هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له‌هه‌ولێر، پزیشكێك به‌تۆمه‌تی ساخته‌بوونی بڕوانامه‌كه‌ی دهستگیردهكهنو نۆرینگه‌كه‌ی داده‌خه‌ن، سه‌رۆكی سه‌ندیكای پزیشكانیش جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و پزیشكه به‌پشتگیری چه‌ند به‌رپرسێك رێگه‌ی كاركردنی پێدراوه.
پزیشكه‌ك ناوی (ع،ت) كوردی سوریایه، كۆتایی مانگی رابردوو ده‌ستگیركراوه.
له‌مباره‌یه‌وه، دكتۆر حه‌یده‌ر سورچی سه‌رۆكی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان، له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی وتی «له‌سه‌رده‌می دوو ئیداره‌یدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لهسلێمانیو به‌پشتگیری چه‌ند به‌رپرسێك، رێگای كاركردنی پێداوه«
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوای لێكۆڵینه‌وه، سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان بۆی ده‌ركه‌وتووه كه «بڕوانامه‌كه‌ی ساخته‌یه‌و لهولاَتی كۆریا له‌بواری پزیشكی سه‌ربازیدا هێناویه‌تی«
سه‌رۆكی سه‌ندیكای پزیشكان، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌و پزیشكه له‌كوردستان نۆرینگه‌ی داناوه‌و پشكنینی نه‌خۆشی به (100) دۆلار كردووه.
دكتۆر حه‌یده‌ر سورچی، جهحختی له‌وه‌شكرده‌وه، كه پزیشكه‌كه نه‌یتوانیوه راستی بڕوانامه‌كه‌ی پشتڕاستبكاتهوهو دوای داواكاری گشتیش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه، ده‌ستگیركراوه‌و نۆرینگه‌كه‌ی داخراوه.
هاوڵاتی زۆر هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی بهپزیشكه دهستگیركراوهكهو عه‌قید هێرش محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه بكات له‌هه‌ولێر، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێئه‌نجام بوون
تالیب محه‌مه‌د
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|