هۆکاری چییه، که هه‌ندێك مرۆڤ خه‌ویان قورسه و به خشپه و گیزه‌گیزی مێشووله به‌ئاگانابنه‌وه؟ هۆکاری چییه، هه‌ندێك مرۆڤ شه‌وان چه‌ند جارێك له‌به‌ر پڕخه‌ی خه‌وی هاوسه‌ره‌کانیان یان زریکه‌ی زاڕۆکه‌کانیان ده‌ستبه‌جێ به‌ئاگادێنه‌وه؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره "Jefferey Ellenbogen" و هاوه‌ڵه‌کانی له "Harvard Medical School" له "Boston" ڕێگای "Electroencephalography"یان به‌کارهێنا.
"Jefferey Ellenbogen" ده‌ڵێت: "به‌هۆی پێوه‌رکردنی سێڵاوه‌کانی مێشکه‌وه توانیمان ته‌واو ئاشنابین، چۆن مێشك ده‌توانێت، به‌ربه‌ستی ده‌نگی نه‌خواستراو بکات."
توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Current Biology"دا نووسیویانه، که ئه‌وان نموونه‌یه‌کی تایبه‌تییان له‌کاتی چالاکی مێشكی مرۆڤه خه‌وتووه‌کاندا دۆزیوه‌ته‌وه، که ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی گرنگی هه‌یه.
بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی سێ شه‌و دوانزه خۆبه‌خشکه‌ر له ژوورێکی داخراودا له‌ژێر چاودێری پزیشکیدا خه‌وتن. شه‌وی یه‌که‌م، شه‌وێکی هێمن بوو. به‌ڵام دوو شه‌وی داهاتوو خشپه و ده‌نگ هه‌بوو. هه‌موو شه‌وێك توێژه‌ران سێڵاوی ئه‌لکترۆنی مێشکیان وه‌رده‌گرت.
به چه‌ند ده‌نگێکی جیاواز توێژه‌ران ویستیان، خه‌وی به‌شداربووان تێکبده‌ن: ژاوه‌ژاوی شه‌قام و فڕۆکه‌خانه، زه‌نگی ته‌له‌فون، ئاخافتن یان ده‌نگی ناو نه‌خۆشخانه. هه‌میشه بۆ ده چرکه توێژه‌ران نموونه ده‌نگه تۆمارکراوه‌کانیان لێده‌دا، دوای 30 چرکه ده‌نگێکی دیکه ده‌هات - ده‌نگه‌کان هێزێکی 40 دیسبلیان هه‌بوو، که ئه‌مه‌ش هێنده موزێکێکی هێمن به‌هێزه.
ده‌رئه‌نجام توێژه‌ران نموونه‌یه‌کیان دۆزییه‌وه، که به‌ناوی گرێی خه‌و ده‌ناسرێت. باوه‌ڕ هه‌یه، که کاریگه‌ی بلۆککردنی بۆ ده‌نگ له مێشكدا هه‌بێت. ئه‌و مرۆڤانه‌ی ژماره‌یه‌کی زۆر له گرێیان هه‌یه، هێنده خه‌وسووك نیین.
توقيــع العضو دانيار كوردى |
|