له عیراقدا كێشه‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی كه‌ركوكه‌وه، له هه‌قیقه‌تدا كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌و ترسناكه بۆیه ئۆقره‌یی عیراق و ئاینده‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی عیراق له مه‌ترسیه‌كی ته‌واودان تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌م كێشه‌یه په‌كبخرێت به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست.
له هه‌لومه‌رجی تردا عیراق كێشه‌ی له‌م چه‌شنه‌ی نه‌ده‌زانی نه‌كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ش كه‌په‌یوه‌سته به‌نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م له وڵات‌دا كه‌كورده، بۆنموونه ئه‌گه‌ر كورده‌كانی ولایه‌تی موسڵی عوسمانی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان (عێبه الامم) یان ئاگادار بكردایه‌ته‌وه پێش هه‌شتاو پێنچ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ویستێكی جیاواز له‌وه‌ی كه ڕایانگه‌یاند ئه‌وا ئێستا نه‌كه‌ركوك نه‌سلێمانیو نه هه‌ولێرو دهۆك و نه‌موسڵیش ڕه‌نگه نه‌بوونایه‌نه‌ته به‌شێك له نه‌خشه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراقی نوێ .
توركیای ئه‌تاتوركی ئه‌وكات كێشمه‌كێشی بوو له‌سه‌ر لكاندنی ولایه‌تی موسڵی عوسمانی به بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌مافێكی خۆیه‌تی به‌ڵام به‌ریتانیا كه‌چاوی بڕیبوه نه‌وتی عیراق كه ئه‌وكات به چڕی له ناوچه‌ی كه‌ركوكدا هه‌بوو بۆیه هه‌وڵی لكاندنی ئه‌و ولایته‌یدا به‌وده‌وڵه‌ته‌ی كه عه‌ره‌بی عیراق پێكیان هێنابوو له هه‌ردوو ولایه‌تی به‌غدا وبه‌سرا به‌سه‌رۆكایه‌تی شا فه‌یسه‌ڵ كوری شه‌ریفی مه‌كه.
كێشمه‌كێشی توركی– عیراقی (به‌ریتانی) راده‌ستی عێبه الامم كرا بۆیه‌كلایكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ویلایه‌تی موسڵ كۆمه‌ڵه‌كه‌ش وه‌فدێكی نوێنه‌رایه‌تی ڕه‌وانه‌ی ویلایه‌ته‌كه‌كرد و بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها گوێبیستی بیر‌و ڕای سه‌ركرده‌كانی كورد بن و بڕیاریاندا (ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و بڕیاره بوو كه وه‌فده‌كه گه‌یاندیه كۆمه‌ڵه‌كه و به‌ڕه‌سمی راگه‌یانرا ) ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه‌سه‌رانی كورد خوازیارن ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت له چه‌شنی دراوسێكانیان له عه‌ره‌ب وتورك وفارس وگه‌لانی تر وه ئه‌گه‌ریش ئه‌و خواسته‌یان ممكین نه‌بێت وهیچ ئه‌گه‌رێكی تر له پێشیاندا نه‌مێنێت بێجگه چوونه ناو یان توركیا یان ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌ب له‌عێراقدا ئه‌وا عه‌ره‌بیان پی باشتره له‌تورك به‌مه‌رجێك له ڕووی سیاسیه‌وه جۆرێك له ئۆتۆنۆمیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات .هه‌ر ئه‌وه‌ش ڕووی دا‌و ویلایه‌تی موسڵ لكێندرا به شانشینی عیراقیه‌وه له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه په‌رله‌مانی عیراقی ده‌ستوری ساڵی 1925 ی هه‌مواركرد كه‌تیایدا تایبه‌تمه‌ندی پێگه‌ی كورد‌و مافه‌كانیان نوسرابوو .
كیشه‌ی كه‌ركوك و سه‌رتاپا كێشه سه‌ركیه‌كه‌ی ( كورد ) له‌ڕاستیدا سه‌ری هه‌ڵنه‌دا ته‌نها ئه‌و كاته نه‌بێت كه ئێمه‌ی عه‌ره‌ب نكۆڵیمان له وچاكه‌یه‌ی كورد كرد دوابه‌دوای مردنی شا فه‌یسه‌لًی یه‌كه‌م ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه‌بنه‌مای سیسته‌می دیموكراسیی دانابوو به‌به‌رده‌وامی دووچاری پێشێلكاری بووه وه له ئاسته‌جیاوازه‌كاندا وله‌ئاكامیشدا بووه مایه‌ی ئه‌وه‌یكه عیراق نه‌بێته ده‌وڵه‌تێكی جێگیر‌و گه‌شه‌كردوله چوارچێوه‌ی ئه‌و پێشیلكاریانه له‌و به‌ندانه‌ی ده‌ستوور كه تایبه‌تمه‌ندن به‌مافه‌كانی كورد بن كۆڵكران .
كێشه‌ی كورد وه‌ك كڵۆیه‌كی به‌فری بچووك تلایه‌وه به قه‌د پاڵی چیایه‌كی داپۆشراو به‌به‌فر ئه وكڵۆیه گه‌ربووه تا ده‌هات گه‌وره‌تر ده‌بوو ئه‌ویش له‌ئاكامی سیاسه‌ته‌كانی داپڵۆسین و قڕكردن كه حكومه‌ته یه‌ك به‌دوایه‌كه‌كانی عیراق په‌یڕه‌ویان ده‌كرد بۆ ڕێگرتن له كورد كه‌به‌مافه‌كانی خۆی شاد بێت به‌و مافانه‌ی كه‌له‌ده‌ستووره هه‌میشه‌ییو كاتییه یه‌ك له دوایه‌كه‌كاندا دانیان پێدانرابوو.
كێشه‌ی كه‌ركوك له‌م دۆخه‌ی ئێستای كتومت كێشه مێژووییه‌كه‌یه
ده‌ستوری ساڵی 2005 نه‌خشه‌یه‌كی ڕێگای ڕوون و ئاشكرای كێشاوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك وناوچه‌كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی تر ،به‌ڵام حكومه‌تی ئێستا‌و دوو حكومه‌ته‌كه‌ی پێش ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌كه‌یان بنكۆڵكرد كه هه‌مووگه‌لی عیراق كۆك بوون له‌سه‌ری وه‌ده‌نگیان بۆدا ،وه‌له پشتی ئه‌وه‌شه‌وه دیسانه‌وه به‌چاكه نه‌زانینی ئێمه‌ی عه‌ره‌ب ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ڵوێستی شۆفێنی ئێمه‌و توركمانه تۆرانیه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت .
كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر یه‌كێكه له كێشه نیشتمانیه هه‌ره‌گه‌وره‌كان كه‌به‌میراتی بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه له‌ڕژێمه داپڵۆسێنه‌ره‌سه‌ر كوتكه‌ره جیا جیاكانه‌وه كه‌تیایدا كورد پشكی هه‌ره‌گه‌وره‌ی قوربانیدانی به‌ركه‌وت، یه‌كه‌مین مه‌رجیش بۆ چاره‌سه‌ركردنه‌كه ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌بێت وه‌به‌بیبه‌كه‌م زانینی مافه‌كانی كورد و نه‌هامه‌تیه مێژینه‌ییه‌كانیان، یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی خه‌ته‌ری كێشه‌كه.
دوا مه‌رجیش ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی ئێستا یان ئه‌وه‌ی كه‌دێت ته‌واوی به‌رپرسیارێتیه‌كه بگرێته ئه‌ستۆی خۆی له جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه ده‌ستوور پێی ده‌ستپێرێت.
له ئێستاداو به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت گرێی نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوك له په‌رله‌ماندا چاره‌سه‌ر بكرێت ئه‌ویش به ده‌ركردنی یاسایه‌كی هه‌ڵبژاردن كه‌تیایدا عیراق یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت و كار به سیسته‌می لیستی كراوه بكرێت وه‌له مه‌ودای دووریشدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رله‌به‌ری كێشه‌كه ،ده‌بێت مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور په‌یره‌و بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه ڕێگایه جێبه‌جێكرێت كه زۆرینه‌ی عیراقیه‌كان ده‌نگیان بۆ دا .
هه‌ر رێوشوێنێكی تر، ئه‌و كڵۆ به‌فره‌ی كه زۆر گه‌وره بوو گه‌وره‌تر ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكاریی گه‌وره‌تری عیراق ده‌كات كه تیایدا له بنه‌ڕه‌تدا به‌ده‌گمه‌ن شوێنی تیادا ماوه بۆ وێرانكاریی ته‌واو.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|