له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ساڵى 2005 دامه‌زراوه، به‌ڵام به‌م دواییه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى ره‌سمى مۆڵه‌تى دامه‌زراندنى به پارتى (كه‌ر) ان به‌خشى.
سكرتێرى ئه‌و پارته ناوى (عومه‌ر كڵۆڵ) ه‌و پێى وایه پارته‌كه‌ى له‌هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌بێته خاوه‌ن جه‌ماوه‌ر.
له‌دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (عه‌ره‌بییه) كڵۆڵ نیگه‌رانه له‌وه‌ى خه‌ڵك به‌چاوێكى سووك سه‌یرى پارته‌كه‌ى ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت: له‌ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین پارت دروشمى (كه‌ر) ه.
له‌باره‌ى دامه‌زراندنى پارته‌كه (عومه‌ر كڵۆڵ) ده‌ڵێت: گیانله‌به‌رى (كه‌ر) وه‌ك گیانله‌به‌رێك له‌سه‌رجه‌م مافه‌كانى بێ به‌ش كراوه‌و زۆر كارى پێده‌كرێت و زۆرێك له‌سه‌ركرده سیاسییه‌كانیش له‌چیاكان به‌هۆى ئه‌و گیانله‌به‌ره‌وه كارى خۆیان كردووه.
ئه‌مه‌و ئه‌و پارته هه‌یكه‌لێكى ئیدارى هه‌یه‌و مه‌كته‌بى سیاسى به (خان) ناوده‌برێت و لقه‌كانیشى به (هۆر) ناوده‌برێت و پله‌كانى ئه‌ندامێتیشى بریتییه له (جاشك و كه‌ر) و داواش له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ن پاڵپشتى زیاتریان بكات و رادیۆیه‌كیشیان بۆ دابمه‌زرێنێت به‌ناوى (زه‌رین) و پێشیان وایه پله‌ى ئه‌ندامێتى بریتییه له‌جارێك (زه‌رین)
توقيــع العضو دانيار كوردى |
|