.... به یانییه‌ك
له باخچه‌یه‌كی پڕ له گوڵ
كۆمه‌ڵێك شه‌ونمم بینی
له سه‌ر گه‌ڵای نهمامێكدا
تێكه‌ڵ به تیشكی خۆر ببوون
وتم ئاخۆ ئه‌م شه‌ونمه
ئه‌شكی تریفه‌ی مانگ بێت...؟
یاخود ئه‌سرینی چاوانی
مرۆڤێكی زۆر غه‌مگین بێت؟
وتم ئاخۆ ئه‌م شه‌ونمه
فرمێسكی ئه‌ستێره‌كان بێت...؟
یاخود ئه‌مه
دڵۆپه ئه‌سرینی چاوی
نزای به‌نده‌یه‌كی خوا بێت...؟
به‌ڵام وتیان..
ئه‌مه فرمێسكی كیژێكه
بێكهسێك و
ته‌مه‌نی شانزه ساڵێكه.
دایك و باوك و براو خوشكی
له هه‌ڵه‌بجه
چه‌كی كیمیایی بوو كوشتی
دوێنێ شه‌و بوو هاته ئێره
تێر فرمێسكی شادی هه‌ڵرشت
چونكه دوێنێ
په‌لكه زێرینه‌ی ره‌نگاو ره‌نگ
مژده‌ی پێدا.
هه‌ر بۆ شه‌وێ..
مانگه شه‌ویش به تریفه
ئه‌ستێره‌كان به جریوه
یه‌ك به یه‌ك مژده‌یان پێدا
كه‌وا ئێستا
ئه‌و زاڵمه‌ی
پێنج هه‌زار ئه‌ستێره‌ی گه‌شی
له ئاسمانی
شاری ههلهَبجه ئاوا كرد
هێدی ... هێدی
ده‌سه‌ڵاتی پڕ له زوڵمی
هه‌نگاوی كۆتایی ده‌نێت
یان ده كوژرێ
یاخود هه‌ڵدی بۆ تاراوگه
له وێ له وێ به زه‌لیلی ده‌مرێ
یان وه‌ك تاوانباری جه‌نگ
ده‌یبه‌نه به‌ر ده‌می دادگا
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|