"مه‌حوی"
خۆشه‌ویستی ئه‌و هه‌سته ناسكه‌یه كه توانای ژیانی به مرۆڤ به‌خشیوه, ئه‌و ووته‌یه‌ش ته‌واوه كه ئه‌ڵێ "گه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌بێت ژیان ئه‌مرێت" هه‌روه‌ها ده‌رونناسێك له باره‌ی خۆشه‌ویستی دایك بۆ منداڵ ووتویه‌تی: ((ئه‌و منداڵانه‌ی خۆشه‌ویستییان پێ نه‌درێت, ده‌مرن, ئه‌و منداڵانه‌ی له ژینگه‌ی پاك وخاوێندا په‌روه‌رده ده‌كرێن به‌ڵام بێ به‌شن له خۆشه‌ویستی, وه‌ك ئه‌و منداڵانه‌ی تر گه‌شه ناكه‌ن كه كه‌متر پاك وخاوێنییان بۆ دابین كراوه به‌ڵام خۆشه‌ویستیان هه‌یه)). به‌مه‌ش ڕوون ده‌بێته‌وه كه ژیان پێویستی به خۆشه‌ویستی هه‌یه.
وه په‌یامبه‌ری ئازیزمان "محمد" (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: ناچنه به‌هه‌شته‌وه هه‌تا بڕوا نه‌هێنن, وه بڕواتان ته‌واو نابێت هه‌تا یه‌كترتان خۆشنه‌وێت. وه له فه‌رموده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت: "خوای گه‌وره له ڕۆژی دواییدا بانگ ده‌كات كوان ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر من یه‌كیان خۆشده‌ویست, ئه‌مڕۆ ده‌یانخه‌مه ژێر سێبه‌ری خۆم كه جگه له‌و سێبه‌ره هیچ سێبه‌رێكی تر نییه.....". ئه‌مه‌ش بۆ كه‌سانێكی بڕوادار زۆر گرنگه كه خۆشه‌ویستی هۆی چونه به‌هه‌شت و ڕزگار بونه له سزای ڕۆژی دوایی.
ئه‌وه‌ی باسكرا ته‌نها ئاماژه‌یه‌كی كورته به گرنگی خۆشه‌ویستی, من نامه‌وێت باس له خۆشه‌ویستی بكه‌م به‌ڵكو ئاماژه به دوو خاڵ ئه‌ده‌م كه بوونه‌ته هۆی ناشیرین كردنی ئه‌م چه‌مكه بێگه‌رده له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا:
یه‌كه‌م: بچوك كردنه‌وه‌ی واتای خۆشه‌ویستی له خۆشه‌ویستی نێوان كچ و كوڕێكدا, هه‌ركاتێك باسی خۆشه‌ویستی ده‌كرێت ته‌نها باس له‌م جۆره ده‌كرێت به فه‌رامۆشكردنی خۆشه‌ویستی " خوا , سروشت , منداڵ , خێزان , هاوڕێ ......" ((له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان به هه‌ندێكیان دا)).
دووه‌م: ئه‌و په‌یوه‌ندیه سۆزدارییانه‌ی له نێوان كچ و كوڕ دا هه‌یه ناوی لێنراوه خۆشه‌ویستی ............... ئه‌وه چ خۆشه‌ویستییه‌كه كیژێكی (11) ساڵ له‌گه‌ڵ كوڕێكدا ده‌یبه‌ستێت ؟؟!! په‌یوه‌ندی نێوان كچ و كوڕ له‌م ته‌مه‌نه‌دا زۆر باوه و له خوێندنگه سه‌ره‌تایییه‌كاندا نمونه به‌رچاو ده‌كه‌وێت, مرۆڤ له‌و ته‌مه‌نه‌دا له زۆر شت تێناگات چ جای ئه‌وه‌ی له خۆشه‌ویستی تێبكات , یان ئه‌و په‌یوه‌ندیه نادروسته‌ی له نێوان دوو گه‌نجدا ده‌بینرێت كه مه‌به‌ست لێی تێركردنی ئاره‌زوه‌كانه نه‌ك خۆشه‌ویستی بێت له‌پێناوی به‌خته‌وه‌ریدا .
ئه‌مه چ خۆشه‌ویستییه‌كه كه ژیان ده‌كوژێت و مرۆڤ نامۆ ده‌كات , تاكی بێ ئامانج له كۆمه‌ڵگادا دروست ده‌كات , ئه‌مه خۆشه‌ویستی نییه به‌ڵكو جوانكردنی كارێكی دزێوه .
پێویسته جیاوازی بكرێت له نێوان خۆشه‌ویستی و هه‌واو ئاره‌زودا , هه‌واو ئاره‌زو ((حه‌ز)) به‌ئه‌نجامدانی ته‌واوده‌بێت و كۆتایی دێت , به‌ڵام مرۆڤ هه‌رگیز له خۆشه‌ویستی ڕاسته‌قینه تێرنابێت و هه‌تا له‌گه‌ل خۆشه‌ویسته‌كه‌یدابێت خۆشه‌ویستی بۆی زیاد ده‌كات "مرۆڤی عاشق* به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مه‌عشوقه‌كه‌یدا ده‌ژی" مه‌حویش ئه‌ڵی :
ئه‌ی مه‌حه‌ببه‌ت ! ئاگرێكی هێنده خۆش و دڵ‌نشین
ئه‌و كه‌سه‌ی سوتوته هه‌ر ئه‌و هه‌وڵ ئه‌دا بۆ سوبه‌سوت
*ته‌نها لێره دا وشه‌ی عاشق به‌كار ده‌هێنم چونكه ئه‌م وشه‌یه زیاتر بۆ خۆشه‌ویستی نێوان دوو ڕه‌گه‌زی جیاواز به‌كاردێت.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|