چیرۆكێكی راسته‌قینه له‌زاری یه‌كێك له‌قوربانیه‌كانی توندوتیژییه‌وه :
ئه‌و رۆژه‌ی له‌دایك بووم، باوكم پورمی له‌به‌رئه‌وه سووتاند كه‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕێكدا هه‌بوو، یه‌كه‌م گریانیانم بۆ ژنێك بوو ته‌نها له‌به‌ر خۆشه‌ویستی حوكمی مه‌رگی به‌سه‌ردا درا، هه‌ندێك ده‌ڵێن ژن كوشتن تازه بووه‌ته كارێكی به‌رچاو، به‌ڵام ئه‌وه‌ته‌ی ژن له‌م وڵاته‌دا هه‌یه، ته‌نها چاره‌ی كوشتنه یان لێدان یان زه‌لیلكردن، به‌به‌رچاوی هه‌موویانه‌وه به‌نزینی پێدا كرد‌و سووتاندی، له‌و رۆژه‌وه ئیدی من له‌ناو خێزانێكدا چاوم به‌دنیا هه‌ڵهێناوه جگه له‌لێدان‌و قسه‌ی ناشرین هیچ شتێكی ترم نه‌بینییوه و گوێم لێنه‌بووه، شه‌ڕێك له‌ماڵی ئێمه‌دا بوو هه‌رگیز كوژاندنه‌وه‌ی نه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م رۆژه‌وه كه‌یه‌كه‌م ده‌نگه شقارته یه‌كه‌م پزیسكی ده‌ركرد ئه‌و جه‌نگه له‌ماڵی ئێمه به‌رپا بوو، هه‌میشه دایكم‌و باوكم شه‌ڕیان بووه، له‌ماڵی ئێمه هه‌ر كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووایه له‌وی تری ئه‌دا، بۆ نمونه باوكم له‌هه‌موومانی ئه‌دا به‌برا گه‌وره‌كانیشمه‌وه، دایكم له‌ئێمه‌ی ئه‌دا، براكانم له‌من‌و نه‌نكمیان ئه‌دا، واته بازنه‌یك له‌توندوتیژی له‌ناو ماڵی ئێمه‌دا كۆتایی نه‌ده‌هات، ئه‌وه‌ی وایده‌كرد هه‌میشه باوكم له‌دایكم بدات، باوكم به‌ئاشكرا دڵی به‌كچێكی تره‌وه بوو، له‌به‌رئه‌وه هه‌موو رقی خۆی له‌دایكمدا به‌تاڵ ده‌كره‌وه، ئه‌وه‌نده‌م ئه‌شكه‌نجه چه‌شت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بیرم كرده‌وه، ویستم خۆم له‌م ژیان رزگار بكه‌م، له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا په‌یوه‌ندیم درووستكرد، كه‌هاوڕێی براكه‌م بوو، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندجارێك هاته‌داوم، به‌ڵام هه‌موو داواكردنێك به‌ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی گه‌وه‌ره بۆ من ته‌واو ده‌بوو، ته‌نانه‌ت جارێكیان دوو پارچه سۆنده‌یان تێدا پارچه‌پارچه كردم، نازانم چۆن باوكم بۆ خۆی كه‌سێكی خۆشده‌ویست، ئه‌وه‌نده‌ش رقی له‌خۆشه‌ویستی كه‌سانی تر بوو، له‌م هاوكێشه‌یه هه‌رگیز تێنه‌ده‌گه‌یشتم، چۆن ده‌كرێت كه‌سێكی ئاشق ئه‌وه‌نده ره‌ق بێت و رقی له‌هه‌موو كه‌سێك بێت، ئه‌مویست له‌و جۆره خۆشه‌ویستییه بگه‌م، به‌ڵام نه‌مده‌توانی یه‌ك وشه‌ی لێ‌حاڵی ببم، ئه‌وه‌بوو پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و كوڕه هه‌وڵی دنیای دا به‌ڵام باوكم به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نه‌بوو، ئه‌و كات باوكم به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌عسییه‌كان كاری ده‌كرد، ده‌ستی ده‌ڕۆیشت له‌و شاره‌دا، ناچار له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئه‌شكنجه‌ی ماڵێ باوكم رزگارمان بێت، هه‌ڵهاتم، پاشان سوڵحیان له‌گه‌ڵ ماڵی باوكم به‌دوو ملیۆن دینار‌و كچێك كرد، وامزانی به‌هۆی ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆڕه ئیتر كۆتایی نه‌هامه‌تی توندوتیژییه‌و رۆژگارێكی پڕ شادمانی به‌سه‌ر ده‌به‌م، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌برد لێره‌ش خراپتر توندوتیژی ده‌ستی پێكرده‌ووه، لێره‌ش به‌خه‌سووم‌و براكانی مێرده‌كه‌م‌و هه‌رچه‌یك له‌و ماڵه‌دا بوو لێیانده‌دام، نه‌مده‌زانی روو له‌كوێ بكه‌م، هه‌میشه باوكم هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد ئه‌گه‌ر من‌و مێرده‌كه‌م له‌هه‌ر شوێنێكدا ببینێت ده‌مانكوژێت، شه‌وێكیان به‌سه‌رخۆشی مێرده‌كه‌م پاش ئه‌وه‌ی زۆری لێدام، ئه‌وكات سكم هه‌بوو، په‌لكێشی كردم وتی ئه‌تبه‌مه‌وه بۆ ماڵی باوكت، ئه‌بێت بچیته‌وه بۆ ئه‌وێ، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد براكه‌م هات به‌شوێنماندا‌و ئێمه‌یان بۆ ماڵی باوكم برده‌وه، له‌ڕێگا له‌گه‌ڵ براكه‌م دوو قاپ ئه‌ره‌قیان كڕی، له‌وێ ئه‌وه‌نده‌یان خوارده‌وه مێرده‌كه‌م زۆر سه‌رخۆش بوو، ئه‌مه تومه‌ز ته‌ڵه‌یه‌و ئه‌یانه‌وێت بمانكوژن، هه‌رچۆنێك بوو پاش چه‌ند ته‌قه‌كردنێك هه‌ردووكمان له‌و ماڵه خۆمان رزگاركرد، نه‌مزانی ئه‌و برینداكراوه، له‌به‌رئه‌وه له‌ڕیگا ده‌ستم له‌ده‌ستی ترازا‌و گه‌یشتنه سه‌ری، ئه‌ویان كوشت، منیش له‌ناو كه‌لاوه‌یه‌كدا خۆم شارده‌ووه، تاكو ئه‌و كاته‌ی ده‌ره‌فه‌تم بۆ هه‌ڵكه‌وت گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵی خه‌سووم، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڕووداوه‌كه‌یان زانی، په‌تیان بۆ هه‌ڵخستم‌و وتیان له‌بری كوڕه‌كه‌مان ده‌تكوژینه‌وه، به‌هه‌رچۆنێك بوو له‌وێش رزگارم بوو، تاكو گه‌یشتمه لای ماڵی خاڵم، دواتر تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ درووستكردم گوایه من خۆم مێرده‌كه‌م كوشتووه، ئه‌وه بوو له‌سه‌ر ئه‌وه زیندانی كرام، به‌ڵام پاش لێكۆڵێنه‌وه ده‌ركه‌وت من هیچ تاوانێكم نییه، له‌زیندان به‌ریان دام، هیچ شوێنێكم نه‌بوو بۆی بچم، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت له‌بنكه‌ی پۆلیس ناونیشانی رێكخراوێكیان دامێ، چوومه ئه‌وێ، له‌وێ منداڵه‌كه‌م له‌دایكبوو، هه‌روه‌ها هه‌ستم كرد كه‌مێك له‌خه‌مه‌كانم ره‌وییوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئایا ژیانێك له‌ناو ئه‌و هه‌موو توندوتیژییه بگوزه‌رێت، ئه‌بیت چۆن بتوانی چێژ له‌ژیان وه‌ربگریت؟.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|