| موضوع: ساڵی ڕابردوو 189 هه‌زار كچه هه‌رزه‌كاریی به‌ریتانی منداڵیان له‌باربردووه السبت 31 يوليو 2010, 5:45 am | |
| ڕۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی ته‌له‌گرافی بلاَوی كردۆته‌وه كه كچه هه‌رزه‌كارانی به‌ریتانی كه بۆ چه‌ندجار كرداری له‌باربردن كۆرپه‌له بكه‌ن، له‌گه‌ڵ بێزاری كاركه‌ران له خزمه‌ت گوزاری ڕاوێژكاری سكپڕی له گرتنه به‌ری ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه وه‌ك هۆكارێك بۆ ڕزگاربوون له سكپڕی . له ده‌رخسته‌یه‌كی حكومه‌تی به‌ریتانی هاتووه كه ساڵی پار 89هه‌رزه‌كار كۆتاییان به سكپڕیه‌كه‌یان هێناوه به نه‌شته‌رگه‌ری كه له پێشدا سێ تا چوار جار ئه‌و كاره‌یان كردووه . ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێ : ژماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ساڵی 2009 بۆیه‌كه‌مجاره ئه‌وه پیشانده‌ده‌ن كه سێیه‌كی 34% نه‌شته‌رگه‌ریه‌كانی له‌باربردن بۆ ئه‌و ژنانه ئه‌نجامدراوه كه زیاتر له جارێك سكه‌كه‌یان له بار بردووه. وه ده‌رباره‌ی ته‌واوی ته‌مه‌نه‌كان زیاتر له هه‌زار ژن و كچ بۆ پێنجه‌م جار منداڵه‌كه‌یان له باربردووه ، وه 214 بۆ جاری شه‌شه‌م ،و 70 بۆ جاری حه‌فته‌م ، و 48 بۆ جاری هه‌شته‌م به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه . ئان فیوریدی سه‌رۆكی خزمه‌تگوزاری ڕاوێژكاری سكپری به‌ریتانی ده‌ڵێ دووباره بوونه‌وه‌ی سكپڕی له ناوه‌ندی هه‌رزه‌كاران وای كردووه كه ژیانیان شڵه‌ژاو بێت و قورسی له ڕێگریه‌كانی سكپڕی . بیته‌ر ساندرۆزی پزیشك له ڕێكخراوێكی ته‌ندروستی پزیشكه گاوره‌كان ده‌ڵێ ئه‌و ژمارانه مایه‌ی بێهیواین له‌كاتێكدا كه له باربردن وه‌ك ڕێگایه‌ك بۆ ڕێگری له سكپڕی له نێوان ژنان و هه‌رزه‌كاران له زیادبوونه . حاڵه‌ته‌كاتی له باربردن له‌كه‌رتی وێڵز له ئینگلته‌را بۆ ساڵی ڕابردوو 189 هه‌زاربووه به كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی ساده له ساڵی پێشووتری ، تیایاندا 63 هه‌زاریان پێشتر مناڵیان له باربردووه به‌به‌راووردی نزیكه‌ی 52 هه‌زاریان ساڵی پێشتر له بارین بردووه به ڕێژه‌یه‌ك كه زیابوونه‌كه‌ی گه‌شتۆته 22% . وه 18 هه‌زار حاڵه‌تی له باربردن بۆ ئه‌و كچانه بووه ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ كه‌متربووه وه هه‌زاریش له‌و هه‌رزه‌كانه ته‌مه‌نیان نه‌گه‌شتۆته 14 ساڵ توقيــع العضو دانيار كوردى | |
|
|
| موضوع: رد: ساڵی ڕابردوو 189 هه‌زار كچه هه‌رزه‌كاریی به‌ریتانی منداڵیان له‌باربردووه الأحد 01 أغسطس 2010, 1:06 am | |
| ده ست خوش براكه م خوا هيدايه تيان بدات بيا ن هينيته سه ر ريى راست توقيــع العضو شميران كركوكي | |
|
|
| موضوع: رد: ساڵی ڕابردوو 189 هه‌زار كچه هه‌رزه‌كاریی به‌ریتانی منداڵیان له‌باربردووه الأحد 01 أغسطس 2010, 2:37 am | |
| توقيــع العضو كــاردينيــا | |
|
|