به‌رنامه‌ی ناسراوی كه‌ناڵی ئاسمانی العربیه "صباح العربیه" میوانداری هونه‌رمه‌ندی كورد شوان عهتوفى كرد.
له به‌رنامه‌كه‌دا میوانداری ئه‌و هونه‌رمه‌نده كرا‌و له‌نزیكه‌وه پێشكهشكهرانی به‌رنامه‌كه كه‌وتنه گفتووگۆ له‌گه‌ڵ ناوبراو له‌سه‌ر هونه‌ری دراما‌و سینه‌مای كوردی و له‌چوارچێوه‌ی گفتووگۆكانیدا تیشكى خسته سه‌ر فلیمى (شوێنێك بۆ یاری)و شێوازی كاركردنیانو چیرۆكی فلیمهكهى روونكرده‌وه، كه یه‌كێكه لهپاڵهوانانی ئه‌م فلیمه.
شوان عه‌توف ناوه‌راستی هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری فيلمی (شوێنێك بۆ یاری) به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌فێستیڤاڵی دوبه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشتنه ئیمارات‌و وابڕیاریشه هه‌ر ئه‌مشه‌و فلیمه‌كه‌یان له‌چوارچێوه‌ی فیستیڤاڵه‌كه‌دا نمایشبكرێت.
ئه‌و فلیمه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌نێو فیستیڤاڵه‌كه‌دا دروستكردووه‌و له‌ململانێدایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خهڵاتو له‌به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كیشدا وه‌رگیراوه.
به‌رنامه‌ی "صباح العربیه" یه‌كێكه له‌و به‌رنامه ناسراوانه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی "العربیه" كه له‌چه‌ندین بڕگه پێكهاتووه‌و له‌نێویاندا بێجگه له‌گرنگیدان به‌بواره‌كانی ئابوری‌و رۆژنامهگهریو ئهدهبو هونه‌رو بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین هه‌واڵی سه‌رنجراكێش، هه‌ر رۆژه‌و كه‌سێكی ناسراو ده‌كاته میوانی.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|