كاتێك له زانكۆ به(هه‌مین) بانگیان ده‌كردم، شه‌رمم له‌و ناوه‌ی خۆم ده‌كرد‌و هاوڕێكانیشم زۆر گاڵته‌یان پێده‌كردم‌و
ده‌یانوت چۆن ده‌بێت تۆ له‌و ته‌مه‌نه جوانه‌تدا‌و له‌شوێنێكی وه‌ك زانكۆدا ئه‌و ناوه‌ت هه‌بێت"، ئه‌مه ده‌سپێكی قسه‌كانی قوتابیه‌كی زانكۆ بوو كه ئێستا ناوه‌كه‌ی خۆی له (هه‌مین)ه‌وه گۆڕیوه بۆ (لانه)و حه‌زیش ده‌كات هه‌موو كاتێك هاوڕێكانی به‌و ناوه‌وه بانگی بكه‌ن.
لانه‌ی ته‌مه‌ن بیست‌و یه‌ك ساڵ كه ئێستا له‌قۆناغی دووه‌می زانكۆیه، ماوه‌ی چوار مانگ له‌مه‌وبه‌ر ناوی خۆی گۆڕیوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌ساڵی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه ناوی (هه‌مین)ی لێنراوه ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مانگێك به‌ر له‌له‌دایكبوونی، نه‌نكی كۆچی دوایی كردووه‌و باوكیشم راسته‌وخۆ به‌ناوی دایكی خۆیه‌وه ناوی لێناوه، به‌ڵام ئێستا په‌شیمانه له‌وه‌و ده‌ڵێت "كاتی خۆی باوكم به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ڕۆژێك دێت ئه‌و ناوه ئازارم ده‌دات ناوی لێناوم، بۆیه كاتێك چوومه زانكۆ هاوڕێكانم و هه‌تا ده‌توانم بڵێم به‌شێك له‌مامۆستاكانیشم گاڵته‌یان به‌ناوه‌كه‌م ده‌كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ناوه‌كه‌ی خۆم بگۆڕم به‌لانه ".
له‌ئێستادا به‌شێك له‌گه‌نجان حه‌زیان له‌و ناوه نییه كه كاتی خۆی باوك یان كه‌سوكاریان لێیان ناون، چونكه پێیانوایه كه ئه‌و ناوانه یان ناوی باپیر یان ناوێك بووه كه به‌دڵی ئه‌وان بووه، له‌به‌رئه‌وه به‌شێك له‌گه‌نجان هه‌وڵی گۆڕینی ناوه‌كانی خۆیان ده‌ده‌ن، بۆئه‌وه‌ی هه‌م له‌ناو هاورێكانیاندا ناویان خۆش بێت‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رووبه‌رووی تانه‌و توانج نه‌بنه‌وه.
(كۆسار) ناوی گۆڕاوی ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌ن بیست‌و دوو ساڵه‌یه كه پێشتر ناوی (ره‌شید) بووه‌و ئێستا حه‌ز ده‌كات بیكات به‌كۆسار. ئه‌و گه‌نجه كه ئێستا قوتابی زانكۆیه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و، چ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وه‌وه هه‌یه كه باپیری ناوی چی بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێك هه‌ندێك له‌خێزانه‌كان منداڵیان ده‌بێت یه‌كسه‌ر ناوی باپیر یان نه‌نكیان ده‌سه‌پێنن به‌سه‌ردا. ئه‌و وتی"گوایه كاتی خۆی بۆ وننه‌كردنی ناوی باپیرم، ئه‌م ناوه‌یان به‌سه‌رمدا سه‌پاندووه، بۆیه بڕیارمداوه كه له زووترین ده‌رفه‌تدا ناوی خۆم بگۆڕم"، به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره‌ی كۆسار له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌یه كه كه‌سوكارو ماڵه‌وه‌یان ڕێگرن له‌ناو گۆڕینه‌كه‌ی‌و ده‌ڵێت "هه‌رچه‌نده ئه‌وان رازی نین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من بڕیاری خۆمم داوه كه هه‌ر ده‌بێت ناوه‌كه‌م بگۆڕم به كۆسار، كاردانه‌وه‌ی ماڵه‌وه‌شمان هه‌رچیه‌ك بێت باكم نییه، چونكه گرنگ ناو گۆڕینه‌كه‌مه، ئاخر من‌و (ره‌شید) كوجا مه‌رحه‌با".
(حه‌نیفه)ش هه‌مان كێشه‌ی (كۆسار)ی هه‌یه‌و ئێستا حه‌زی له‌ناوه‌كه‌ی نییه‌و ده‌یه‌وێت بیگۆڕێت، به‌ڵام كه‌سوكاری رێگرن له‌به‌رده‌میدا.
حه‌نیفه قادر كچێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن بیست‌و دوو ساڵه كه ماوه‌ی ساڵێكه وه‌ك مامۆستا دامه‌زراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئێستا زۆر په‌شیمانه كه ناوه‌كه‌ی وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه‌و نه‌گۆڕیوه‌و وتی" ناوه‌كه‌ی خۆم نه‌ك هه‌ر به‌دڵ نییه، به‌ڵكو زۆریش له‌لام ناخۆشه‌و هه‌ست به‌په‌شیمانیش ده‌كه‌م كه هه‌تاكو ئێستا ناوه‌كه‌ی خۆم نه‌گۆڕیوه"، هه‌روه‌ها هۆكاری ناونه‌گۆڕینه‌كه‌شی بۆ رازی نه‌بوونی ماڵه‌وه‌یان گه‌ڕانده‌وه‌و وتی "هه‌رچه‌نده ئێستاش ماڵه‌وه په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌و لایان ئاساییه ناوم بگۆڕم، به‌ڵام له‌ئێستاشدا خۆم دوودڵم، چونكه له نێو قوتابییه‌كانمدا به‌حه‌نیفه ناسراوم، له‌وه ده‌ترسم كه كات دره‌نگ بووه‌و هاوڕێكانم به‌دره‌نگتر ناوه‌كه‌م فێر ببن، به‌ڵام ڕه‌نگه له‌داهاتوودا دوا بڕیاری خۆم بده‌م ".
به‌ڵام ئه‌و كوڕ‌و كچه گه‌نجانه‌ی كه به‌فه‌رمی ناویان له‌دادگادا ناگۆڕن به‌هۆی هۆكاری جیاواز، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه نازناو بۆ خۆیان دابنێن.
(ئاریا)ی ته‌مه‌ن بیست‌و چوار ساڵ یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ی كه ئه‌و نازناوه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌به‌ر خاتری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌و نازناوه‌ی بۆ خۆی داناوه‌و وتیشی "جگه له‌وه ئێستا ناوگۆڕین‌و دانانی نازناو بووه‌ته مۆدێل به‌تایبه‌تی لای ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه ناوه‌كه‌یان كلاسیكه، یان ناخۆشه‌و شه‌رم له‌ناوه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌زۆری ئه‌وان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ش له‌روانگه‌ی یاساییه‌وه رێگه پێدراوه".
ئه‌و كوڕه گه‌نجه كه حه‌زی نه‌كرد ناوه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی ئاشكرا بكات، روونیكرده‌وه كه له‌به‌ر خاتری ماڵه‌وه‌یان حه‌ز ناكات ناوی خۆی بگۆڕێت، چونكه حه‌زیان له‌ناوگۆڕینه‌كه‌ی نییه، بۆیه ئه‌ویش ویستوویه‌تی هاوسه‌نگییه‌ك له‌نێوان خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌و ماڵه‌وه‌یاندا ڕابگرێت بۆیه ئه‌و نازناوه‌ی بۆ خۆی داناوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، زانیار حه‌سه‌ن له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند كه ناوگۆڕین هه‌م دیارده‌یه‌كی ئاسایی‌و هه‌م دیارده‌یه‌كی شارستانیشه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دایك‌و باوك‌و به‌گشتیش خێزانه‌كان به‌رپرسیارن له‌وه‌ی ناوێكی ناخۆش یان نه‌شیاو له منداڵه‌كانیان ده‌نێن، بۆیه باشتر وایه دایكان‌و باوكان وریا بن‌و هه‌وڵ بده‌ن ناوێكی گونجاو بۆ منداڵه‌كانیان بدۆزنه‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا شه‌رم له‌ناوه‌كانیان نه‌كه‌ن‌و هه‌وڵی گۆڕینی نه‌ده‌ن.ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه "بمانه‌وێ‌و نه‌ماوێ ناو كاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بۆیه وه‌ك بیستوومانه له‌و ساڵانه‌ی رابردوودا ناوگۆڕین روو له‌زیادبوونه، هه‌رچه‌نده ره‌نگه هه‌ندێك له‌گه‌نجان وه‌ك مۆدێلێك سه‌یری ئه‌م حاڵه‌ته بكه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌توانم بڵێم له‌ئاینده‌دا ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌زانكۆدان به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی كه له‌ناوه‌كه‌یان نارازین ناویان ده‌گۆڕن".
shafaq
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|