من کچێکم له‌ته‌مه‌نی (18)ساڵیم حه‌زم ده‌که‌م به‌سه‌رهاتێکتان بۆ بگێڕمه‌وه کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دڵم هه‌بووه، له‌وکاته‌ی له‌سه‌ر نوێژه‌کانم زۆر ڕێک وپێک نه‌بووم، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی بابه‌تێکم خوێنده‌وه وام لێهات هه‌موو نویژه‌کان له‌کاتی خۆی بکه‌م .
ڕۆژێک له‌رۆژان له‌قوتابخانه پارچه په‌ڕێکی بچوکیان دابه‌ش کرد که‌تێیدا باسی مردوو شۆرێکی ده‌کرد، که‌به‌سه‌ر هاته‌که‌ی ده‌گێڕایه‌وه .
ده‌ڵێ:-ته‌رمی کچێک هه‌بوو ویستیان بیشۆن بۆئه‌وه‌ی کفنی بکه‌ن وبینێژن په‌یوه‌ندیان به‌مردوو شۆره‌که کردوو ئه‌ویش به‌ده‌م بانگه‌وازیان چوو ،چونکه کاری خۆی بوو چووه ماڵه‌که پرسی مردووه‌که له‌کوێیه له‌ده‌رگای ژووره‌که بانگیان کرد وئه‌ویش چووه ژوورێ ،ئه‌وجا پاشان ده‌رگای ژووره‌که‌یان له‌سه‌ر مردوو شۆره‌که توند داخست، ئه‌ویش زه‌نده‌قی چوو ده‌ستی به‌ده‌رگا لێدان کرد‌و هه‌ر هاواری ده‌کرد به‌ڵام که‌س وه‌ڵامی نه‌دا‌وه ،که‌دیتی که‌س وه‌ڵامی ناداته‌وه ته‌ماشای کرد کفن له‌ته‌نیشت مردووه‌که ئاماده‌یه ،به‌ڵام که‌سه‌ری مردووه‌که‌ی کرده‌وه بۆئه‌وه‌ی بیشوا دیتی ته‌رمێکی ڕه‌شی وه‌کو خه‌ڵووزی تێدایه ،سه‌ری سوڕما له‌شێوه‌که‌ی وله‌ژیانی خۆی ترسا ،ئینجا ده‌ستی کرد به خوێندنی معوذات وئایه‌ت کورسی ده‌ستی کرد به‌شۆردنی،زۆر زه‌حمه‌ت بوو، چونکه پێسته‌که‌ی وه‌کو خۆڵه مێشێکی تۆزاوی لێهاتبوو ،هه‌رکه جه‌سته‌ی ده‌ست لێده‌دا له‌گه‌ڵ ده‌ستی ده‌روشا ،په‌له په‌لی له‌کاره‌که‌ی کرد‌و هه‌تا ڕزگاری بێ وبگه‌ڕێته‌وه، که‌لێبۆوه له‌ده‌رگای دا‌و گوتی: ته‌واوم کرد ئه‌وجا ده‌رگاکه‌یان له‌سه‌ر کرده‌وه‌و به‌خێرایی له‌ماڵه‌که ده‌رپه‌ڕی بێئه‌وه‌ی که‌س وکاری مردووه‌که له‌هۆکاری ده‌رپه‌ڕینه‌که‌ی بپرسن ،پاش چه‌ند ڕۆژێک سه‌ردانی زانایه‌کی گه‌وره‌ی کرد باسه‌که‌ی بۆ گێرایه‌وه گوتی:بڕۆ له‌که‌س وکاری مردووه‌که بپرسه له‌هۆکاره‌که‌ی ،ئه‌ویش چوو پێی گۆتن:ده‌مه‌وێ پرسیارتان لێبکه‌م له‌سه‌ر هۆکاری داخستنی ده‌رگاکه له‌سه‌رم به‌ته‌نیاو له‌گه‌ڵ مردووه‌که ؟
ئه‌وانیش گوتیان :هه‌رچه‌ند مردوو شۆرێکمان ده‌هێنا بۆئه‌وه‌ی بیشوا که حاڵی مردووه‌که‌ی ده‌دیت ده‌رده‌په‌ڕی ،وتۆ نزیکه‌ی ده‌یه‌مین مردوو شۆر بووی که هاتی کۆتا که‌س بووی ترساین که‌تۆش ڕابکه‌ی وده‌رپه‌ڕی ،مردوو شۆره‌که گوتی: باشه به‌ڵام بۆچی حاڵی کچه‌که‌تان وابوو ؟
گوتیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی(نوێژی نه‌ده‌کرد .......)
هیوادارم به‌سه‌رهاته‌که‌م سه‌رنجتان ڕابکێشێ وکارتان تێبکات ، هه‌روه‌کو کاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌بوو ،هه‌روه‌ها ئاگاداری نوێژه‌کانتان بن چونکه ئاینتانه ،
هه‌رکه‌سێک نوێژه‌کانی جێبه‌جێ بکات ئاینه‌که‌ی جێبه‌جێ ده‌کات ،ئه‌گه‌ر ئه‌وه حاڵی مردووێک بێت پێش ئه‌وه‌ی بیشارنه‌وه داخوا ده‌بێ پاش ناشتن چی به‌سه‌ربێت .
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|