منتديات كركوك تايمز
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.

منتديات كركوك تايمز

منتديات كركوك تايمز
 
الرئيسيةأحدث الصورالتسجيلدخول
أفضل 10 أعضاء في هذا المنتدى
فيــرو - 3141
جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Emptyجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          I_voting_barجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Empty 
شميران كركوكي - 2120
جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Emptyجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          I_voting_barجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Empty 
Rasti - 1769
جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Emptyجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          I_voting_barجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Empty 
zoba - 1578
جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Emptyجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          I_voting_barجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Empty 
كــاردينيــا - 1350
جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Emptyجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          I_voting_barجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Empty 
دمعة حزن - 579
جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Emptyجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          I_voting_barجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Empty 
A.O.J - 538
جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Emptyجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          I_voting_barجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Empty 
Aramos - 497
جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Emptyجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          I_voting_barجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Empty 
ديدار - 410
جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Emptyجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          I_voting_barجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Empty 
دانيار كوردى - 404
جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Emptyجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          I_voting_barجوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Empty 
مواضيع مماثلة
المواضيع الأخيرة
» استضافة مجانية مع دومين .com مجاني مدى الحياة
جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Icon_minitimeالخميس 10 ديسمبر 2015, 4:36 pm من طرف hayderaltimimi

» ليلى والخمسين حرامي .. بقلمي
جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Icon_minitimeالإثنين 09 نوفمبر 2015, 7:19 pm من طرف حجي تمساح

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Icon_minitimeالأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:56 pm من طرف فيــرو

» شل c99 مع الشرح بالفيديو
جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Icon_minitimeالأربعاء 04 سبتمبر 2013, 4:52 pm من طرف فيــرو

» ثغرة XSS
جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Icon_minitimeالثلاثاء 27 أغسطس 2013, 5:20 pm من طرف فيــرو

» موقع يقدم اخر الثغرات
جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Icon_minitimeالسبت 24 أغسطس 2013, 7:04 am من طرف فيــرو

» ثغرة جديدة
جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Icon_minitimeالسبت 24 أغسطس 2013, 7:01 am من طرف فيــرو

» برنامج الهجوم على المواقع
جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Icon_minitimeالسبت 24 أغسطس 2013, 4:57 am من طرف فيــرو

عداد الزوار

hit counter

شاطر | 
 

 جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات

استعرض الموضوع التالي استعرض الموضوع السابق اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
شميران كركوكي
أدارةأدارة
شميران كركوكي
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 2120
نقاط : 30487
تاريخ التسجيل : 23/09/2009
العمر : 36

جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Empty
مُساهمةموضوع: جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات    جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Icon_minitimeالأحد 19 سبتمبر 2010, 3:27 am


رۆژانێك كە هێشتا مرۆڤەكان یەكتر بەباشی ناناسن روون نییە كە دەبێت ئەو كەسەی نزیك دەبێتەوە لێت چ مەرام و نیەتێكی شاراوەی هەبێت، ئەم مرۆڤانە سەرەتا وا خۆیان نیشان دەدەن كە هیچ كەس لەوان دڵسۆزتر و خۆشەویستر نین تا ئەو كاتەی مەرامەكەی خۆی دەهێنێتە دی.
لەرۆژێكی زۆر گەرمی وەرزی هاویندابوو، وا رێكەوتبوو ئامێری ساردكەرەوەی ماڵەكەمان (موبەڕیدە) كاری نەدەكرد، برا گەورەكەم كە ناوی(هێمن)ە، وتی ئێستا دەیبەم بۆلای كەسێك بۆئەوەی بۆمان چاك بكاتەوە، دایكیشم ئەوەی لەبیرمابوو هاوڕێیەكی هەیە بەناوی (كاردۆ) دوكانی وەرشەی هەیە و ئەو جۆرە كارانە ئەنجام دەدات، ئەم هاوڕێیەی بیر هێمن خستەوە شوێنەكەشی پێوت. هێمن وتی: باشە دایە گیان دەیبەم بۆلای كاردۆ.
هێمن (موبەریدە)كەی برد و رۆیشت، ئێوارە كە گەڕایەوە وتی: ئەمشەو دەچم دەیهێنمەوە، چونكە وتوویەتی دەستبەجێ بۆتان چاك دەكەمەوە و حەزدەكەم بێم بۆ ماڵتان سەرێكتان لێبدەم. كاتێژمێر 8:30ی شەو بوو كاردۆ هات بۆ ماڵمان و (موبەریدە)كەی بۆ هێناینەوە. ئەم ئامێرە و هاتنی كاردۆ بۆ ماڵمان بوو بەهۆكارێك بۆ ناسینی و بەدواداهاتنی چەندین گرفت كە تائێستاش لەناخەوە رووخاندوومی.
یەكەم بینینی كاردۆ زۆر سەرنجی راكێشام، چونكە كوڕێكی باڵا بەرز و روخسار جوان بوو، بۆیە حەزم كرد لەنزیكەوە بیناسم، منیش لەگەڵ دایكم و براكەم لەگەڵ كارۆدا دانیشتم، تادرەنگانێكی شەو مایەوە. لەو دانیشتنەدا زۆر شتی كەسێتی خۆی باسكرد، ئەمەش زیاتر منی هۆگر بەخۆی كرد.
من فەرمانبەربووم لەبانكێك لەسلێمانی، ئەو رۆژە مووچەمان وەرگرت و بەدایكمم وت كە دەچم بۆ بازاڕ هەندێك كەلوپەل دەكڕم، كاردۆ شەو باسی كرد دوكانی لەبازاڕ هەیە، بەمەبەستی بینینی ناڕاستەوخۆ بەلای دوكانەكەیدا رۆیشتم، هەرچەندە ئەو منی بەدینەكرد» بەڵام من ئەوم بینی، ویستم بڕۆم بۆلای بەڵام لەبەر براكەم نەچووم، ترسام دوایی بەتەلەفۆن پێیبڵێت. ئێوارە كە گەڕامەوە هەرچەندم كرد نەوێرام بڵێم كاردۆم بینینوە، بۆیە ئەم باسەم بەهیچ شێوەیەك نەدركاند، بێگومان ئەم بیركردنەوەیە سەرتاپای مێشكمی داگیركردبوو، لەخەریك ئەوەدابووم كە چۆن ژمارە مۆبایلەكەی وەربگرم و بەنامەیەك شتێكی بۆ بنووسم و بۆی بنێرم. بۆ دەستكەوتنی ژمارەكەی بەدزی براكەمەوە ژمارەكەیم لەمۆبایلی هێمندا دۆزیەوە و لای خۆم نووسیم، بەڵام تەنها پەیداكردنی ژمارەیەك كۆتایی بەهەموو شتێك دەهێنێت؟ بەدڵنیاییەوە نەخێر.
هەرچاوەڕێ بووم هەلێكم بۆ بڕەخسێت و پەیوەندی پێوە بكەم. تا رۆژێك لەبانك هاوڕێیەكەم باسی ئەوەی دەكرد كە ئامێرێكیان خراپ بووە دەیەوێت ببیبات بۆلای كەسێك چاكی بكاتەوە، منیش یەكسەر هەڵمدایە وتم من كەسێك دەناسم. ئەمەبوو بەباشترین هەل بۆ تەلەفۆنكردنم بۆ كاردۆ. لەدوای كردنی ئەو تەلەفۆنە پەیوەندی من و كاردۆ دەستیپێكرد، لەبەرئەوەی چەندین جار تەلەفۆنم بۆدەكردـ تا جارێك پێموت بۆچی نایەیت بۆ ماڵمان؟ دیاربوو زوو لەقسەكەم گەیشت بۆیە هەرئەو شەوە هات بۆ ماڵمان.
لەو شەوەوە لەگەڵ كاردۆ پەیوەندیمان پتەوتربووـ رۆژانە تەلەفۆن و نامەمان دەگۆڕیەوە، تا كارگەیشتە ئەوەی داوایكرد رۆژێك لەدەرەوە یەكتر ببینین و گفتوگۆی زیاتر بكەین، منیش داواكەیم قبوڵ كرد.
لەیەكەم دانیشتندا كاردۆ زۆر قسەی بێ سەرو بەرەی دەكرد نەمدەزانی دەیەوێت چی بڵێت، هەستم دەكرد شەرم دەكات، بەڵام وا دەرنەچوو، بەڵكو ئەو قسانەی بەدرۆ دەكرد، لەبەرئەوە بووە كە نەیتوانیوە بەڕاستی باسی هەموو شتێك بكات. ئەو ژووانەمان بەرێكرد، بۆ شەو نامەیەكی بۆناردم داوای پارەی دەكرد، زۆر بەلامەوە سەیره‌ چۆن كەسێك لەیەكەم دانیشتندا داوای پارە دەكات تۆ بڵێی بۆچی بێت؟ لەكاتێكدا خۆی دوكانی هەیە و داهاتێكی باشی هەیە.
ئەم بابەتە بوو بەكێشە بۆمن و نەشم دەزانی لەكێ بپرسم یان چۆن بە براكەم بڵێم، بەهەرحاڵ پێموت پێویستیت بەچەند هەیە، وتی بە 200 دۆلار، منیش ئەگەر وەك تاقیكردنەوە یاخود هەرچیەكی تر بێت ناچاربووم پێی بدەم، بۆ بەیانی هات بۆ بانك و 200 دۆلارەكەم پێدا. پاش ماوەیەكی دیكە دووبارە داوای پارەی تری لێكردم، هەرنەم دەزانی بۆچی داوای پارەم لێدەكات، بۆیە دووبارە بەناچاری پێمدا.
شەوێك تا كاتژمێر 12 بەتەلەفۆن قسەی بۆ دەكردم و باسی ژیانی خۆی بۆ كردم، وتی (ساوێن)دەزانم ئێستا دەتەوێت بزانیت من بۆچی داوای پارە لەتۆ دەكەم، من بۆ كارێكمە ئەگەر بزانیت لەوانەیە تۆش حەزت لێیبێت، سەرم سوڕما لەقسەكانی مانای چی من حەزم لەو كارە دەبێت؟ ئەم قسەیە بوو بەنەخۆشی لای من، لەبەرئەوە داوام لێكرد بەیانی لەهەرشوێنێك كە پێی خۆشە یەكتر ببینین، لەسەر ئەو مه‌وعیدە رێكەوتین و چووینە پاركی ئازادی.
ئەو رۆژە تا كاتی ژووانەكەمان هەزار ختورەی خراپ بەدڵمدا دەهات و زۆرجار دەمویست پیێی بڵێم كە نایەم بۆ پاركی ئازادی و دواتر پەشیمان دەبوومەوە. هەرچۆن بوو كاتژمێر تێپەڕی و چووم بۆ پاركی ئازادی، كاتێك چوومە ئەوشوێنەی كە دەبوو لەوێ یەكترمان ببینیایە، سەیرم كرد كچێكی دیكەی لەگەڵدایە، نزیك بوومە لێیان و سڵاوم لێكردن كاردۆ زۆر بەگەرمی بەخێرهاتنی كردم و كچەكەی پێناساندم، وتی (ساوێن)ئەوە چییە بۆچی توڕە دیاری؟ وتم ئەی ئەم كچە چییە لەگەڵتدا؟ وتی هاوڕێیەكی خۆشەویستمە و پێكەوە كاردەكەین. وتم: كاردەكەن؟ كاری چی؟ بۆ ئەو دوكانی هەیە؟ وتی نا بێ ئەقڵ مەبە دوكانی دیكەی هەیە، تێنەدەگەیشتم مەبەستی چییە؟ كچەكە وتی: ببە بە هاوڕێم لەبەرئەوەی تۆ زۆر جوانی بازاڕت گەرم دەبێت و وەك من دەبیتە خاوەن دوكان.
بە بیستنی ئەم قسانە خەریك بوو لەهۆش خۆم بچم، وتم من نابمە هاوڕێی تۆ، بەڵام كاردۆ كاری چی لەگەڵ تۆدا دەكات؟ كاردۆ وتی: ساوێن دەتەوێت خۆت هەڵبەخەڵەتێنی یان ئێمە؟ من و ئەم كچە هاوڕێ و هاوڕێكانی دیكەم باندێكین و براكەشت یەكێكە لەئەندامانی ئەو باندە، تەنانەت دەزانێت كە ئەمڕۆ تۆ دێیت بۆ ئێرە، وتم چۆن شتی وا دەبێت، ئێوە درۆ دەكەن؟ بێگومان بۆ براكەم درۆیان دەكرد، بەڵام كاردۆ خۆی ئەندامێكی كارای ئەو باندە بوو. دوایی زانیم پارەكەشی بۆ ئەو مەبەستە لێوەرگرتبووم، ویستم بڕۆم وتی نەڕۆیت ئەوەتا كامێرات لەسەرەو وێنەت گیراوە، بڕۆیت ئەو وێنەیەت بڵاودەكەمەوە، من گوێم بەقسەكانی نەداو رۆیشتم. دەستبەجێ پەیوەندیم بە براكەمەوە كردو هەمووشتاكانم بۆ باس كرد.
بەڵام بەداخەوە نەدەبوو من ئەو هەڵەیەم بكردایەوە شتەكانم بۆ هێمن باس بكردایە، چونكە هێمن بۆ ئێوارە چووبووە سەر ماڵی كاردۆ و لەگەڵیدا كردبوویە ناخۆشی و شەڕ، لەبەر دەرگای ماڵی كاردۆ هێمنی برام بەچەقۆ كاردۆی كوشتبوو، تا ئێستاش لەزینداندا ژیان بەسەر دەبات، من خۆم وەك گوناهباری یەكەم دەزانم لەو مەسەلەیەدا و لەپێناو ناسین و هاوسەرگیریەكدا ئەمەم بەسەر خۆم و براكەمدا هێنا، من پێموابوو وەك روخساری جوانە لەرووی دەروون و ناخیشەوە بەوجۆرە بێت، نەمزانی ئەوانە تەنها خەیاڵی خۆمە و هیچی دیكە نییە.

سه‌رچاوه‌ / گوڵان
توقيــع العضو شميران كركوكي
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
فيــرو
مؤســـس منتديـــات كركوك تايمزمؤســـس منتديـــات كركوك تايمز
فيــرو
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 3141
نقاط : 54683
تاريخ التسجيل : 20/09/2009
العمر : 34

جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Empty
مُساهمةموضوع: رد: جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات    جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Icon_minitimeالثلاثاء 18 يناير 2011, 6:42 pm

ده س خوش
توقيــع العضو فيــرو
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
https://xp10.ahlamontada.com
شميران كركوكي
أدارةأدارة
شميران كركوكي
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 2120
نقاط : 30487
تاريخ التسجيل : 23/09/2009
العمر : 36

جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Empty
مُساهمةموضوع: رد: جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات    جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Icon_minitimeالأحد 13 فبراير 2011, 3:42 am

سوباس
توقيــع العضو شميران كركوكي
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
A.O.J
عضو الماسيعضو الماسي
A.O.J
بيانات العضو
الجنس : انثى
عدد المساهمات : 538
نقاط : 26210
تاريخ التسجيل : 11/05/2010

جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Empty
مُساهمةموضوع: رد: جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات    جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Icon_minitimeالثلاثاء 15 فبراير 2011, 9:45 am


ده ست خؤش شميران
توقيــع العضو A.O.J
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
شميران كركوكي
أدارةأدارة
شميران كركوكي
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 2120
نقاط : 30487
تاريخ التسجيل : 23/09/2009
العمر : 36

جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Empty
مُساهمةموضوع: رد: جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات    جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Icon_minitimeالأربعاء 16 فبراير 2011, 3:35 am

زور سوباس ئةزين خان
توقيــع العضو شميران كركوكي
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
دانيار كوردى
عضو ذهبيعضو ذهبي
دانيار كوردى
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 404
نقاط : 26010
تاريخ التسجيل : 18/06/2010

جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Empty
مُساهمةموضوع: رد: جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات    جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Icon_minitimeالسبت 05 مارس 2011, 7:19 am

به راستى كارى كه ر بوو / ده ستت خوشبيت
توقيــع العضو دانيار كوردى
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
اري ساله يى
عضو فضيعضو فضي
avatar
بيانات العضو
الجنس : ذكر
عدد المساهمات : 137
نقاط : 25012
تاريخ التسجيل : 17/09/2010
العمر : 35

جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Empty
مُساهمةموضوع: رد: جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات    جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات          Icon_minitimeالسبت 09 أبريل 2011, 3:42 am

دةس خوش
توقيــع العضو اري ساله يى
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
 

جوانی كوڕێك، كچێك فریو دەدات

استعرض الموضوع التالي استعرض الموضوع السابق الرجوع الى أعلى الصفحة 

 مواضيع مماثلة

+
صفحة 1 من اصل 1

(( مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ))


صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات كركوك تايمز :: المنتديــــــــات الكرديــــــــة :: منتدى اللغة الكردية العام-
a
انتقل الى: