ئافره‌تان و خانمان ناتوانن هیچ نهێنی و ڕازێكی دڵیان بۆ زیاتر له " 47,15 " چل و حه‌وت كاتژمێر و چاره‌كێك زیاتر له ناخیاندا بهێلـَـنهوه , ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئـه‌وه‌ی كه سروشتی ئافره‌تان وه‌ها ههڵـكهوتووه كه قسه زۆر ده‌كه‌ن , كورد ووته‌نیش ئه‌وه‌ی زۆر بڵێت زۆر هه‌ڵه ده‌كات و نهێنیش زۆر ده‌دركێنێت .
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی ( دایلی مایل ) ی به‌ریتانی ئه‌نجامی ڕاپرسی و توێژینه‌وه‌یه‌كی پێكه‌وه ئاشكرا كرد , كه كۆمپانیای " نهبیز تشیلی " ی به‌ریتانیایی ئه‌نجامیدابوو و تێدا ده‌ركه‌وتبوو كه ئافره‌تان ناتوانن نهێنیه‌كانی ناخیان هه‌ڵبگرن , یان بیشارنه‌وه و زۆر جاریش ناگاته ئه‌و ماوه‌یه " 47,15 " كاتژمێر و چاره‌كێك , خێرا لای كه‌سێك , یان چه‌ند كه‌سێكیش دهیدركێنێت , ئه‌وه‌ش وه‌ك زۆرترین ماوه‌یه , كه ئه‌گه‌ر ڕازه‌كه‌ی به‌نهێنی بهێڵێته‌وه .
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه " 3000 " سێ هه‌زار ئافره‌تی گرته‌وه , كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان ( 18 بـــۆ 65 ) ساڵیدا بوو و له‌هه‌ر ده ئافره‌تیان چواریان دانیان نا به‌وه‌دا كه توانای پاراستن و شاردنه‌وه‌ی نهێنیه‌كانیان نیه , هه‌رچه‌نده كه كارێكی زۆر گرنگ و نهێنی و هه‌ستیاریش بێت , هه‌روه‌ك زیاتر له نیوه‌شیان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه خواردنه‌وه‌ی كـحول و مادده هۆشبه‌ره‌كان وایان لێ ده‌كات , كه خۆ نه‌گرن و نهێنیه‌كانیان بدركێنن .
" مایكڵ كوكس " ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای - نهبیز تشیلی - له به‌ریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه زۆرێك له ئافره‌تان توانای هه‌ڵگرتن و پاراستنی نهێنی و ڕازه‌كانی ناخی خۆیانیان نیه و زۆر جاریش نهێنیه‌كه لای كه‌سێك باس ده‌كه‌ن كه هیچ كارێكی پێناكرێت و سوودێكی پێ ناگه‌یه‌نێت و په‌یوه‌ندیه‌كیشی نهلهدوور و نهلهنزیكهوه به‌و و نهێنیهكهیهوه نیه , یان په‌نا ده‌به‌ن بۆ فه‌رمانگه كۆمه‌ڵایه‌تیه جیاوازه‌كان , هه‌رچه‌نده كه له‌هه‌ر ده كـچ نـۆیان واباس ده‌كه‌ن كه متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌یه و ده‌توانن نهێنیه‌كانیان بپارێزن , به‌ڵام له‌ڕاستیدا و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كانمان ده‌ركه‌وتووه كه وانین و به‌رده‌وام و به‌ئاسانی نهێنیه‌كانی خۆیان و هاوسه‌ر و منداڵ و كاره‌كانیان ده‌دركێنن و ته‌نانه‌ت لای زۆرترین كه‌سیش باسیان ده‌كه‌ن .
هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا هاتووه كه ئافره‌تان به‌تێكڕایی هه‌فتانه گوێ له سێ هه‌واڵ ده‌گرن و بۆ كه‌سانی تریشی باس ده‌كه‌نه‌وه و سێیهكیشیان دوای دركاندنی نهێنیه‌كانیان , ئه‌وسا هه‌ست به په‌شیمانی ده‌كه‌ن . ئه‌مه‌و زانایانی بواری ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پاراستنی نهێنیه‌كان زۆر گرنگن , به‌تایبه‌تی كه زۆر جار به‌هۆی دركاندنی نهێنیهكهوه ڕه‌نگه كێشه و ئاڵۆزیی زۆری وه‌ك كوشتن و ته‌ڵاقدان , یان دوژمنایه‌تیی لێبكه‌وێته‌وه و په‌ندێكی عه‌ره‌بیش له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه كه ده‌ڵێت ( نه‌فام ئه‌و كه‌سه‌یه كه خۆی نهێنیه‌كه‌یت له‌لا ده‌دركێنێت , به‌ڵام به‌تۆ ده‌ڵێت بانهێنی بێت و باسی مه‌كه !! ) .
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|