دوو خۆشه‌ویست بووین كه ژیانمان به‌یه‌ك ده‌به‌خشی هه‌ر یه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ی تر مایه‌ی خۆش به‌ختی بووین دوو خۆشه‌ویست كه زیندووكه‌ره‌وه‌ی عه‌شقی شیرین‌و فه‌رهاد.....
ساتانێكی زۆر خۆشمان به‌سه‌ر ده‌برد زۆربه‌ی كاته‌كان پێكه‌وه بووین هه‌ر دوكمان له زانكۆ له هه‌مان به‌ش بووین كه به‌شی كیمیا بوو، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی زانكۆ ئیره‌ییان پێ ده‌بردین، هه‌روه‌ها هه‌رگیز رۆژانێ نه‌بوو كه بچوكترین گله‌یی‌و گازنده بكه‌ین له‌یه‌ك ماوه‌یه‌كی زۆری به‌و شێوه‌یه تێپه‌ری، رۆژێ له زانكۆ مامۆستای وانه داوای ئاماده‌كردنی ماده‌كانی لێكردین له تاقیگه هه‌ر دوو كه‌سێَََََََك ببنه گروپ پێكه‌وه ئه‌وه‌بوو من‌و سیماگیانیش بووینه گروپێك، بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه مامۆستا پێیدابووین ئه‌وه‌بوو تاقیگه‌یه‌كی بچوكمان له ماڵی ئێمه‌دا كرده‌وه، زۆربه‌ی كاته‌كانمان له‌وێ پێكه‌وه به سه‌ر ده‌برد خۆشترین كاتمان به ماده كانزاییه‌كانیش دابوون ئه‌وانیش به جوانی خۆیان ژووره‌كه‌یان بۆ رازاندبوینه‌وه، ماوه‌یه‌ك به‌و جۆره به‌رده‌وام بووین ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ما بوو كه كاری تاقیگه‌مان ته‌واو بێ ئه‌وه‌بوو رۆژێك بۆ ته‌واو كردنی كاره‌كان خۆم كرد به تاقیگه‌كه‌داو خه‌ریك ته‌واوكردنی كاره‌كان بووم، تا ببێته جێی سه‌رسورمانی سیما ئه‌وه‌بوو كاره‌كانم ته‌واو كردوو گیراوه‌كه‌م ئاماده‌كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گیراوه‌كه‌م له سه‌ر ڕه‌فه‌یه‌كی به‌رز دانا تا خۆم بتوانم نیشانی سیماگیانی بده‌م، كاتێ تاقیگه‌م به‌جێ هێشت‌و به‌ره‌و ماڵی سیما كه‌وتمه رێ تا ئه‌و خه‌به‌ره‌ی پێ بگه‌یه‌نم به‌ڵام كه گه‌شتمه ماڵیان كاتێ له ده‌رگام دا دایكی كردیه‌وه پرسیم سیما له كوێیه ووتی به‌ره‌و ماڵی ئێوه كه‌وته ڕێ، كه گه‌ڕامه‌وه به‌ره‌و ماڵا ته‌نها له بیری ئه‌وه‌دابووم كه ئه‌و كاره‌ی كردوومه ئێستا زۆر دڵخۆشی ده‌كا، به‌ڵام چی...!! كاتێ گه‌شتمه ماڵه‌وه ده‌رگای ماڵا ئاواڵابوو هه‌تا ژووره‌وه نه‌وه‌ستام، بینیم ماڵا چۆڵا بووه هاتمه‌وه به‌رده‌رگا تا هه‌واڵێك بزانم به‌ره‌و ماڵی هاوسێكه‌مان هه‌نگاوم نا پرسیم ئه‌وه بۆ ماڵی ئێمه وا ده‌رگا ئاواڵه‌یه‌و كه‌س دیار نیه.....
له‌م قسانه‌مدا فرمێسك به چاوی هاوسێكه‌مانا هاته خواره‌وه ووتی به‌ره‌و نه‌خۆشخانه كه‌وتنه رێ منیش هه‌ر خێرا بیرم بۆ ئه‌وه چوو كه له‌وانه‌یه دیسان باوكم ته‌نگه نه‌فه‌سیه‌كه‌ی گرتبێته‌وه ....
كاتێ گه‌شتمه نه‌خۆشخانه دایكم‌و باوكم له‌به‌ر ده‌م ژووری دكتۆره‌كه وه‌ستابوون زۆر سه‌رم سوڕما ئه‌ی نه‌خۆش ده‌بێ كێبێ ؟؟
پرسیم له دایكم ئه‌وه چیبووه ...
دایكم به ده‌م هه‌نسكه‌وه باوه‌شی پێدا كردم‌و ووتی خودا گه‌وره‌یه ئینشالله هیچ نابێ، چوومه ژووره‌وه بینیم سیما گیان هه‌ردوو چاوی به‌ستراوه‌ته‌وه‌و پرسیم له دكتۆر ئه‌وه چیه ؟
دكتۆر ووتی ماده‌یه‌كی خه‌ته‌ر چووته چاوانیه‌وه بۆیه له‌وانه‌یه نه‌توانێ جارێكی تر ڕووناكی دنیا ببینێته‌وه ....
زۆر داوام كرد له دكتۆر كه ئه‌و قسه‌یه نه‌كا به‌ڵكو هه‌ر ڕێگایه‌كی تر هه‌بێ بگرێته به‌ر به‌س ئه‌و ووشه‌یه دوباره نه‌كاته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی له زار هاته ده‌ر كه ئه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌یه‌ك كه هه‌بێ ته‌نها چاندنه‌وه‌ی چاوه له جێی چاوه‌كانی خۆی....
داوام لێ‌كرد ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی بۆ بكرێ ...
دوای ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا ئه‌وه‌بوو كه سیما گیان چاوی به دونیا كرایه‌وه، به‌ڵام له‌و كاته‌دا من نه‌متوانی له‌وێ ئاماده بم بۆیه پرسیاری منی كردبوو، باوكم‌و دایكم ووتبویان وا له ژووری تاقیگه‌یه، هاته ژووره‌وه دانیشتبووم، ئه‌ویش له‌به‌ر ده‌مم وه‌ستاو ووتی ده‌بوایه یه‌كه‌م كه‌س كه چاوانم پێی بكه‌وتایه تۆی گوڵا بوایه، ئه‌وه بۆ له كاتی یه‌كه‌م بینینی رووناكیم له وێ نه‌بووی، به‌ڵام له‌و كاته‌دا ئه‌بوایه من چیم پێ بووتایه ....!! كه بینی بۆ هیچ ووشه‌یه‌كی وه‌ڵامێكم نیه سه‌ری سوڕما هه‌رچه‌ند من نه‌مده‌ویست ئه‌و راستیه بزانێ به‌ڵام دره‌نگ یان زوو هه‌ر ده‌بوایه بیزانیایه بۆیه به‌ره‌و ڕووی سه‌رم به‌رز كرده‌وه.....!!ئه‌و كات زانی كه من چاوانی خۆم پێبه‌خشیوه، ئه‌و كات زانی كه ئه‌و به چاوانی من ده‌بینێ، ئه‌وه‌نده بێ ده‌نگ بووم تاله‌سه‌رچۆك دانیشت‌و ده‌ستی نه‌رمی نایه سه‌ر چاوانم‌و ئه‌و كات هه‌موو شتێكی بۆ ڕوون بۆیه‌وه ئینجا كه‌وته سه‌رده‌ستم ووتی ژیانی له‌م جۆره ژه‌هر زۆر شیرینتره، له پێناوی چی وات كرد؟؟ چی وای لێ كردی چاوانت ببه‌خشی به من ئاخر بۆ؟؟؟؟ ئه‌ی ئێوه بوونایه له‌و ساته چیتان ئه‌كرد ئایا خۆشه‌ویستی شایه‌نی ئه‌وه‌یه؟؟
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|