گۆڤاری (سیده‌تی) هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و دوورخستنه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌م نه‌خۆشییه ده‌ستپێكردووه، بۆ ژماره‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش چه‌ندین بابه‌ت و هه‌واڵی جۆراوجۆری له‌مباره‌وه بۆ خوێنه‌ران ئاماده‌كردووه..هه‌روه‌ها گۆڤرهكه پاشكۆیه‌كی تایبه‌ت به‌ناوی (ئهلزههری) بڵاوده‌كاته‌وه كه تایبه‌ت ده‌بێت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، هه‌روه‌ها خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی (نانسی عه‌جره‌م)یش له‌م ژماره‌یه‌دا به‌شداری له ریكلامه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا كردووه و وێنه‌یه‌كی جوانی ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده‌ش له به‌رگی ئه‌م ژماره‌یه‌ی گۆڤاری (سیده‌تی) بڵاوكراوه‌ته‌وه. شایانی باسه له سه‌دا ده‌ی داهاتی ئه‌م ژماره‌یه‌ی گۆڤاره‌كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی ئافره‌تان له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ته‌رخان ده‌كرێت
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|