لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی: مه‌ترسییه‌كانی ته‌نیایی له زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان زیاتره
دوورگه- رادیۆی (له‌نده‌ن) بڵاویكرده‌وه كه چه‌ند پسپۆرێكی سه‌ر به زانكۆی (بریگام بۆنگ) له ویلایه‌تی (یۆتا)ی ئه‌مریكی له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه ته‌نیایی بۆ مرۆڤ زۆر خراپ و ترسناكه، ئه‌و پسپۆره ئه‌مریكییانه رایانگه‌یاندووه كه مه‌ترسییه‌كانی ته‌نیایی هێنده زۆره ته‌نانه‌ت له زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشانیش زیاتره. ئه‌و پسپۆرانه ئه‌وه‌شیان روونكرده‌وه كه ته‌نیایی و دووره‌په‌رێزی له تاكه‌كانی دیكه‌ی ناو كۆمه‌ڵگا زیانێكی زۆری هه‌یه و زیانه‌كه‌ی به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌یه كه رۆژانه 15 جگه‌ره بكێشیت..ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی كه ته‌نیایی و دووره‌په‌رێزی هۆكاری سه‌ره‌كی زیان گه‌یاندنه به جه‌سته و ئاڵووده‌بوونه به مه‌ی خواردنه‌وه، بۆیه پێویسته مرۆڤ پشت له ته‌نیایی و دووره‌په‌رێزی بكات و تێكه‌ڵی تاكه‌كانی دیكه‌ی ناو كۆمه‌ڵگا بێت. شایانی باسه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌سه‌ر زیاتر له 300 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی نه‌ك هه‌ر به ته‌مه‌نێك، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانه‌وه هه‌یه و پێویسته مرۆڤ له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كانه‌وه به‌مانای وشه بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت و تێكه‌ڵی خه‌ڵك بێت و خۆی له ته‌نیایی و دووره‌په‌رێزی به‌دوور بگرێت.
دوورگه
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|