بـــسم اللــة الرحمـــــــــــان االرحيم
1..بە فەرمانی خوا نیشانەی لەت بونی مانگ بە ئاماژەی پێغەمبەری خوا بینرا لەلایەن خەڵكی مەككە بە شێوەیەك كە چیا كەوتە نێوان هەردوو لەتەوە..بەڵام بێ باوەڕان ئەوەش نەبوە هۆی ئیمان هێنانیان هەرچەندە لەسەر داوای خۆیان بوو كاتێك كە داوای موعجیزەی پێغەمبەرایەتیان لە پێغەمبەر كرد(صلی الله علیە وسلم) بەڵام بەبینینی ئەو موعجیزەیەش باوەڕیان نەهێنا و پێغەمبەری خوایان بە ساحیر و جادوكەر ناوزەد كرد....
2..هەروەها موعجیزەی زۆر بوونی خواردەمەنی لە ژێر دەستی پێغەمبەر چەندجارێك دوپات بۆتەوە وەك ابو هریرە دەگێڕێتەوە دەفەرموێ:لە یەكێك لە غەزوەكان موسوڵمانان دەست بەتاڵ بوون و خۆراكیان پێ نەما بە هۆی نەمانی خواردن ویستیان حوشترەكانیان سەرببڕن ئیمامی عومەریش چووە خزمەتی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) بە پێغەمبەری خوای فەرموو دوعا بۆ موسوڵمانان بكە كە خوا بەرەكەت بخاتە ناویان پێغەمبەریش فەرمووی:هێندێك وردە نانم بۆ بهێنن كاتێك بۆیان هێنا دوعای خوێند و لە پەروەردگار پاڕایەوە خواردنەكە هێندە زۆر بوو بە ڕادەیەك كە هەموان تێریان لێ خوارد ....
3..ڕۆژێك پێغەمبەری خوا (صلی الله علیە وسلم) لە شوێنێك دەبن كاتی نوێژی عەسریان بەسەردا دێت و ئاوێكی كەمیان لایە كە وەك پێویست نیە بۆ هەموویان دەست نوێژی لێ هەڵگرن..قاپێك ئاویان هێنا بۆ پێغەمبەر(صلی الله علیە وسلم) دەستی پیرۆزی خستە ناو ئاوەكە وەك ئەنەس دەگێڕێتەوە دەڵێ : بینیم كە ئاو لە نێوان پەنجەكانی هەڵدەقوڵا بە شێوەك ئاوی لێ هات كە هەموو هاوەڵانی دەست نوێژیان لێ هەڵگرت..
4..جارێكیان پێغەمبەری خوا بەلای هۆزێك دا گوزەری كرد بینی مامزێكیان ڕاو كردووە و لە دارێك بەستویانەتەوە كاتێك كە پێغەمبەری بینی هاتە ئاخاوتن و گوتی : ئەی پێغەمبەری خوا منیان گرتووە و بێچوشم هەیە داوایان لێ بكە دەرفەتم بدەن كە بچمە لایان و شیریان پێ بدەم جا دەگەڕێمەوە لایان...
پێغەمبەریش داوای لە خاوەنەكەی كرد...ئەویش گوتی ئەگەر بەری بدەم و ئازادی بكەم چۆن دەگەڕێتەوە لام...پێغەمبەریش دڵنیای كردن لەوەی كە دەگەڕێتەوە لایان..ئنجا مامزەكەیان ئازاد كرد كاتێك كە شیری بە هەردوو بێچوەكەی دا گەڕایەوە دوای بینینی ئەو موعجیزەیە مامزەكەیان كردە دیاری بۆ پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) پێغەمبەری خواش ئازادی كردو گەڕایەوە لای بێچوەكانی...
5..لە شاری مەدینە خێزانێكی ئەنصاری هەبوون ووشترێكیان هەبوو ئاویان پێ دەكێشا...ڕۆژێك ووشترەكە كارەكەی ئەنجام نەدا و كەس نەیدەوێرا بە لایدا بچێت و هێرشی دەكردنە سەر و ئازاری دەدان..چونە خزمەت پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) پێغەمبەری خواش لەگەڵ هاوەڵانی چوونە ماڵی خاوەن ووشترەكە
كاتێك ووشترەكە چاوی بە پێغەمبەر كەوت لێی نزیك بویەوە و كڕنوشی بۆ برد پێغەمبەری خوا دەستی بە نێوچەوانی داهێنا و گەڕاندیەوە بۆ خاوەنەكەی....
ســـــــ:: سيبةرى اسلام
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|