مۆبایل ئه‌و ئامێره‌ى گه‌یاندنى ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه، كه‌ئێمه‌كاروباره‌كانى ژیانى رِۆژانه‌مانى پێ رِاده‌په‌رِێنین، هه‌روه‌كو دیاره‌كه‌به‌كارهێنانى بۆ لایه‌نى باشه‌چه‌نده‌سوودو قازانجى هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش به‌كارهێنانى بۆ كارى خراپه‌گرفت دروست ده‌كات.
له‌بازارى شارى هه‌ولێر گه‌نجێك به‌زوومى كامێراى مۆبایله‌كه‌ى وێنه‌ى ئافره‌تێك ده‌گرێت، ئافره‌ته‌كه‌ش خه‌ڵك هانده‌دات ئه‌و كه‌سه‌ده‌ستگیربكه‌ن، بۆیه‌به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م ئه‌و گه‌نجه‌ده‌ستگیرده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بازارى شارى هه‌ولێر به‌سایتى یه‌كگرتووى رِاگه‌یاند: كه‌گه‌نجێك له‌ناوبازارى قه‌یسه‌رى شارى هه‌ولێر به‌زوومى كامێراى مۆبایله‌كه‌ى وێنه‌ى ئافره‌تێك ده‌گرێت، ئه‌ویش كه‌ئاگادارى وێنه‌گرتنه‌كه‌ده‌بێت په‌لامارى گه‌نجه‌كه‌ده‌دات و گه‌نجه‌كه‌رِاده‌كات و داوا له‌خه‌ڵك ده‌كات ئه‌و گه‌نجه‌بگرن، دواتر گه‌نجه‌كه‌ده‌ستگیرده‌كه‌ن و له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌لێ ده‌ده‌ن و كامێراكه‌شى لێده‌سه‌نن و دواتریش ته‌سلیمى پۆلیسى ناوبازارى ده‌که‌ن.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|