییه‌و چۆن پێی ده‌گه‌ین؟
ئێمه هه‌موومان چاومان له‌به‌خته‌وه‌ریه‌و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین، به‌ڵام به‌خته‌وه‌ری خۆی له‌خۆیدا ئامانج نیه، به‌ڵکو له‌ئه‌نجامی ئه‌و کارانه‌ی که‌تۆ حه‌زت لێیانه‌و ئه‌نجامیان ده‌ده‌یت چێژی ده‌که‌یت، له‌ڕاستگۆیی له‌په‌یوه‌ندییه‌کانی تۆ له‌گه‌ڵ که‌سانی تر و به‌رده‌وامی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌دی ده‌که‌یت. به‌خته‌وه‌ری ئه‌وه‌یه که تۆ خۆت بیت و دروستکه‌ری بڕیاره‌کانی خۆت بیت، به‌و کارانه هه‌ستیت که‌له‌گه‌ڵ حه‌زو خواسته‌کانی خۆتدا یه‌کده‌گرنه‌وه، چێژ له‌هه‌موو ساتێکی ژیانت ببینیت، خۆت و که‌سانی ده‌وروبه‌رت په‌سه‌ند بکه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌هه‌ن. به‌خته‌وه‌ری هه‌وڵی به‌رده‌وامه بۆ گه‌ڕان به‌دوای باشتر له‌خۆت و ده‌وروپشتدا.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌ی ئاماژه‌مان پێدان، ئه‌گه‌ر تۆ پێداگریت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌سانی تر ئه‌بێت به‌دڵی تۆ بن، هه‌موو شتێکی تۆ له‌به‌رچاو بگرن، ئه‌وان لۆمه‌یان له‌سه‌ر بێت و خه‌تابار بن، ده‌سته چه‌وره‌که‌ی خۆت بسڕیت به‌سه‌ر: حکومه‌ت، کۆمه‌ڵگه، دایک و باوک، قوتابخانه‌و …تد، ئه‌وا مه‌ودای نێوان تۆ و به‌خته‌وه‌ری زۆر زیاد ده‌بێت و چێژی ناکه‌یت، یان به‌شێوازێکی تر بڵێین تۆ به‌خته‌وه‌ر نابیت.
پێویسته ژیانت خوڵقا بێت بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی تۆ بێت، تۆ ژیانت پێبه‌خشراوه تا خۆت مانای پێببه‌خشیت. که‌س قه‌رزاری تۆ نیه به‌هیچ شتێك، تۆ خۆت ته‌نها که‌سێکیت که‌توانای دروستکردنی ڕوداو و ڕێبازی ژیانی خۆتی. هێز بیر‌و باوه‌ڕته به توانا و خه‌ونه‌کانت، پاڵنه‌ره‌کانته بۆ گه‌یشتن به‌هه‌موو ئاواته‌کانت.
چونکه ئه‌و پشتگیرییه که‌مه‌ی له‌ملاولا وه‌ری ده‌گریت هیچ نییه ئه‌گه‌ر خۆت خاوه‌نی بڕیاری خۆت و بیر‌و باوه‌ڕی چه‌سپاوی خۆت نه‌بیت، ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بیت به‌وه‌ی ده‌بێت ڕێگاکه‌ت ته‌واو بکه‌یت وێڕای بوونی کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کان.
ڕۆڵی که‌سانی ده‌وروپشتت هه‌رچونێك بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌رێنی بێت و کاریگه‌ریشی له‌سه‌رت هه‌بێت، توانای ئه‌وه‌ی نابێت ڕێگر بێت له‌به‌رده‌وام بوونت له‌سه‌ر گه‌شه‌کردن و سه‌رکه‌وتنه‌کانت، ئه‌گه‌ر خۆت پاساو بۆ شکسته‌کانت نه‌هێنیته‌وه.
هه‌موو که‌سێک توانای زاڵبوونی هه‌یه به‌سه‌ر کۆسپه‌کاندا و توانای ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی کێشه‌کانی هه‌یه. گرنگترین بیروباوه‌ری نادروست که‌ده‌بێت زاڵ بیت به‌سه‌ریدا ئه‌وه‌یه که که‌سێك دێته ژیانت و هه‌موو گۆڕانکارییه‌کی پێویستت بۆ ده‌کات و ده‌بێته فریادڕه‌ست.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌کی زانکۆی هارفردی ئه‌مه‌ریکیدا(1970) پرسیاریان له 100 قوتابی کردووه ده‌رباره‌ی پلانی دواڕۆژیان و ئه‌گه‌ری بوونی پلانی دیاری کراو و ئاشکرا سه‌باره‌ت به‌دواڕۆژیان، ده‌رکه‌وتووه ته‌نها 3% پلانیان بۆ دواڕۆژ هه‌بووه، ئه‌وانی تر نه‌یانزانیوه چی‌یان ده‌وێت. پاش 20 ساڵ ستافی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه گه‌ڕاون به‌دوای ئه‌و 100 قوتابیه‌داو بینیویانه که ئه‌و 3 قوتابیه زیاتر له90% کۆی هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی 100 که‌سه‌که‌ی تریان هه‌یه.
مرۆڤی به‌پلان ده‌بێت خاوه‌نی په‌یام بێت بۆ ژیان، هه‌روه‌ها ده‌بێت دیدگایه‌کی ڕوونی هه‌بێت بۆ ژیان.
ده‌بێت جیاوازی له‌نێوان که‌سێکی خاوه‌ن په‌یام و دیدگا بۆ ژیان و که‌سێکی بێ په‌یام و نادیده بۆ ژیان چی بێت؟
کاپتنی که‌شتی سه‌رکردایه‌تی که‌شتیه‌که ده‌کات و ئه‌و ده‌زانێت باره‌که‌ی به‌ره‌و چ وڵاتێک ده‌بات، چ که‌نارێک له‌باره، ئه‌و به‌ئاگایه له‌هه‌موو مه‌ترسییه‌کانی ده‌ریا، کاتی زریان و گۆڕانکارییه‌کانی ئاووهه‌وا که‌یه و چۆنه، چۆن ده‌توانێت ڕووبه‌ڕووی بێته‌وه. به‌م شێوه‌یه ئاڕاسته و مه‌به‌ستی ئاشکراو ڕوونه. ئه‌و که‌سه‌ی خاوه‌ن په‌یام و دیدگایه‌کی ڕوون بێت بۆ ژیان وه‌ک ئه‌م کاپتنه وه‌هایه.
له‌کاتێکدا ئه‌و که‌سه‌ی که‌بێ پلان و نادیده، وه‌ك ئه‌و کاپتنه وه‌هایه که‌نازانێت به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات، هیچ ده‌رباره‌ی چه‌ته‌کانی ده‌ریا نازانێت، هیچ ئاگادارییه‌کی نییه ده‌رباره‌ی که‌شوهه‌وای ده‌ریا.
که‌سی بێ په‌یام و ئامانج و دیدگا زیاتر ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری فاکته‌ره کومه‌ڵایه‌تی و ئابوری وده‌روونییه‌کان.
ستراتیژه‌کانی گۆڕانکاری دروست به‌ره‌و باشکردنی ژیان و به‌خته‌وه‌ری:
ئه‌گه‌ر نه‌زانیت چیت ده‌وێت ئه‌وا ناگه‌یت به‌هیچ شتێک، کاتێک ده‌ڵێیت ده‌مه‌وێت که‌واته تۆ ئامانجێکت هه‌یه، که‌واته ده‌بێت بڕیار بده‌یت که بگه‌یته ئه‌و ئامانجه‌ت، بڕیاردان به‌هێزترین فاکته‌ره بۆ گه‌یشتن به‌ئامانج و له‌هه‌مان کاتدا بۆ گه‌یشتن به‌به‌خته‌وه‌ری، واته نابێت ئامانجه‌کان ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی خه‌ون و خه‌یاڵدا قه‌تیس بخۆن، به‌ڵکو ده‌بێت بڕیاری هه‌نگاونانی له‌گه‌ڵدا بێت.
چه‌ند ڕێگایه‌ک بۆ پلان دانان بۆ ژیانت:
1- هه‌موو ئاواته‌کانت (ئامانجه‌کانت) له‌ژیانتدا بنووسه، له‌لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی ژیانت.
2- له‌هه‌ر لایه‌نێکدا گرنگترین یه‌که‌م ئامانج دیاری بکه.
3- ئه‌و به‌هایانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌م ئامانجه‌وه دیاری بکه، سوود و زیانه‌کان هه‌ڵبسه‌نگێنه.
4- نه‌خشه‌و پلانی ده‌ستپێکردنی ساڵانه‌ت بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌که‌ت داڕێژه.
5- به‌رده‌وام به له‌سه‌ر نووسینی لیستی ڕۆژانه‌و هه‌فتانه‌ی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی له‌سه‌رته بۆ به‌ده‌ستهێنانی پلانی ساڵانه‌ت بۆ گه‌یشتن
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|