ئەو خوشك و برایەی لە ڕێگەی چاتەوە ماوەی هەشت مانگ یەكترییان خۆش ویست
زۆر چیرۆك و بەسەرهات هەن ئەگەر مرۆڤ بە چاوی خۆی نەیانبینێت، بڕوا ناكات، چونكە زۆر ڕووداوی سەرسوڕهێنەر ڕوو دەدەن كە بە جۆرێك لە جۆرەكان مرۆڤ سەرسام دەكەن. ئێستا لە كوردستان زۆر كوڕ و كچ ژوورەكانی چات بۆ مەبەستی بەستنی پێوەندیی خۆشەویستی بە كار دەهێنن. ئەم چیرۆكەش یەكێكە لەو چیرۆكانەی كە زۆركەس تووشی شۆك دەكات، ئینتەرنێت ئەڵقەی پێكەوەگرێدانی ئەم چیرۆكەیە.
یەكەم ڕۆژی یەكترناسین
"ڕۆژێكیان لەناو یەكێك لە ڕوومەكانی چاتدا سەرقاڵی چاتكردن بووم، لە ناكاو لەگەڵ كوڕێك بە ناوی (عەلی) ئاشنا بووم. (عەلی) كوڕێكی قسەخۆش و باش بوو، هەرچەندە یەكترمان نەدەبینی، تەنیا ناو و پیشە نەبێت، بەڵام دوای ماوەیەك پێوەندییەكی خۆشەویستیی نادیار لە نێوانماندا دروست بوو".
ئەمەی سەرەوە قسەی كچێكە بە ناوی (سروە).
(سروە) دەیگوت: "ئەو كوڕە لە سەرەتادا زۆر هەوڵی دەدا هەموو شتێكم لە بارەوە بزانێت، لە ناونیشانی ماڵمانی دەپرسی كە لە كام گەڕەكە، بەڵام من هەموویم ڕەت دەكردەوە و ڕازی نەدەبووم"، "ڕۆژێك لێم پرسی ئاخۆ متمانەی لە لا دروست بووە و منی خۆش دەوێت كە بێتە داخوازیم، تاوەكوو بە هاوسەری ژیانی خۆمی هەڵبژێرم".
ئەم پرسیارە و چەندین پرسیاری دیكە، بۆ ماوەی هەشت مانگ پێوەندیی خۆشەویستیی نێوان (سروە) و (عەلی) لە نێو ژوورەكانی چاتكردن درێژ كردەوە.
ڕوودانی كارەسات
ڕۆژێك (عەلی) بە پەلە لە ماڵ دەر دەچێت و بە توندی دەرگەی ماڵەوە دادەخات بەوە ڕاناگات لە ژووری چاتكردن بچێتە دەرەوە، (سروە) دەچێتە دەرەوە و سەر لە ژووری براكەی دەدات، تا بزانێت چی ڕووی داوە، بەڵام چی بینی؟
كاتێك تەماشای كۆمپیوتەری براكەی دەكات، هەموو ئەو نامانە دەبینێت كە خۆی بۆی ناردووە، واتە هەشت مانگە لەگەڵ براگەورەكەی خۆی چات دەكات و پێوەندیی خۆشەویستی هەیە.
(سروە) وەكوو خۆی دەیگوت: "دوای ئەوەی زانیم ئەو كەسەی ماوەی هەشت مانگە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە خۆشم ویستووە، برامە، تووشی شۆك بووم". (سروە) پاش ئەوەی لە نەخۆشخانەیەكی تایبەتی دەخرێتە ژێر چاودێرییەكی ورد، لە سەرەمەرگدا باسی ئەو بەسەر هاتە دەكات و، دواجار لە نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدات، لەبەر ئەوەی هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبوو كە ماوەی هەشت مانگ خۆشەویستی لەگەڵ كوڕێك كردبێت، بێ ئەوەی هیچ زانیارییەكی تەواو دەربارەی بزانێت و لە كۆتاییشدا ئەم كوڕە براگەورەكەی دەر بچێت.
ئەمە بەسەرهاتێكی خەیاڵی نییە كە كەسێك بە ئارەزووی خۆی نووسیبێتی، بەڵكوو یەكێكە لەو چیرۆكە ڕاستەقینانەی كە برایەك بۆ ماوەی هەشت مانگ لە ڕێگەی چاتەوە خۆشەویستی لەگەڵ خۆشكی خۆیدا كردووە، كە دواجار بووە هۆی گیانلەدەستدانی خوشكەكەی.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|