وه‌ک ئاو ڕه‌فتار بکه....!!وه‌ک ئاو ڕه‌فتار بکه....
وه‌ک ئاو سنگ و ئاسۆیه‌کی فراوانت هه‌بێ... نا‌بینیت جیاوازی ناکات له نێوان کۆشک و ته‌لاری ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و کوخی هه‌ژاران .... له نێوان باخچه‌کانی ده‌وڵه‌مه‌ندان و کێلگه‌ی هه‌ژاران..؟
وه‌ک ئاو نه‌رم و نیان به ...
ده‌کرێته قاپی شێوه و قه‌باره و ڕه‌نگی جیاوازه‌وه ، شێوه‌ی خۆی ده‌گۆڕێ به بێ ئه‌وه‌ی پێکهاته‌ی خۆی بگۆڕێ...
وه‌کو ئاو پاک به ....
نا‌بینیت ئاوی ده‌ریا پاک و خاوێنه ؟
هیچ شتێ پیس و لێڵی ناکات ، ئه‌گه‌ر به‌ردیشی تێ فڕێده‌ی ته‌نها ڕووکه‌شی تێکده‌چێ ئه‌ویش پاش ماوه‌یه‌کی که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر باری جارانی...
وه‌ک ئاو حه‌کیم به ....نا‌بینیت به هۆی گه‌رماوه ده‌بێته هه‌ڵم به‌ره‌و ئاسمان ده،کاتێ که‌ش و هه‌وا سارد ده‌بێت چڕ ده‌بێته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌وی به شێوه‌ی دڵۆپه‌ی باران....که‌وێته ڕێ وه‌ک ئاو ئارام به.....نا‌بینیت چۆن شه‌پۆله‌کان به‌ره‌و به‌رده‌کان تاوه ناتاوێک یان ڕۆژ دوای ڕۆژ ، هه‌فته دوای هه‌فته سه‌ده دوای سه‌ده هه‌نگاو ده‌نێن ؟ هه‌تا ئاسه‌واری خۆی له ناو تاشه‌به‌ردێک به‌جێ ده‌هێڵێت...
وه‌ک ئاو خۆشه‌ویست به ....
نا‌بینیت چه‌ند له‌سه‌ر خۆیه ئه‌و شه‌ونمه‌ی که هه‌موو به‌یانیه‌ک ده‌رده‌که‌وێت ؟
له‌گه‌ڵ گه‌ڵای ڕووه‌که سه‌وزه‌کاندا یاری ده‌کات ، وه له‌گه‌ڵ شنه‌ی شه‌ماڵ به هێواشی ڕێده‌کات.....
وه‌ک ئاو خۆ به‌که‌م زان به ....
ئایا نابینی له به‌رزاییه‌کانی ئاسمان له سه‌روو هه‌وره‌کان داده‌به‌زێته ناو قوڵاییه‌کانی زه‌وی ؟
وه‌ک ئاو به ....
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|