مزگه‌وتێك له شارێكی میسری سزایه‌كی وه‌كو به‌خشین به بڕی 10 جونی میسری كه ده‌كاته نزیكه‌ی 1.8 دۆلاری ئه‌مریكی بۆ هه‌ر كه‌سێك داناوه كه له‌ناو مزگه‌وت مۆبایله‌كه‌ی نهكوژاندبێتهوه وه زه‌نگ لێبدات ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره شتی وا ده‌كرێت.
مزگه‌وتێك له‌شاری عیاتی باشووری قاهیره لافیته‌ی له مزگه‌وت هه‌ڵواسیوه وه نوسراوه لێدانی زه‌نگی مۆبایله‌كه‌ت له‌ناو مزگه‌وت ده‌بێت 10جونیه‌ی ببه‌خشی به مزگه‌وت.
فه‌رمانبه‌رێك ئه‌م مزگه‌وته كه فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی ده‌ڵێت من 10 جونیهم به‌خشی به مزگه‌وت كاتێك بیرم چووبوو مۆبایله‌كه‌م دابخه‌م بۆیه ئێستا قه‌ت بیرم ناچێ به‌رده‌وام مۆبایله‌كه‌م داده‌خه‌م له‌ناو مزگه‌وت.
ده‌ڵێت پَشتر گوێمان له زه‌نگی مۆبایل ده‌بوو به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ده‌نگی گۆرانی بێژه‌كان كه ئه‌مه‌ش دووره له‌گه‌ڵ ئاداب و خوڕه‌وشتی مزگه‌وت به‌ڵام ئێستا وا خه‌ریكه ئه‌م دیارده‌یه له‌ناو مزگه‌وت نامێنێ. به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئاگاداری كردووه‌ته‌وه به‌وه‌ی نابێت هیچ پاره‌یه‌ك وه‌ربگرن له خه‌ڵك تا به فه‌رمی بڵاونه‌كرێته‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه.
دكتۆر شه‌وقی عه‌بدولله‌تیف بریكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ رۆیهتهرز رۆژی دووشه‌ممه ئیجباركردنی به‌خشین و سزادان دژه له‌گه‌ڵ شه‌رع وه هه‌ركه‌سێ ئه‌م كاره بكات راسته‌وخۆ سزا ده‌درێ و لێپێینهوهی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ. وه ده‌ڵێت ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه نوێّكهران ئاگاداربكرێنه‌وه له‌وه‌ی كه له‌ناو مزگه‌وت مۆبایله‌كانیان دابخه‌ن به‌ڵام به سزا نا.وه به‌خشینیش پێویسته له رێگه‌ی لیژنه‌ی زه‌كات و ئه‌نجومه‌نی كارگێری و یاسادا بێت
توقيــع العضو دانيار كوردى |
|