به‌رپرسانی ناوچه‌ی بانگالور رایده‌گه‌یه‌نن: به‌مزووانه كۆلیژێكى تایبه‌ت به فێركردنی پێكه‌نین بۆ قوتابیان، ده‌كرێته‌وه.
شاری بانگالور كه به پایته‌ختی ته‌كنۆلۆجیای هندستان ده‌ناسرێت، شوێنی كۆمپانیا كۆمپیوتهریهكان و رێكخراو و ناوه‌نده‌كانی تكنۆلۆجیای هیندستانه و ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانی ئه‌و شاره له‌و شوێنانه كار ده‌كه‌ن كه گوشاری ده‌روونی زۆریان له‌سه‌ره بۆیه به‌رپرسانی ئه‌و شاره بریاریان داوه بۆ كه‌مكردنی گوشاری ده‌روونی خه‌ڵك و ئاسووده‌یی گه‌نجان و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و كۆمپانیانه، كۆلیژێك بۆ فێركردنی پێكه‌نین بۆ خه‌ڵك و قوتابیان، دابمه‌زرێنن.
رۆژنامه‌ی "تایمز ئاوایندیا" له‌وباره‌یه‌وه ده‌نوسێت، به‌بوونی وه‌ها تایبه‌تمه‌ندیه‌ك له‌و شاره، یه‌كه‌مین كۆلیژی پێكه‌نین له‌و شاره داده‌مه‌زرێت.
بریاره پاش كردنه‌وه‌ی بیناو ئاماده‌كارییه‌كان، ئه‌و كۆلیژه له ساڵی 2011 به‌فه‌رمی قوتابی وه‌ربگرێت و كاره‌كانی ده‌ستپێبكات.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|