بێوار گوتى" بێگەرد تکات لێ دەکەم خۆشەویستى من ڕەت نەکەیتەوە ، دەمەوێ ببى بە
هاوسەرى ژیانم" بەڵام من تاسام بەم وشانە ، چونکە من بێوارم بە هاوڕێ دەزانى بۆیە
توڕە بووم و گوتم" بێوار تۆم بە هاوڕێى خۆم دەزانى نەوەک بە خۆشەویست، بەڵام تۆ
نیازت خراپە ، گەر بمزانیایە تۆ شەوانە بۆ ئەم مەبەستە ئەهاتى ئەوە هەرگیز دەرسم
بۆت شەرع نەدەکرد" بێوار نەیهێشت چیتر قسە بکەم گوتى" نەخێر نا .... هەرگیز من
نیازم خراپ نەبوە ، گەر نیازم خراپ بوایە داوام لە تۆ نە ئەکرد ببین بە هاوسەر ، من
بە خۆشەویستیەکى پاک و بێ پێچ و پەنا تۆم خۆش دەوێت" کە ئەم قسانەى کرد چاوەکانى پڕ
بوون لە گریان ، بەڵام دەیویست بەسەر خۆیدا زاڵ بێت و ڕێگاى هاتنە دەرەوەى فرمێسکى
نەدەدا ، ئەگەر چى منیش دڵم بۆى دەسوتا و زۆر بەزەیم پێدا دەهاتوە ، بەڵام باشتر
بوو بۆکە شوو نەکەم ، چونکە گەر شووم کردبایە ئەوە شیرازەى خێزانەکەمان تێک دەچوو و
دایکم زۆر پێویستى بە من هەبوو ، بەهەر حاڵ بێوار گوتى" من کە دەهاتم بۆ لات تەنها
لەبەر خۆشەویستى گەورەى تۆ بووە ، خۆشەویستى تۆ لاى من زۆر گەورە ترە لە خوێندن ،
من پێویستیم بە خوێندن نى یە ، بەڵام خۆشەویستى تۆ هانى داوم پەرەى پێ بدەم و تۆم
زۆر بە دڵە " گوتم بێوار ناتوانم چیتر گوێ لە قسەکانت بگرم ، ببورە ، هەستام و
ڕۆیشتم ، بەڵام لە ڕێگاى ماڵەوە هەر بیرم لە بێوار دەکردەوە ، بەڵام نەم دەتوانى
ڕازى بم ، کاتێک گەیشتمە ماڵەوە بینیم دایکم دەگرێت ، کە چاوم بە دایکم کەوت لە
ناخەوە دەگرێت ، منیش گریام و چوومە لاى دایکم گوتم دایە گیان چى بووە بۆچى
دەگریەى؟ دایکم گوتى" بێگەرد گیان لەبەر ئەوەى ئێستا پارەمان بەدەستەوە نەماوە و
خۆشت دەزانى من فەقەراتم هەیە ناتوانم چیتر نان بکەم بە کرێ و کرێى دوو مانگى
خانووشمان نەداوە ، خاوەن خانوەکەش داواى لێ کردووین کە بەیانى خانوەکەى بۆ چۆڵ
بکەین ، بێگەرد گیان نازانم بۆ کوێ بڕۆین ، هیچ جێگایەک نى یە بچین " منیش گوتم
"دایە گیان خەفەت مەخۆ ، بەیانى کە چوومەوە زانکۆ هەوڵ دەدەم خانویەک بدۆزمەوە"
.
بەیانى هات چووم بۆ زانکۆ ، چاوم بە هاوڕێیەکى خۆم کەوت و
لێم هاتە پێشەوە و گوتى" بێگەرد گیان بۆ ئەوا خەمبارى؟ گوتم کێشەیەکم هەیە خاوەن
خانوەکەمان ئاگادارى کردوون بەیانى خانوەکەى بۆ چۆڵ بکەین ، هاوڕێیەکەشم گوتى" کێشە
نى یە ، وەرن بۆ لاى ئێمە ژورێکى بەتاڵمان هەیە و لەوێدا بن تاوەکو خانوێک
دەدۆزنەوە ، بۆیە منیش سوپاسم کرد و ڕۆیشتم ، چوار خوێندکار لەوانەى وانەم پێ وتبون
پارەیان بۆ هێنابووم ، دواى ئەوانیش بێوار هات و گوتى" بێگەر تۆ لەبرى ئەو ماوەیەى
دەرست بۆمن شەرع کرد ، فەرموو ئەوە پارەکەیەتى" پارەیەکى زۆر بوو ، منیش بە چاوى پڕ
گریان گوتم هەرچەند لێم وەر نە ئەگرتى ، بەڵام ئەمڕۆ زۆر پێویستم بەو پارە هەیە ،
ئەوەندە قسەم کرد و ڕۆیشتم . بێوار یەکێک بوو لە کوڕى پیاوە دەوڵەمەندەکانى شارى
هەولێر کە چەندین دوکانیان هەبوو ، لەگەڵ سامانێکى زۆر ، کە ڕۆیشتم نەم زانى کە
بێوار بەدوام کەوتووە و دەیەوێت بزانێ بۆچى ئەمڕۆ من پێویستیم بە پارەیەکى زۆر هەیە
، کاتێک گەیشتمە کۆڵانەکەى خۆمان بینیم هەندێ کەل و پەلى ماڵەوەمان لە کۆڵانەکە
کەوتبوو ، کەچوومە ژوورەوە دایکم و خوشک و برا چوکەکەم دەگریان ، خوشکەکەم لە پۆلى
شەشەمى سەرەتایى بوو ، براکەشم لە پۆلى چوارى سەرەتاى ، کە ئەوانم دیت دەگریان
گوتم" دایکە گیان بۆ دەگریەى؟ دایکم گوتى خاوەن خانوەکە کەل و پەلەکانى فڕێ داوەتە
دەرەوە و دەڵێت گەر ئێستا نەڕۆن هەموو شتەکان فڕێ دەدەمە دەرەوە ، منیش پرسیم ئێستا
لە کوێ یە ؟ لە وەڵامدا گوتى لە دوکانەکەى کۆڵانەکەمانە ، منیش گوتم دایکە گیان
چیتر نامەوێ بگرى فرمێسک لەچاوانم کۆمەڵ بببو دەستم کردە ملى دایکم گوتم ئەمڕۆ
پارەیەکى زۆرم وەرگرتووە بەشى دوو مانگمان دەکات و هەروەها هاوڕێیەکم ژورێکى
بەتاڵیان هەیە گوتى وەرە لاى ئێمە تا خانویەک دەدۆزنەوە ، بێوار گوێى لە هەموو
قسەکانى ئێمە ببو وە چووبوو بۆ لاى دووکانەکە و گوتبووى خاوەنى فڵان خانووە لێرەیە
، خاوەن دوکانەکەش پێى نیاشن دابوو ، دواتر بێوار گوتبووى بەخاوەن خانوەکە تۆ ئەم
خانوە بەچەند دەفرشیت ؟ خاوەن خانووەکەش گوتبووى نایفرۆشم ، دواتر بێوار پێى گوتبوو
کە خانەوەکەم پێ بفرۆشى ئەوا مەبلەغێک پارەى زۆرت پێ دەدەم ، بەم شێوەیە ڕازى بوو
بە بێوارى بفرۆشێ ، بێوار خانووەکەى لێ کڕى و گوتى بڕۆ بڵێ مەڕۆن خانووەکەم بە
پیاوێک فرۆشتووە وە باسى ئێوەم بۆ کرد ، ئەویش بەزەیى پێ داهاتوونەتەوە و خانوەکەى
پێ داون ، خاوەن خانوەکەش هات بە ئێمەى گوت کە نەڕۆین لەبەر مەسەلەیەکى ئاوها ،
بەڵام دایکم باوەڕى نەکرد گوتى چۆن وایە دەبێ خانوو بۆ ئێمە بکڕێتەوە ئەبێ قسە
لەگەڵ ئەو پیاوە چاکە بکەم ، خاوەن خانووەکەش گوتى ڕەتى کردۆتەوە چاوى بە ئێوە
بکەوێت ، بەڵام هەر پێى دەڵێم کاتێ پێى دەڵێ بێواریش دەلێ باشە تەنها قسە لەگەڵ
نافیعە خان دەکەم ، نافیعە خان دایکى بێگەر بوو .
نافیعە
خان هات قسەى لەگەڵ بێوار کرد ، کاتێ بینى بێوارە ناسى یەوە گوتى کوڕە بێوار تۆ ئەم
هەموو چاکەت لەگەڵ ئێمە کردووە بۆچى ؟؟بێوار گوتى" نافیعە خان من بێگەردم خۆش دەوێ
، گوێم لە قسەکانى ئێوە بوو ، نەمویست بێگەر بکەوێتە ئازارەوە ، ئەم کارەشم بۆ ئەوە
نەکردووە تا ڕازى بێت شووم پێ بکات ، بەڵکو تەنها سۆز و بەزەیم و بۆ ئێوە و بۆ ئەو
بووە ئەوەش بزانە من حەز بە یارمەتى دانى گشت هەژاران دەکەم ، من تەنها داواکاریەکم
هەیە کە لاى بێگەرد نەڵێى بێوار خانووەکەى بۆ کڕیوینەتەوە ، بڵێ نازانم کێیە با
بێگەرد بەخۆى دا نەشکێتەوە بەرامبەر بەمن ، نافیعە خان ڕازى بوو ، بەڵام بێوار بە
دایکمى گوت گەر تۆ حەز دەکەى وەرە لاى ئێمە ئیش بکە لە بازاڕى جل و بەرگ درووین ،
تەنها پارەکە بەڕێوە ببە ئەمەش لەبەر ئەوەى دایکم خوێندەوار بوو ، دایکیشم ئەوەى
زۆر لا خۆش بوو ، چونکە فەقەراتى هەبوو نەیدەتوانى کارى قورس بکات ، ئەم کارەش هیچ
ماندووبونى نەدەویست ، بەم شێوەیە بێوار گشت ژیانى خۆى لاى دایکم باس کرد گوتى" من
ڕاستە کوڕێکى دەوڵەمەندم ، پارەى زۆرم لەبەر دەست دایە ، بەڵام لە هەموو ڕوێکەوە بێ
بەشم ، لە سۆز و خۆشەویستى دایکم مردووە ، باوکم ژنێکى ترى هێناوەتەوە ، باوکم هیچ
سۆزێکى نى یە بەرامبەر بە من ، ڕۆژێک نەهاتووە دەستم بەسەردا بێنێت ، بۆیە نافیعە
خان داواکارم لە تۆ سۆزى دایکایەتیم بەسەردا ببارێنى ، دایکیشم زۆر بەزەیى بە بێوار
داهاتوە گوتى لەوڕۆ بەدواوە تۆ کوڕى منى و منیش دایکى تۆم... دایکم چوو بۆ ئیشەکەى
و بێواریش هەموو ڕۆژێ سەردانى دەکرد ، ڕۆژێک بێوار لاى دایکم گوتبوى چیتر ناچم بۆ
زانکۆ ، دایکم داواى کرد بچێت ، بەڵام بێوار گوتى" دەمەوێ چیتر ئازار نەخۆشم بە
بینینى بێگەرد ، کاتێ زانیم بێوار وازى هێناوە زۆرم لا ناخۆش بوو ، دایکم ناونیشانى
شوێنى کارکردنى پێ دام ، گوتى سەردانم بکە ، منیش ڕۆژێک چووم بۆ لاى دایکم ئیشەکەى
دایکم زۆر بە دڵ بوو ، چونکە زانیم ماندوو نابێ ، گوتم دایکە ئەمەوێ ئەو کەسە بناسم
کە ئەم هەموو چاکەى لەگەڵ کردووین ، دایکم گوتى ئەو کوڕە زۆر چاکە ڕۆژێک دەبێ هەر
دەیناسى ، بەم شێوەیە باسى هەموو ژیانى بێوارى بۆمن کرد ، بەڵام نەمدەزانى ئەو کوڕە
بێوارە . دایکم گوتى" هەموو ڕۆژێک دێت سەرم لێ دەدات ، بەڵام ئەمڕۆ نازانم بۆچى
دیار نى یە بێت ، ئەبێ هیچ ڕووى نەدابێ ، لەم قسانەدا بوو مناڵێکى بچووک هاتە
ژوورەوە گوتى" نافیعە خان کێ یە ؟ دایکم گوتى بەڵێ بچکۆل من نافیعە خانم کارێکت
بەمن هەیە.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|