| موضوع: ئه‌و پیاوه ئه‌رده‌نیه كه له‌په‌نجاكانی ته‌مه‌نیدایه ماوه‌ی 17 ساڵی ته‌واوه نـه‌خـه‌وتـووه السبت 31 يوليو 2010, 5:53 am | |
| ئه‌و پیاوه ئه‌رده‌نیه كه‌له‌په‌نجاكانی ته‌مه‌نیدایه ماوه‌ی – 17 – حه‌ڤده ساڵی ته‌واوه نه‌یتوانیوه بخه‌وێت و تامی خـه‌و بچه‌ژێت . ( فخری علیان الزعبی ) به‌ڕۆژنامه‌ی – السبیل – ی ڕاگه‌یاند كه‌ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵه نه‌خه‌وتووم, له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانمدا بۆ نوقاندنی چاوه‌كانم و خه‌وتنم, نه‌متوانیوه بخه‌وم و شه‌وم به‌ڕۆژمه‌وه به‌ستراوه و شه‌و و ڕۆژ لای من وه‌ك یه‌كه, چونكه ناتوانم له‌هیچیاندا بخه‌وم, ئه‌وه‌ش له‌ساڵی " 1993 " ی سه‌ده‌ی ڕِابردووه‌وه ئاوه‌هام . الزعبی ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه كه ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵه له‌م دكتۆر بۆ ئه‌و دكتۆر دێم و ده‌چم بێ هیچ چاره‌سه‌رێك . به‌پێی ڕاپۆرته پزیشكیه‌كانیش الزعبی تووشی جۆرێك له" خه‌مۆكیی ده‌روونی " بووه و پێویستیی به‌چاره‌سه‌ر و چاودێری و به‌كارهێنانی دا‌و و ده‌رمانی خه‌و هێنی به‌رده‌وام هه‌یه, به‌ڵام ڕۆژ به‌ڕۆژ حاڵی به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت . ئه‌و ماندووبوون و بێ خه‌ویه زۆره به‌ته‌واوه‌تی الزعبیان ماندوو كردووه و ئێستا كێشی له‌په‌نجا كیلۆگرام تێناپه‌ڕێت و ناشتوانێت هیچ ئیش و كارێك بكات . ئه‌مه‌و خێزانه‌كه‌ی الزعبیش باس له‌وه ده‌كات كه‌قـه‌ت مێرده‌كه‌ی خۆی نه‌بینیوه كه‌بخه‌وێت, و ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد كه‌زۆرینه‌ی كاته‌كانی به‌جگه‌ره‌كێشانه‌وه به‌سه‌ر ده‌بات . الزعبی ووتی من ئه‌وه ڕه‌تده‌كه‌مه‌وه كه‌تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی هاتبم, به‌ڵام ده‌زانم كه‌ڕۆحـم هیلاكه و پێویستیی به‌حه‌وانه‌وه هه‌یه, و هیواشی خواست كه‌ڕۆژێك بێت بتوانرێت چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزرێته‌وه و ووتی : هه‌ست به‌ئارامی ناكه‌م و منداڵه‌كانیشم وه‌ك كه‌سێكی نائاسایی ته‌ماشام ده‌كه‌ن, زۆر حه‌ز ده‌كه‌م به‌ر له‌وه‌ی كه‌بـۆ دواجار چاوه‌كانم لێك بنێم بتوانم لێیان نزیك ببمه‌وه و وه‌ك باوك و منداڵی ئاسایی پێكه‌وه بژین توقيــع العضو دانيار كوردى | |
|
|
| موضوع: رد: ئه‌و پیاوه ئه‌رده‌نیه كه له‌په‌نجاكانی ته‌مه‌نیدایه ماوه‌ی 17 ساڵی ته‌واوه نـه‌خـه‌وتـووه السبت 31 يوليو 2010, 6:08 am | |
| توقيــع العضو كــاردينيــا | |
|
|
| موضوع: رد: ئه‌و پیاوه ئه‌رده‌نیه كه له‌په‌نجاكانی ته‌مه‌نیدایه ماوه‌ی 17 ساڵی ته‌واوه نـه‌خـه‌وتـووه السبت 31 يوليو 2010, 5:37 pm | |
| ده ست خوش ئه م مال ويرانه جى كردوو سه يره توقيــع العضو شميران كركوكي | |
|
|