شاره‌زایانی پلاندانان ده‌ڵێن:" پلان.. جێبه‌جێكردن.. گه‌ڕانه‌وه!
ئاینده له‌خۆڕا نایه‌ت.. هه‌رواش به‌ویستی خود‌و بێخۆماندووكردن ئاینده مۆسه‌گه‌ر ناكرێت به‌بێ كه‌موكوڕی، ئه‌و ڕۆژه‌شی دێت ته‌نها ڕۆژێكه بۆ تێپه‌ڕ بوونی ژیان به‌بێ به‌رنامه‌و پلان..
پلان دانان بۆ ئاینده پێویستی به‌م خاڵانه هه‌یه:
1 ـ واقعبینی: له‌گه‌ڵ خه‌یاڵدا مه‌ژی، با په‌یوه‌ندیت به‌واقیعه‌وه بمێنێته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا پلان دابڕێژه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی باش له‌دۆخ‌و سزا‌و كاركردن ئه‌نجامبده.
2 ـ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وله‌ویه‌ت: بێگومان هه‌ر پلانێك بۆ ئامانجێك له‌ئامانجه‌كان داده‌ڕێژرێت، پێویسته له(گرنگتر)ینه‌وه بۆ (گرنگ) ده‌ست بكرێت به‌داڕشتنی پلانه‌كه.
3 ـ ته‌واوكاری: پێویسته چاوپۆشی له‌خاڵی پلانه‌كانی دیكه‌ت، بۆ نمونه، بۆ ته‌واوكاری خاڵه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، ته‌نها كردنه‌وه‌ی دوكانێك به‌س نیه، به‌ڵكو پێویسته شوێن‌و خواستی كڕیار چۆنه بزانرێت، یان پێداویسییه‌كان چییه بزانرێت؟.
4 ـ نه‌رم‌ونیانی: له‌حاڵه‌تی نوێكاری‌و كتوپڕدا هه‌ر پلانێك پێویستی به‌چاكسازی‌و گۆڕان بوو، پێویسته بكرێت بۆ ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی پێشبینی نه‌كراوه پێشتر.
5 ـ به‌رده‌وامی: له‌ڕاستیدا پلاندانان پێویستی به‌پشو درێژی‌و به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی‌و سه‌لماندنی ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتن ، گه‌ر نه‌گه‌یشتیته ئامانجێك، ئه‌وه پرۆژه‌كه‌ت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌له‌ره‌یه‌كی بچوك شكست ده‌هێنێت‌و داده‌ڕمێ.
ئه‌و شته‌ی ناوی ده‌نێیت پلان پێویستی به‌پێشبینی بۆ هه‌موو شته‌كان هه‌یه، چونكه زۆر گرنگ‌و پێویسته، بۆنمونه، ده‌ڵێیت:" گه‌ر ئه‌و كاره ڕوویبدایه وه‌ڵامدانه‌وه‌و بۆچوونم چیده‌بوو؟ گه‌ر ئه‌وه‌ش تووشی شۆكت نه‌كات، ئاستی پێشبینییه‌كانت به‌رزده‌بێته‌وه‌و ده‌روونت ئارامده‌كاته‌وه‌و له‌بارودۆخی داڕمان ده‌تپارێزێت‌و پلانێكی تۆكمه داده‌ڕێژیت بۆ ئاینده‌ت به‌سه‌ركه‌وتوویی.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|