تۆ کچێکی به‌د گومانی کوا! له‌مانای عه‌شق ئه‌زانی
هه‌رچیه‌کم بۆت ده‌ره‌بڕی بی منه‌ت بووی پێت نه‌زانی
له‌کاتی قسه‌کردندا سۆێندم ئه‌خوارد که‌تۆم خۆشه‌وێ
له‌به‌ر چاووت نه‌بوو ئه‌تووت دڵت شکاندووم شه‌وێ
کاتێ ماتی دای ئه‌گرتی هیچت نه‌ئه‌ووت پێم
بێ ده‌نگ ئه‌بووم ئه‌ترسام شه‌ڕێ بفرۆشی پێم
ئه‌کته‌رێکی چالاك بووی سه‌رکه‌وتنت به‌ده‌ست هێنا
ئه‌و ده‌وره‌ت بۆ یه‌که‌م جار بوو منت بهتاقیگهدانا
باشه‌تۆ که‌سێکی ترت ئه‌ویست بۆچی دڵت به‌مندا
ئه‌م یاسا جوانهپێم بڵێ له‌کوێ و له‌کام ئاینهوههێنا
توانیت من بیر خۆت به‌رێته‌وه چیشت لا بوو نارتهوه
به‌س نازانم یادگاریه‌کان چۆن! له‌بیر خۆت ئه‌به‌یته‌وه
تۆ ئه‌و که‌سه‌ی که هه‌رگیز بیرت لێ ناکه‌مه‌وه
وێنه‌کانتم سووتان ووتم ناکا دڵم داوات کاته‌وه
پێنووسه‌که‌شم له‌خۆم توڕهترهدڵی نایهپێم بڵێ
ئه‌ڵی هێمن لێی گه‌ڕێ به‌بێ وه‌فا هیچ ناوترێ
هێمن نه‌قشبه‌ندی
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|