گۆڵکاری پێشووی یانه‌کانی مانچسته‌ر یونایتد و ریال مه‌درید و یاریزانی ئێستای یانه‌ی هامبۆرگی ئه‌ڵمانی له لێدوانێکدا نیگه‌رانی خۆی و بێ ئومێدی خۆی نیشاندا له بانگهێشتنه‌کردنی بۆ جامی جیهانی له‌لایه‌ن راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداوه ڤان مارویک هه‌روه‌ها دانی به‌وه‌دانا له‌وانه‌یه ژیانی یاریکردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌و کۆتایی پێهاتبێت ، روود ئه‌مرۆ له لیدوانێکدا وتی : بێگومان به ته‌واوی نائومید بووم ، هه‌ستم ئه‌کرد ئه‌توانم یارمه‌تیان بده‌م له جامی جیهانی ، به‌ڵام ئێستا خه‌ونی به‌شداریکردنم له جامی جیهانی تێکشکاوه ، پێم وایه کاروانی وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تیم کۆتایی هاتووه له مانگی ٧ ده‌بمه ٣٤ ساڵ و ڕوون ده‌بێته‌وه که چانسی به‌شداریکردنه‌وه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌م زۆر که‌م ده‌مێنیت
yariga
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|