| موضوع: پیاوێك لاسایی ده‌نگی باڵنده‌كان ده‌كاته‌وه الثلاثاء 15 ديسمبر 2009, 5:05 pm | |
| پیاوێك لاسایی ده‌نگی باڵنده‌كان ده‌كاته‌وه PUKmedia و- عه‌لی بیروه‌ندی 2009/12/13 12 :06
پیاوێكی چینی خه‌ڵكی په‌كین ده‌توانێت لاسایی ده‌نگی 53 باڵنده بكاته‌وه. ژومینگ فۆ- ی ته‌مه‌ن 50 ساڵه له‌چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شینهوا رایگه‌یاند: من پێنج ساڵ پێش ئێستا هه‌ستم كرد كه‌توانایه‌كم له بواری لاسایی كردنه‌وه‌ی ده‌نگی باڵنده‌كان تێدایه، له‌به‌رئه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م توانایه كارم كرد‌و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگم له‌ده‌ست نه‌ده‌م، له‌خواردنی گۆشت خۆم به‌دوور گرت. هه‌روه‌ها وتی: من هه‌موو رۆژێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سێ سه‌عات پرۆڤه‌م ده‌كرد و تائێستا توانیومه لاسایی ده‌نگی 53 باڵنده‌ی جۆراوجۆر بكه‌مه‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ باشتربوونی ده‌نگم و لاسایی كردنه‌وه‌ی ده‌نگی باڵنده‌كان سوود له‌و خواردنانه ده‌بینم كه‌ئه‌وان ده‌یخۆن. ئه‌م پیاوه له په‌كین و له‌ماوه‌ی سێ سه‌عات پرۆڤه‌كردنی له‌پاركی ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌دا، خه‌ڵكی چێژ له‌م كاره‌ی وه‌رده‌گرن.
سه‌رچاوه/ ماڵپه‌ری جامی جه‌م |
توقيــع العضو شميران كركوكي | |
|
|
| موضوع: رد: پیاوێك لاسایی ده‌نگی باڵنده‌كان ده‌كاته‌وه الجمعة 18 ديسمبر 2009, 3:21 am | |
| |
|