كار و پیشه، كاریگه‌ریان له‌سه‌ر مردنی مرۆڤ هه‌یه
kurdlaw
[كار و پیشه، كاریگه‌ریان له‌سه‌ر مردنی مرۆڤ هه‌یه] چه‌ند توێژه‌رێكی به‌ریتانی ئاشكرایان كرد جۆری كار‌و پیشه‌ی مرۆڤ په‌یوه‌ندی به هۆكاری مردنه‌كه‌یه‌وه هه‌یه، روونیشیان كردووه‌ته‌وه هه‌ندێك پیشه مه‌ترسی زیاتری هه‌یه بۆ مردن له‌چه‌ند پێشه‌یه‌كی تر.
ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری به‌ریتانی ئه‌نجومه‌نی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی ساوسامبتۆنی ئینگلته‌را توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان ئه‌نجامداوه له‌سه‌ر كاریگه‌ری كاركردن و پیشه له‌سه‌ر مردنی مرۆڤه‌كان، و له‌توێژینه‌وه‌كه‌یاندا دیراسه‌ی هۆكاری 1.6 ملیۆن حاڵه‌تی مردنیان كردووه له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا.
دكتۆر ده‌یڤد كوجان كه سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه كه له گۆڤاری "پزیشكی پیشه‌یی" بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت " تویژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه جیاوازی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان كار‌و پیشه‌كاندا له‌رووی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مردنی مرۆڤه‌كان".
توێژه‌ران ده‌ریانخستووه كه رێژه‌ی مردن له‌لای كرێكارانی بۆیاغكردن و بیناسازای به‌هۆی ماده‌هۆشبه‌ره‌كان زۆر زیاتره له‌و كه‌سانه‌ی له‌پیشه‌ی تردا كارده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ده‌ریاوان و چێشتلێنه‌ران و كارمه‌ندانی هۆڵه‌كانی مه‌ی خواردنه‌وه حاڵه‌تی مردن له‌لایه‌ن زۆر زۆره به‌هۆی مه‌شروب خواردنه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه كه ریًژه‌ی تووشبوون‌و مردن به نه‌خۆشی ئایدز 9 ئه‌وه‌نده‌ی مردنه له‌ناو پیشه‌كانی تردا.
كوجان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد توێژینه‌وه‌كه‌یان رێگه‌خۆش ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری و خۆپارێزی زیاتر به‌رامبه‌ر به‌و نه‌خۆشیانه‌ی ده‌بنه هۆكاری مردنی مرۆڤه‌كان به‌و جۆره پیشانه‌وه‌و وتیشی " ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ش پێمان ده‌ڵێـ كه ده‌بێت خۆپارێزی زیاتر بكه‌ین و شوێنی میسالی بۆ كاره‌كان ئاماده بكه‌ین، و چاودێری كێشه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان‌و مه‌شروب خواردنه‌وه بكه‌ین و سیاسه‌تی گونجاو بۆ باشكردنی كار‌و به‌رهه‌مه‌كان‌و گوزه‌رانی كرێكاران دابڕ‌ێژین
توقيــع العضو دانيار كوردى |
|