به تاوانی ده‌ستدرێژی سه‌ر كچه‌كه‌ی زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا
- ئه‌و پیاوه نهمساویهی ده‌ستدرێژی سێكسی كردبووه، سه‌ر كچه‌كه‌ی و 7 منداڵی لێ هه‌بوو، وه بۆ ماوه‌ی 24 ساڵ زیندانی كردبوون، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن دادگای نه‌مساویی سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی (سی ئێن ئێن)، ئه‌مڕۆ به كۆی ده‌نگی هه‌ر 8 ئه‌ندامانی، ده‌سته‌ی دادگای "سانت بویلتن" رۆژئاوای پایته‌ختی نه‌مسا، سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایه‌ی به‌سه‌ر "جۆزێف فریتزل" ئه‌ندازیاری نه‌مسایی سه‌پاند.
جۆزێف فریتزل به زۆر ده‌ستدرێژی سێكسی كردبووه سه‌ر كچه‌كه‌ی و 7 منداڵی لێ هه‌بوو، وه بۆماوه‌ی چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ك ده‌بوو، له ژێر زه‌منی ماڵه‌كه‌یدا زیندانی كردبوون.
له دانیشتهكاندا دادگا، چه‌ند تاوانێكی ئاراسته كردبوو، له‌وانه؛ به كۆیله كردن، ده‌ستدرێژی سێكسی، سه‌ندنی ئازادی، ڕفاندن و به بارمته‌گرتن.
ناوبراو له به‌رده‌م دادگا، دانی به ته‌واوی تاوانه‌كانی هێنا و داوای لێبووردنی كرد‌و گوتیشی: ئه‌گه‌ر چی ده‌زانم داوای لێبوردن هیچ شێتك له مه‌سه‌له ناگۆڕێت و تازه ئه‌وه‌ی ڕوویداوه ناگه‌ڕێته‌وه.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|