له‌و كاته‌وه‌ی كه نه‌شته‌ر گه‌ری بووه‌ته به‌شێك له‌زانستی پزیشكی چه‌ندین
مه‌ودای جۆراوجۆر به‌كارهێنراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری نه‌خۆشه‌كه، وه‌ك:
گژوگیاو رۆن‌و ده‌رمان، به‌ڵام هیچیان سه‌ركه‌وتنی ته‌واویان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ر كێشه‌یه‌كی زۆری بۆ نه‌خۆش هه‌بوو، بۆیه هه‌ندێكجار
له‌ئه‌نجامی ئازاری زۆردا نه‌خۆشه‌كه یان ده‌مرد، یان تووشی كۆست ده‌بوو... دوای
دۆزینه‌وه‌ی بێخۆشكه‌رێكی هاوچه‌رخ بواری پزیشكی پێشكه‌وتنێكی بێ وێنه‌ی
به‌خۆیه‌وه بینی، ئایا ده‌زانن كه‌ی یه‌كه‌مجار به‌نج به‌كارهێنراوه؟
بێهۆشكه‌ر مادده‌یه‌كه ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی هه‌ست
له‌لاشه‌دا، دۆزینه‌وه‌شی كارێكی هه‌ژێنه‌ر بوو.
كیمیاگه‌ری
به‌ریتانی هێنمه‌ری داڤی ساڵی 1799 هه‌ندێك گازی پێكه‌نین هێنه‌ر (ترشی نه‌تری)
هه‌ڵمژی، سه‌یری كرد ده‌بێته هۆی بێهۆش بوون، داڤی ئه‌نجامی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی
له‌ساڵی 1844 دا بڵاوكرده‌وه.
هۆراس ویلز له‌ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری ددانی كرد به‌به‌كارهێنانی ترشی
نه‌تری وه‌ك به‌ند 2 ساڵ پێش ئه‌وه، واته له‌ساڵی 1842دا، یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری
بێ ئازار كرا له‌سه‌ر ده‌ستی كرۆ فۆرد لۆنگ به به‌كارهێنانی ئه‌تیر وه‌كو
به‌نج.
ساڵی 1847 دا وترا كه كلۆر فۆرم وه‌ك بێهۆشكه‌ر
هه‌مان كاریگه‌ری هه‌یه، له‌كۆتاییدا پزیشكه‌كانی رێگه‌یه‌كیان دۆزییه‌وه بۆ
زاڵبون به‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریدا، به‌وه‌ی به‌نجه‌كه‌یان ماوه‌یه‌كی زۆری
نه‌خۆشه‌كه بێهۆش ده‌كات بێ ئه‌وه‌ی پزیشكه‌كانی په‌له بكه‌ن له‌ئه‌نجامدانی
نه‌شته‌رگه‌ریی.
له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆشمان‌دا چه‌ندین جۆری
بێهۆشكه‌ری نوێ دروستكراوه به‌كارهێنانیشی به‌دوو جۆره:
1. شوێنی (مه‌وزوعی).
2. گشتی
شوێنی (مه‌وزوعی) به‌كارده‌هێنرێت بۆ
به‌نجكردنی به‌شێكی تایبه‌تی له‌ش، كه ده‌بێته هۆی نه‌گواستنه‌وه‌ی لێدانه
كاره‌باییه‌كان له‌خانه‌كانی ده‌ماردا، یه‌كه‌م ماده له‌م بێهۆش كه‌ره‌دا
به‌كارهێنرا مادده‌ی كوكایین بوو، به‌ڵام ساڵی 1905 بێهۆشكه‌رێكی له‌مه به‌هێزتر
دۆزرایه‌وه كه‌پێی ده‌وترێت پڕۆكایین.
به‌نجی گشتی-یش وا
ده‌كات، لاشه هه‌ستی لای خۆی نه‌مێنێت، ئه‌ویش به به‌كارهێنانی تۆشی نه‌تری
له‌گه‌ڵ ئه‌تیری كلۆرۆفرۆمدا، له‌ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا ئیشی خۆی ده‌كات، به‌ڵام
دوای نه‌مانی كاریگه‌ری چاره‌سه‌ره‌كه كه‌سه به‌نجراوه‌كه دێته‌وه سه‌ر هۆشی
خۆی.
مالى كوردان
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|