دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ئارسناڵ ئه‌مساڵ پله‌ی سێیه‌می له خولی پریمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێنا ڕاهێنه‌ری یانه‌که ئارسن ڤینگه‌ر له لێدوانێکدا بۆ یاریزانه‌کانی وتی که نابێت که‌مته‌رخه‌می بکه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانیویانه پله‌ی سێیه‌م به‌ده‌ست بهێنن و له هاوینی ئه‌مساڵ چه‌ند یاریزانێک ده‌کڕن بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌مان ده‌ردی یانه‌ی لیڤه‌رپوول نه‌جن ، دوای ئه‌وه‌ی ڕیدز به ئاستێکی خراپ ته‌نیا پله‌ی حه‌وته‌می پێ‌بڕا ، ڤینگه‌ر وتی : یانه‌که به‌ره‌و پێشچوونی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی ئه‌م وه‌رزه و ده‌مانه‌وێت باشتریش بین بۆ وه‌رزی داهاتوو , ده‌بێت بزانین زۆر گرنگه هه‌مووساڵێک به‌ره‌و باشتر بچیت ، سه‌یری لیڤه‌رپوول بکه‌ن پارساڵ دووه‌م بوو ئه‌مساڵ له ده‌ره‌وه‌ی چوار پله‌ی یه‌که‌مه ، ده‌بێت وریای ئه‌وه بین ململانێی پله‌کانی پێشه‌وه ساڵ به ساڵ زه‌حمه‌ت تر ده‌بن ، ١٤ ساڵه ئێمه له چوار پله‌ی پێشه‌وه‌یه‌ن به‌ڵام زیاترمان ده‌وێت و له‌ڕاستیدا وه‌رزی داهاتوو ده‌بێت هه‌مووشتێک بکه‌ین .
گه‌نه‌رز توانیوێتی مه‌ڕوان شه‌ماخ به‌شێوه‌یه‌کی زاره‌کی له گواستنه‌وه‌یه‌کی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی بۆردۆوه به‌ده‌ست بهێنێت وبریدی هانگیلاند له یانه‌ی فولهام وپاپا دیاخاتی سه‌نیگالیش نزیکن له یانه‌که ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوبه‌ری کاره‌کانی یاریزانی به‌رشلۆنه یایا تۆرێ ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو که یاریزانه‌که زۆر نزیکه له ئارسناڵ.
yariga
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|