ئه‌و كچێكى ته‌مه‌ن 13 ساڵان بوو كه حه‌ز و به‌هانه‌كانى منداڵى له‌دڵیدا هێشتا گه‌ڵاڵه‌ى ده‌كردو باوكى نه‌یهێشت ئه‌م منداڵه گه‌وره‌بێت تا كچه تاقانه‌كه‌ى فێرى چاوبازى و دڵداریی نه‌بىَ، بۆیه هه‌ر له‌یه‌كه‌م خوازبێنى بىَ ئه‌وه‌ى له‌ماڵى كورِه بپرسنه‌وه كه چۆن خێزانێكن، كچه تاقانه‌كه‌ى دا به‌شوو.
كچه حه‌زێكى شووكردن و ده‌رچوون له چوارچێوه‌ى ئیمپراتۆریه‌تى باوكی‌دا لای دروست ببو، ئه‌و كورِه‌كه‌ى به‌دڵ بوو، چونكه له‌لایه‌ن دراوسێیه‌كه‌یان به‌گه‌نجێكى رێك‌وپێك وه‌سفكرا، كاتىَ هاتنه خوازبێنى ، ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك ماره‌برِین به‌چه‌ند پارچه ئاڵتونێكى كه‌م و بىَ نرخ گواستیه‌وه، كورِه ماڵى له‌شارێكى دیكه بوو كچه‌ش له‌شارێك و له‌دوو نه‌ته‌وه‌ى جیاواز، گه‌رچى له‌شه‌وى په‌رده‌دا راستیه تاڵه‌كانى ژیان وه‌كو خێوێك له‌به‌رانبه‌ریدا راست بۆوه.
"دوای به‌زاوابوونی مێرده‌كه‌م ئه‌و په‌رِۆیه‌ى خوێنى كچێنیمى رژایه‌سه‌ر بردیه ده‌ره‌وه‌و دواى چه‌ند خوله‌كێك له‌گه‌ڵ هه‌ردوو خوشكه‌كه‌یدا هاتنه‌ژووره‌وه‌و وتیان (تۆ ژن بوویته) به‌ڵام باشبوو دایكم په‌رِۆكه‌ى بردبوو، ئه‌وانیش هه‌ر له‌یه‌كه‌م شه‌وه‌وه تا دره‌نگانىَ له براكه‌ى خۆیان توورِه ده‌بوون و پێیانده‌وت تۆ هیچ نازانى و ئه‌وه خوێنى بێنوێژى بوو نه‌ك هى په‌رده‌ى كچێنى، منیش لێیان توورِه بووم و ده‌ستمكرده گریان وتم هه‌موو عومرم قسه‌م له‌گه‌ڵ كورِیش نه‌كردووه چونكه باوكم نه‌یده‌هێشت بێمه ده‌ره‌وه ئیتر له‌كوىَ ژن بم؟ به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر ئه‌و شه‌وه ئه‌و هه‌واڵه هه‌ڵبه‌ستراوه‌یان گه‌یانده باوكم كه به‌هۆى بیستنى ئه‌و قسانه‌وه ده‌ستبه‌جىَ گه‌یاندرایه نه‌خۆشخانه، دواى ئه‌وه‌ش هه‌ر خۆیان بێده‌نگبوون و به‌ڵام نه‌یانده‌هێشت بچمه‌وه ماڵى باوكم.
پاش ماوه‌یه ئاشكرا بوو كه ئه‌و شه‌وه سیناریۆى خۆیان بوو پێشوه‌خت ئاماده‌یان كردبوو، ده‌ركه‌وت ئه‌وان ئه‌و خێزانه نه‌بوون كه باسده‌كران، به‌ڵكو كارى له‌شفرۆشى و به بنه‌ماڵه‌وه به‌درِه‌وشت بوون ، ده‌یانویست به‌و پیلانه منیش بخه‌نه ژێر بارى ئه‌و كاره‌وه‌و برِێك پاره‌ى چڵكنم پىَ په‌یدا بكه‌ن، منیش له‌ماڵى باوكم كچێكى شه‌رمن و نه‌ریت پاریزبووم كه‌ته‌نانه‌ت قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كورِى بێگانه‌دا به‌لامه‌وه تاوانێك بوو، ئه‌مه په‌روه‌رده‌ى باوكم بوو، هه‌رچه‌نده من زۆر له‌وه ده‌ترسام باوكم به‌وه‌زعى ئه‌و ماڵه بزانىَ، به‌ڵام كاتىَ له‌تاقه‌تما نه‌ماو فشاره‌كانیان بۆ سه‌رم زیاد كرد به باوكم وت زۆر ئازارم ده‌ده‌ن و به‌رگه‌یان ناگرم، كه‌چى زۆر به ئاسایى پێیوتم ته‌حه‌مول بكه! چونكه ئه‌و پێیوابوو كاتىَ ته‌ڵاق ده‌درێم كه‌س به بێوه‌ژنى منى ناوێت و بۆ تاهه‌تایه ده‌مێنمه‌وه.. به‌هۆى لاوازى كه‌سایه‌تى مێرده‌كه‌م و زاڵبوونى خووشكه‌كانى به‌سه‌ریدا رۆژ له‌دواى رۆژ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانمان به‌ره‌و خه‌راپتر ده‌رِۆیشت، ئه‌مه‌و مێرده‌كه‌م كچێكى دیكه‌ى خۆشده‌ویست و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندى پێوه‌ده‌كردو به‌منى ده‌وت (هه‌زارى وه‌كو تۆ پێلاوێكى ئه‌و ناهێنێت) هه‌موو ئاڵتونه‌كانى فرۆشتم و كردیه قوربانى ئه‌و باڵانسه‌ى به‌و كچه سه‌رفى ده‌كرد، منیش نه‌مده‌توانى قبوڵى بكه‌م.. توورِه ده‌بووم، به‌ڵام هه‌ركاتىَ له‌سه‌ر ئه‌و كچه كێشه دروستبووایه ئه‌و ده‌ستى ده‌نایه قورِگم و ده‌یویست بمخنكێنێت. ماوه‌ى مانگێك ژیان له‌گه‌ڵیاندا به‌ره‌فتاره‌كانیان له‌گه‌ڵمدا ژیانیان لىَ سه‌ندم و دۆزه‌خیان پێبه‌خشیم ، خوشكه‌كانیشى به‌رده‌وامبوون له هه‌وڵدان له‌گه‌ڵمدا، به‌ڵام به‌هۆى رازى نه‌بوونمه‌وه هه‌رچى كارى ناوماڵبوو پێیانده‌كردم و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییان به باوكمه‌وه ده‌كردو بوختانیان بۆ هه‌ڵده‌په‌ستم، تاوه‌كو باوكم حاشام لێبكات و دڵنیابن له‌وه‌ى رۆژێك بیر نه‌كه‌مه‌وه له‌گه‌رِانه‌وه بۆ ماڵى باوكم و ملكه‌چى داواكارییه‌كانیان بم، هه‌ركاتێكیش داواى ده‌رچوونیان ده‌كرد له‌گه‌ڵم و قه‌بوڵم نه‌كردبا په‌یوه‌ندییان به مێرده‌كه‌م ده‌كردو پێیانده‌وت (ده‌یه‌وىَ پیاو بێنێته ژووره‌وه بۆخۆى)مێرده‌كه‌شم لێیده‌دام له‌كاتێكدا ئاگام له‌هیچ نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه‌نده ره‌فتارى خوشكه‌كانیم به‌دڵ نه‌بوو بۆیه نه‌مده‌ویست ئه‌و رێیه بگرمه‌به‌ر، مێرده‌كه‌شم پێیوتم(من تۆم ته‌نها بۆ چه‌ند رۆژێك هێناوه‌و ماوه‌یه‌كى دیكه ته‌ڵاقت ده‌ده‌م) ئه‌و ده‌یویست به برِێك پاره بمفرۆشێت به‌پیاوێكى دیكه‌و ره‌وانه‌ى وڵاتێكى دیكه‌م بكه‌ن تا له تیاترۆكان كارم پىَ بكه‌ن، منیش ئه‌وه‌م قه‌بوڵ نه‌بوو ده‌شمزانى باوكم ئه‌وه ببیستىَ سه‌رم ده‌برِێت، تارۆژێكیان مێرده‌كه‌م له‌پێش چاوى خه‌ڵكى جنێوى ناشرینى واى پێدام و ئه‌وانه‌ى له‌وىَ بوون پێیانوابوو من هاوسه‌رى نیم و به‌ڵكو له‌شفرۆشێكم له‌گه‌ڵیدا بۆیه كه‌وتنه چاوبازى له‌گه‌ڵمدا، منیش هه‌ر ئه‌و شه‌وه ماڵم جێهێشت و تا به‌ره‌به‌یان له‌كه‌لاوه‌یه‌كدا به سه‌رماى زستان مامه‌وه‌و سه‌ر له‌به‌یانى كه‌وتمه‌رِىَ بچمه‌وه ماڵى باوكم به‌ڵام پۆلیس به‌تۆمه‌تى تیرۆر گرتمیان و خستمیانه توالێته‌وه تا به‌رپرسه‌كه‌یان هاتوو منیش كێشه‌كه‌م بۆیان گێرِایه‌وه‌و په‌یوه‌ندیم به باوكمه‌وه كرد كه‌بێتو له به‌ندیخانه رزگارمكات، به‌ڵام باوكم پێیوتم ئه‌گه‌ر قسه‌كانى مێرد‌و دشه‌كه‌ت راست نه‌بىَ تۆ ناكه‌ویته به‌ندیخانه‌و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى داخسته سه‌روچاوم، ناچار ماڵی مێرده‌كه‌م ئاگاداركرده‌وه كه له‌وێداو له‌پێش پۆلیسه‌كان كه‌وتنه لێدانم و ده‌یانویست به‌زۆر بمبه‌نه‌وه، به‌ڵام دواتر باوكم په‌رِۆى یه‌كه‌م شه‌وى بردبوو بۆ شیكارىو بۆى ده‌ركه‌وتبوو كه من كچ بوومه‌و ئه‌وان بوختانیان پێمه‌وه كردووه بۆیه برِیاریدا بمباته‌وه‌و له‌و ماڵه‌و به‌ڵاكانیان دوورمبكاته‌وه ".
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|