من ناوم بێگەردە ، دانیشتووى شارى هەولێرم ، سەرەتاى ژیانم زۆر سەخت بوو ، لە
خێزانێکى هەژار لە دایک بووم ، باوکم بە نەخۆشى ژێرپەنجەى خوێن گیانى لەدەست دا ،
دایکم ئەرکى باوکیشمى گرتبۆ ئەستۆى خۆى ، بۆ بەدەست هێنانى ژیانى من و خوشک و برا
بچوکەکەم گشت کارێکى دەکرد ، نانى بە کرێدەکرد بۆ خەڵکى ، یاخود فەرشى بە کرێ بۆ
ماڵان دەشورد ، بۆ ئەوەى ئێمە پێبگەیەنێت ، هەر لە دواى مردنى باوکم نەهامەتیەکانى
ئێمە دەستى پێ کرد ، زۆر نەدار بووین ، لە خانویەکى بەکرێ دابووین و کە زۆر جار
دەبوایە لە مەسروفى ڕۆژانە نەخۆین و بیخەینە سەر کرێى خانوو ، لەگەڵ ئەو هەموو
نەهامەتیانەش من هەرگیز ڕەشبین نەبووم ، زۆر هەوڵم بۆ خوێندن ئەدا تاوەکو لە
پاشەڕۆژدا بتوانم خێزانەکەم لە هەژارى ڕزگار بکەم ، لە گشت قۆناغەکانى خوێندنم پلەى
یەکەمم بەدەست هێنا ، بەڵام لە شەشەمى زانستى علوم فیزیام بۆ هاتەوە ، بەر لەوە
کاتێ لە قۆناغى ئامادەیى و ناوەندى بووم ، هاوڕێى زۆر کەمم هەبوو چونکە ماوەم نەبوو
بۆ هاوڕێیەتى هاوپۆلەکانم ، وە ئەو هاوڕێیانەى کە هەشم بوون بۆ دەرس پێ وتن دەهاتنە
ماڵەوەمان ، منیش لەبەر پێویستیم بە پارە بۆ بژێوى بە کرێ وانەم پێ دەوتنەوە ، بۆ
ئەوەى بتوانم تەنها کەمێک یارمەتى دایکم بدەم ، کاتێک چووم بۆ زانکۆ خورپە بە دڵم
دەهات ، لە دەرگاى زانکۆ چوومە ژوورەوە و دەم وت دەبێ خوێندکارانى ئێرە چۆن بن ؟
یاخود دەبێ ئێمە دارایمان بەش بکات بۆ خوێندنى من ؟ زۆر پرسیارى لەم شێوە دەیبردمە
ناو دنیایەکى خەیاڵ و بیر کردنەوە ، زۆرى نەبرد چاوم بە کوڕێک کەوت کە بەرەو ڕووم
هات و سڵاوى لێ کردم ، منیش سڵاوم لێ کرد و پرسى: دەڵێى تازە هاتۆى بۆ زانکۆ؟ منیش
لە وەڵامدا گوتم بەڵێ ، گوتى من ناوم بێوارە قوتابى قۆناغى دووەمى علوم فیزیام ،
منیش گوتم ناوم بێگەردە و قوتابى قۆناغى یەکى بەشى فیزیام .
بەڕاستى ... خۆشحاڵم بە ناسینت ، منیش خۆشحاڵم . بێوار گوتى"
بێگەر خان لەبەر ئەوەى تازە هاتویت بۆ زانکۆ بەشەکانى زانکۆ شارەزا نى ، گەر حەز
دەکەى پێت نیشان دەدەم ،
- بە
خۆشحاڵى یەوە .
- فەرموو.
بێوار هەموو بەشەکانى پێ نیشان دام و
بەشەکەى خۆمیشى نیشان دام و گوتى گەر ڕازى بی ببین بە هاوڕێ خۆشحاڵ دەبم ، منیش
ڕازى بووم بە هاوڕێیەتى بێوار ، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر نزیک دەبۆوە و سەردانى دەکردم ،
تا نیوەى ساڵ ناوبانگى زیرەکى من لە زانکۆ بڵاو بۆوە و کوڕ و کچەکانى زانکۆش
هەوڵیان دەدا ببن بە هاوڕێم . بێوار لە قۆناغى دوەم دەرنەچوو ، بۆ ساڵى ئایندە
کەوتەوە گەڵ من ، ڕۆژێک بێوار گوتى" بێگەرد خان دەکرێ ڕۆژانە وانەکانم بۆ شى
بکەیتەوە" منیش هەرچەند قسەم لەگەڵ کوڕان نەدەکرد و وانەم بۆ شەرع نەدەکردن ، بەڵام
ڕازى بووم بەبێ بەرامبەر وانە بۆ بێوار شەرع بکەم ، بۆیە بە بێوارم گوت لەبەر تانە
و تەشەنەى کوڕانى زانکۆ وەرە لەماڵەوە بۆت شەرع دەکەم ، شەوم دەست نیشان کرد کە بۆ
ماوەى دوو کاتژمێر ، چونکە شەوانە دایکم لەماڵەوە بوو ، ئەم کارەشم لەبەر ئەوە کرد
چونکە بێوار یارمەتى منى دابوو ، لەسەرەتاى هاتنم بۆ زانکۆ ، ماوەیەک بەم شێوەیە
ڕۆیشت ، من شەوانە وانەم بە بێوار دەگوتەوە ، بەڵام من تەنها بێوارم وەک هاوڕێ
دانابوو ، یارمەتى ئەوم دەدا چونکە یارمەتى دابووم ، ڕۆژێک من لە کافتریاى زانکۆ
دانیشتبووم بە تەنها لۆخۆم خەریکى خوێندنەوەى زانیارى دەرەکى بووم ، چونکە نەم
دەویست کاتەکانى بێ کاریم بەبۆشایى بەرێ بکەم و بەردەوام خۆم بە خوێندنەوە سەرقاڵ
دەکرد ، لەو کاتەدا دوو کچ هاتن بۆ لام پێیان گوتم زەحمەت نەبێ کاتت هەیە ئەم
بابەتەمان بۆ شەرع بکەى ، گوتم بەڵێ فەرموون دانیشن ، کرێ یەکم گوت بەرامبەر بە
شەرع کردن و ئەوانیش بە دڵیان بوو ، دواتر ئەم دوو کچە هەر لەلام بوون کە بێوار هات
و گوتى " بێگەر خان گەر حەزیەت نەبێ ئەمەوێ دوو قسە بەیەکەوە بکەین " منیش گوتم
فەرموو. گوتى دەمەوێ بە تەنها بین لێرە نابێ ، بۆیە چووین بۆ باخچەى زانکۆ ، وام
زانى وەک جارەکانى تر لەبارەى خوێندنى زانکۆوە قسە دەکات ، بەڵام دواتر تێگەیشتم کە
بەهەڵە داچووم ، لەناو باخچەکەدانیشتین و گوتم فەرموو کاک بێوار قسە بکە ، بێوار
گوتى" بێگەر خان من تۆم خۆش دەوێ ، کاتێ هاتیتە زانکۆ و تۆم بینى ، تۆم چووە دڵەوە
، بەڵام ماوەم نەبوو ، نەم دەتوانى ئەم خۆشەویستى یە بۆتۆ دەرببڕم " ئەم جارەیان
بێوار هەموو خۆشەویستیە گەورەکەى خۆى بۆم دەربڕى .
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|