- پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمانی كرد به ئیمام عومه‌ر كه خورما ببه‌خشێت به چوار سه‌د سوارچاك هاتبوون بۆلای بۆ خورما، ئه‌وه‌بوو ئیمام عومه‌ر به‌هه‌موویانی به‌خشی و له‌كۆتایدا خورماكه وه‌كو خۆی مایه‌وه هه‌روه‌كو كه‌س ده‌ستی بۆ نه‌بردبێت. ئیمام احمد ریوایه‌تی كردووه.
2- له شه‌ڕی خه‌نده‌ق پێعه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) هه‌زار كه‌سی نان پێ به‌خشین له مه‌نجه‌ڵێ چێشتی جۆ وه كه‌متریش بوو وه له گۆشتی كارێك كه بچووك بوو، هه‌موو خواردیان و تێر بوون و ڕۆشتن و هێشتا به‌شێكی زۆر زۆر مابووه‌وه زیاتر له خواردنه‌كه خۆی. متفق عیه.
3- داوای كرد بۆ عومه‌ری كوری خه‌تتاب كه خوای گه‌وره ئیسلامی پێ به‌عززه‌ت و سه‌ربه‌رز ده‌كات، دوعاكه‌ی وابوو وه عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب موسڵمان بوو وه ئیسلام له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا زۆر بڵاوبووه‌وه‌و سه‌ركه‌وتن له‌دوای سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست ده‌هێنا.
4- له جه‌نگی (حنین) پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) مشتێ خۆڵی فڕێ دا به ڕووی كافره‌كاندا و فه‌رمووی: (شاهت الوجوه)، بۆیه هه‌موویان چاویان پڕ بوو له خۆڵ و شكستیان خوارد. ئیمام موسلیم ریوایه‌تی كردووه.
5- أبي بن خلف) هه‌ركات چاوی به پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌وتایه ده‌یووت: ده‌بێت بتكوژم، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ری خوا پێی فه‌رموو: به‌ڵكو من ده‌تكوژم ان شا‌ء الله. ئه‌وه‌بوو له‌ڕۆژی جه‌نگی ئوحد به شمشێرێك ملی برینداری كرد به‌ڵام زۆر نه‌بوو، ئه‌ویش ووتی: وا محمد كوشتمی. براده‌ره‌كانی پێیان ووت: خه‌مت نه‌بێت برینه‌كه‌ت هیچ نیه‌و نامری. فه‌رمووی پێیان: محمد پێی ووتم من ده‌تكوژم، گه‌ر ته‌نها تفێكی لێ بكردمایه هه‌ر ده‌مكوژێ. ئه‌وه‌بوو مرد.
توقيــع العضو دانيار كوردى |
|