ژیانمان له‌م چیرۆكه‌دایه
ڕۆژێك له ڕۆژان، پیاوێك له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانیدا گه‌شتێك به‌ره‌و ژیان ڕێك ده‌خه‌ن.
له ڕێگه به پیاوێك ده‌گه‌ن له‌سه‌ر ڕێگه‌كه‌یان وه‌ستاوه و ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات كه بووه‌ستێت، دوای ئه‌وه‌ی جامی سه‌یاره‌كه ده‌كاته‌وه پرسیاری لێ ده‌كات تۆ كێییت؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ:
من پاره‌و ماڵ و سامانم.
پیاوه‌كه ڕوو ده‌كاته ژن و منداڵه‌كانی و ده‌ڵێ: جێی بكه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵمان سوار بێت؟
هه‌موویان به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڵێن:
به‌ڵێ به‌ڵێ، به‌ماڵ و سامان ده‌توانین هه‌موو شتێك ئه‌نجام بده‌ین له ژیانمانداو به‌خته‌وه‌ر بین، هه‌رچیمان ده‌وێ پێی ده‌كه‌ین.
ئیتر پاره و سامانه‌كه له‌گه‌ڵیان سوار ده‌بێت و ده‌بێته هاوڕێی گه‌شته‌كه‌یان.
سه‌یاره‌كه ده‌ڕوات تاكو به پیاوێكی دیكه ده‌گه‌ن، باوكیان پرسیاری لێ كرد كه تۆ كێیت؟
ده‌ڵێ:
من ده‌سه‌ڵات و سوڵته‌و پله‌و پایه‌م.
باوكه ڕووی ده‌كاته‌وه ژن و منداڵه‌كان و ده‌ڵێ: ڕێی به‌ین ئه‌میش له‌گه‌ڵمان سوار بێت؟
هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه كه به‌ڵێ با بێت، به سوڵته و ده‌سه‌ڵات ده‌توانین هه‌موو شتێك ئه‌نجام بده‌ین و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئاواته‌كانمان نه‌هێڵین.
ئه‌وجا سوڵته و ده‌سه‌ڵاتیش سوار ده‌بێت و ده‌بێته هاوڕێی گه‌شتی ژیانیان.
خێزان هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بن له ته‌واوكردنی گه‌شته‌كه‌یان و به‌چه‌ند شوێن و جێگه‌ی دیكه‌دا تێ ده‌په‌ڕن و به‌م شێوه‌یه له‌م گه‌شته‌یاندا تووشی كه‌سانێكی زۆر ده‌بن، هه‌ر له ئاره‌زووبازی و شه‌هه‌وات و دونیا‌و بێ ئاگایی و شتانی تر.
تا ڕۆژێك تووشی یه‌كێكی تر ده‌ستیان لێ ڕاده‌گرێت و باوكیان ڕووی تێ ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌ی تۆ كێیت؟
ده‌ڵێ: من (ئایین)م.
ده‌ڵێ: (ئایین)؟!
ده‌ڵێ: به‌ڵێ به‌ڵێ (ئایین).
ئیتر یه‌كسه‌ر باوكه و ژن و منداڵ به‌یه‌ك ده‌نگ ده‌ڵێن: به‌خوا ئێسته كاتی ئه‌وه‌مان نییه‌و ناتوانین بتكه‌ینه هاوڕێی گه‌شته‌كه‌مان.
ئێمه جارێ ده‌مانه‌وێت له‌م دونیایه‌دا تۆزێك ڕابوێرین دونیا‌و خۆشی و ڕابواردنی دونیایه‌مان ده‌وێت.
(ئایین) یش له‌م خۆشییانه بێبه‌شمان ده‌كات و كۆتمان ده‌كات.
ماندوو ده‌بین به خۆبه‌ستنه‌وه و پابه‌ند بوون به فه‌رمان و نه‌هییه‌كانییه‌وه.
حه‌ڵاڵ و حه‌رام و نوێژ و ڕۆژو و زه‌كات و ئه‌م شتانه.
ئه‌مانه بارێكی قورس و گرانن و له‌م سه‌رده‌می خۆشی ژیانه‌ماندا به ئێمه ناكشێن.
لێگه‌ڕێ با تۆزێك له ژیاندا ڕابوێرین و پابه‌ند نه‌بین به دین و شتی واوه.
به‌ڵام ده‌كرێ دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو خۆشییه‌كانی دونیامان تاقی كردوه، ئه‌وكات بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای تۆ‌و بتكه‌ینه هاوڕێی خۆمان.
ئیتر وازیان لێ هێناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌ستی كرده ڕۆشتن.
له پڕێكدا بینینان وا خاڵی پێشكنین له‌سه‌ر ڕێگه دانراوه و ئه‌ملاولای ڕێگه‌كه گیراوه.
وشه‌ی بووه‌سته (قف) له‌به‌رده‌میان قت بۆوه.
كاتێك نزیك بوونه‌وه بینیان وا پیاوێكی به‌سام و ترسناك وه‌ستاوه و ئاماژه به باوكیان ده‌كات كه له سه‌یاره‌كه بێته خوارێ.
پیاوه‌كه به باوكیانی وت:
سه‌باره‌ت به تۆ ئیتر لێره‌دا گه‌شتی خۆتت ته‌واو كرد، ده‌بێ دابه‌زیت و بێیت له‌گه‌ڵمدا.
باوكه وه‌ك له بانێك بكه‌وێته خوارێ، له‌قسه كه‌وت و هه‌نگاوی بۆ نه‌نرا.
پیاوه‌كه وتی: من سه‌باره‌ت به ئایین ده‌تپشكنم، ئه‌وه پیاوه‌ی ناوی ئایین بوو ده‌ستی لێ ڕاگرتن له‌گه‌ڵ خۆتان هه‌ڵتانگرتووه؟
باوكه ووتی: نه‌خێر.
كه‌مه‌كێك ده‌بێت به‌جێم هێشت و لێمانه‌وه دوور نییه، مۆڵه‌ت بده‌یت هه‌ر ئێسته خێرا ده‌چم ده‌یهێنم.
پیاوه‌كه ووتی:
به‌داخه‌وه تۆ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نا‌توانیت تازه ئه‌وه بكه‌یت، سه‌باره‌ت به تۆ ئیتر لێره‌دا گه‌شته‌كه كۆتایی پێ هات و گه‌ڕانه‌وه موسته‌حیله.
باوكه ووتی:
ئاخر له‌نێو سه‌یاره‌كه‌مدا ماڵ و سامان و پله و پایه و ژن و منداڵ و ..و.. وم له‌گه‌ڵه.
پیاوه‌كه ووتی: ئه‌وانه هیچ سوود و قازانجێكت لای خوا پێ ناگه‌یه‌نن.
ئه‌مانه هه‌موویان به‌جێت ده‌هێڵن و وازت لێ دێنن.
ته‌نها ئه‌و ئایینه سوودی پێ ده‌گه‌یاندیت و به‌خه‌مته‌وه بوو كه به‌جێت هێشت و وازت لێ هێنابوو.
باوكه پرسیاری لێ كرد:
تۆ كێیت؟
ووتی: من (مردن)م.
ئه‌وه‌ی تۆ له ماوه‌ی ژیانی دونیاتدا لێی بێ ئاگا بوویت وهیچ حسابێكت بۆ نه‌ده‌كرد.
ئیتر ملی گرت و له‌سه‌یاره‌كه ده‌ری هێنا و ڕاپێچی ژووری لێكۆڵینه‌وه‌ی كرد.
جا باوکه‌كه ڕوانییه سه‌یاره‌كه‌ی و سه‌یری كرد وا ژنه‌كه‌ی به ماڵ و سامان و منداڵه‌كانییه‌وه سه‌یاره‌كه ده‌هاژوێت و ئه‌میان به غه‌مباری و ماڵ وێرانی به‌جێ هێشت.
سه‌یاره ڕۆیشت و كه‌سیان له‌گه‌ڵی دانه‌به‌زین و باوكه خۆی و كرده‌وه‌كانی خۆی خزێنرانه نێو گۆڕ.
له‌م چیرۆكه‌دا په‌ند و ئامۆژگاری بۆ كه‌سانێك هه‌یه په‌ند وه‌رگرتن و بیر له ئاكامی چاره‌نووسی خۆیان بكه‌نه‌وه.
كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۖ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ النَّارِ وَأُدْخِلَ الْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ ۗ وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا مَتَاعُ الْغُرُورِ.آل‌عمران/185.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|