ژنه سعودییه‌ك كهبهڕێوهبهری خوێندنگایهكه له سعودیه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار‌و بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ هه‌وڵیدا به‌رپرسان قایلبكات كه وه‌ك مافێكی سروشتی خۆی ده‌یه‌وێت ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت و شكستی هێنا، بڕیاریدا وه‌ك سه‌ره‌تاكانی بڵاوبونه‌وه‌ی ئاینی ئیسلام به گوێدرێژ هاتوچۆی ده‌وام بكات، ئه‌مه‌ش بووه هۆی سه‌رسامكردنی به‌رپرسان. به‌پێی یاسای سعودی ژنان بۆیان نییه به‌ته‌نها ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕن و ده‌بێت شۆفێرێك له‌گه‌ڵیدا بێت و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بۆ لێبخوڕێت، به‌ڵام ژنێكی سعودی كه به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگایهكه، بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ هه‌وڵ و كۆششی ده‌داو هه‌موو جارێك ئۆتۆمبێلی له نێو شه‌قامه‌كاندا لێده‌خوڕێ به‌ڵام ئاسایشی ئه‌و وڵاته رایاندهگردو نه‌یانده‌هێشت ئۆتۆمبێله‌كه لێبخوڕێت، به‌ڵام دوا جار بڕیاری دا به گوێ درێژ هاتوچۆ بكات و كاتێك گه‌یشته خاڵێكی پشكنین دیسانه‌وه رایانگرت، ئه‌ویش وتی ئێوه ناهێڵن ئۆتۆمبێل لێ‌بخوڕم منیش بڕیارمداوه وه‌ك هاوڵانی پێغه‌مبه‌ر به گوێدرێژ هاتوچۆ بكه‌م و داوا له‌به‌رپرسان ده‌كه‌م شوێنی تایبه‌ت به راوه‌ستانی گوێدرێژ ته‌رخانبكات، ئه‌مه‌ش مافی خۆمه، به‌ڵام ده‌ورییه‌كی هاتۆچۆ دیسانه‌وه رێ‌یان لێگرت به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه ئێستا سه‌رده‌م گۆڕاوه‌و ده‌بێت به ئۆتۆمبێل هاتوچۆ بكرێت.
به‌کره‌جۆ
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|