11/15/2010 4:15:42 PM
بۆ یه‌كه‌مینجار له‌مێژووی ئه‌و ووڵاته‌دا, ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو دادگایه‌كی پاكستانی حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ ئافره‌تێكی مه‌سیحی ده‌ركرد به‌تۆمه‌تی كافر بوونی, به‌و پێیه‌ی كه‌سوكایه‌تی و بێڕێزیی به‌رامبه‌ر به‌پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وای ئیسلام – صلی الله علیه وسلم - ئه‌نجامدابوو, كه‌ئه‌وه‌ش له‌ناوه‌نده یاساییه‌كاندا ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیرا .
دادگایه‌كی – نانكانا – كه‌ناوچه‌یه‌كی ویلایه‌تی بنجابی ناوه‌ندی ئه‌و ووڵاته‌یه ئه‌و حوكمه‌ی له‌دژی ( ئاسیا بیبی – 45 ساڵ ) ی مه‌سیحی ده‌ركرد, ئه‌وه‌ش پاش ڕاگیرانی و حوكمدانی به‌پێی مادده‌ی – 295 – له‌یاساكانی تاوانكاریی پاكستانی, كه‌باس له‌و حوكمه ده‌كات له‌كاتی وه‌ها ڕه‌فتارێكدا .
له‌كاتێكدا كه‌تائێستا هیچ كه‌سێكی مه‌حكوم له‌پاكستان به تۆمه‌تی كوفر له‌سێداره نه‌دراوه, به‌ڵام لایه‌نه یاساییه‌كان ڕه‌خنه‌یان له‌و حوكمه‌ی ئه‌و دادگایه ده‌ركرد له‌دژی ئه‌و ئافره‌ته مه‌سیحیه .
سه‌ره‌تاكانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی – 2009 – كه كه‌ۆمه‌ڵێك ئافره‌تی موسوڵمان له‌گه‌ڵ ئاسیا بیبیدا كاریان كردووه و ئه‌و ڕه‌فتارانه‌یان لێ بینیوه و ووته‌ی ناشرینی به‌پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ووتوه و بێڕێزیی به‌رامبه‌ر نواندووه و ئه‌وانیش یه‌كسه‌ر پیاوێكی ناسراوی ئایینیان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ئه‌ویش پۆلیسی ئاگادار كردووه‌ته‌وه و دواتریش لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا ده‌ستی پێكردووه .
له‌لای خۆشیه‌وه " عاشق مه‌سیح – 51 ساڵ " ی مێردی بیبی پێی وابوو كه‌هیچ پاساوێك نیه تاخێزانه‌كه‌ی وه‌ها حوكمێك بدرێت له‌كاتێكدا كه‌ئه‌و دایكی پێنج منداڵه و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه‌داوای پێداچوونه‌وه‌ی حوكمه‌كه ده‌كات, هه‌روه‌ك ڕێكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤیش ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه‌ئه‌وه یه‌كه‌مین جاره كه‌ئافره‌تێك حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ربچێت له‌سه‌ر ئه‌و جۆره تۆمه‌تانه له‌پاكستاندا و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مادده‌ی - 295 - یشیان كرد و پێیان وابوو كه‌مانه‌وه‌ی ئه‌و مادده‌یه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كانه‌وه به‌خراپی به‌كارده‌هێنرێت له‌ووڵاتێكدا كه ( 97 % ) ی خه‌ڵكه‌كه‌ی موسوڵمانه .
ماوه‌ته‌وه بڵێین كه ته‌له‌فزیۆنی میسریش ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه‌له‌مانگی ته‌مموزی ڕابردوودا دوو برای مه‌سیحی له‌پاكستان كوژران, ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌كتێبێكیان نوسیبووه‌وه كه‌تێیدا ڕه‌خنه‌ی ناشایسته و ناجۆریان له‌پێغه‌مبه‌ری خوا گرتبوو .
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|