له
پێشبڕکێیه‌کدا بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رکه‌وتووترین ده‌نگ بۆ ساڵی 2010 له وڵاتی
نيوزيلندا که به‌ناوی (دۆزینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی 2010) به‌ڕیوه‌چوو، کچه کوردێک
به‌ناوی (سۆما سیروان) پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م
کچه کورده که له دایکبووی شاری سلێمانییه له نێو 300 به‌شداربووی
به‌رنامه‌که توانی پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ستبێنێت به‌مه‌ش توانی سه‌رکه‌وتنێکی چاک
به‌ده‌ستبێنێت و خۆی ئاماده‌بکات بۆ تۆمارکردنی یه‌که‌م ئه‌لبوومی.
سۆما سیروانی ته‌مه‌ن 19 ساڵان که ناسراوه به‌ته‌نیا قادر،
له لێدوانێکی بۆ PUKmedia سه‌باره‌ت به‌سه‌ره‌تاکانی گۆرانی وتنی وتی: ته‌مه‌نم 9
ساڵان بووه گۆرانیم ده‌وت، هه‌روه‌ها له که‌ناڵی يوتيوب گۆرانییه‌کی زۆرم داناوه
بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵک له هه‌موو وڵاتان سه‌یری بکه‌ن.
ئه‌و کچه
کورده وتیشی: له وڵاتی نیوزیلندا به‌شداری زۆر ئاهه‌نگم کردووه به‌تایبه‌تی
ئاهه‌نگه‌کانی کریسمس و ساڵی تازه، هه‌روه‌ها له خوێندنگه ساڵی 2008 له کۆی
2000 به‌شداربوو من پله‌ی یه‌که‌مم به‌ده‌ستهێنا.
هه‌روه‌ها
سه‌باره‌ت به پرسیارێکیشمان ئایا به‌ڵێنی تۆمارکردنی یه‌که‌م سێدی پێدراوه؟ یان
به نیازی چییه له ئاینده‌دا؟ ئه‌و وتی: به‌ڵێ به‌ڵێنم پێدراوه به نیازی
یه‌که‌م ئه‌لبوومی خۆمم و به‌هیوام بشتوانم له ئاینده‌دا له کوردستان ئاهه‌نگ
پێشکه‌شبکه‌م.
سۆما سیروان که ناسراوه به تانیا له
دایکبووی شاری سلێمانییه ته‌مه‌نی چوار مانگ بووه بنه‌ماڵه‌که‌یان کوردستانیان
جێهێشتووه و ماوه‌ی 13 ساڵیشه له وڵاتی نیوزیلندا نیشته‌جێن، بڕوانامه‌ی خوێندنی
له بواری گه‌شتوگوزاری وه‌رگرتووه.
puk medya
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|