هۆ گرۆى ئاده‌میزاد....ئه‌وه بزانه كه خواى گه‌وره رێزى لێناویت (ولقد كرمنا
بنى ءادم) ئه‌ى تۆ بۆچى له‌گه‌ل ئه‌و رێزه‌دا كه‌لك وه‌رناگرى , بێ رێزى مه‌نوێنه
له‌گه‌ل رێزى ئیلاهى,مه‌گه‌ر نه‌ت زانیووه كه خواى گه‌وره له‌گه‌ل رێزگرتنى تۆ
وه به جوانترین شێوه‌ش تۆى دروست كردووه ( لقد خلقن الانسان فى احسن تقویم)
مرۆڤمان به جوانترین شێوه دروست كردووه ئه‌ى ئه‌وه‌ت نه‌زانییووه كه خواى
گه‌وره ده‌سه‌لاتى هه‌یه و به خرابترین شێوه سزاى ئاماده‌كردووه
...
به‌شى یه‌كه‌م
(ئیمان و برواكردن به ده‌سه‌لاتى خواى گه‌وره
)
ئه‌ى خودایه...
ئه‌ى له خۆم بۆم نزیكتر ! من ده‌نگى تۆ له شنه‌با و
ئاوازى ده‌ریادا ده‌بینم,تۆ ته‌نها ئومێدى زیندوو بونمى
ئه‌ى خودایه...
ئه‌ى
جوانترین جوانى ! جوانترین گۆرانیت كه باڵنده‌كان ئه‌داى ئه‌كه‌ن و ناوى تۆیان
له دڵیان نووسیووه
ئه‌ى خودایه...
ئه‌ى خوداى عاشقان ! عاشقى تر له
هه‌موو كاتێ عاشقم به‌نرخترین عه‌شق له‌ناوى تۆدا به دى ئه‌كه‌م
ئه‌ى میهره‌بان
....
ئه‌ى خوداى میهره‌بان ! هه‌ر كه‌س له شه‌قامى رِه‌حمه‌تتدا هه‌نگاوى به
دارستانى خۆشبه‌ختى گه‌یشت
دڵێك كه تۆى تیانه‌بێت له‌هه‌موو عه‌شق و چاكه
ومیهره‌بانیه‌ك به‌دوره و هه‌رگیز هه‌ست به حه‌قیقه‌ت ناكات.....
زۆر جار
ئێمه‌ى مرۆڤ كاتێك له لوتكه‌دا تێرامان و تێفكرین ئه‌كه‌ین راسته‌وخۆ بیر له
به‌دیهێنه‌رى خۆمان ئه‌كه‌ینه‌وه , له‌م ساتانه‌دا دڵمان ئه‌بێته به‌هارستانێك
كه ئارامى و خۆشى سه‌راپاى دڵمان به نه‌سیمى بارانه ره‌حمه‌تى ئیلاهى ته‌رِ
ئه‌بێت , وێناكردن و ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه و تێرامانه له بیرى
مرۆڤدا وامان لێئه‌كات هه‌میشه هه‌ست بكه‌ین كه خواى كه‌وره حزوورى هه‌یه و
چاویشى لێمانه و خاوه‌نى ئێمه‌ییه له‌و كاته دا مرۆڤ چه‌نده بێوه‌فاییه كه
په‌نا بۆ غه‌یرى خوا ببات بۆ به‌هانه‌وه‌چوون و یارمه‌تى دان,به‌لام سه‌یركه ئه‌و
مرۆڤانه‌ى دڵیان ته‌ره به زیكرى خواى گه‌وره قه‌د بیر له غه‌یرى خواى گه‌وره
ناكه‌نه‌وه وه هێز و كۆمه‌كیش له‌و نه‌بێت له كه‌سى تر داوا ناكه‌ن ...كاتێك
مرۆڤ بۆ یارمه‌تى دان په‌نا بۆ كه‌سانى تر ئه‌بات ئه‌و كات ئه‌ده‌بى حزوورى و
دڵنه‌واى دڵ و ئارامییه‌كه‌ى كه م ولاواز ئه‌بێت... بۆیه هه‌میشه پشت به خواى
گه‌وره ببه سته بۆ به‌ده‌ست هینانى ئیخلاێ
ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستى ئێمه‌یه باس
كردنه له ( بیروباوه‌ر) له روانگه‌ى خواى بێ هاوتا و په‌یره‌وى له یاسا و
رێسایه‌كانى و جێ به‌جێكردنى ئه‌و حوكمانه‌ى له قورئان سه‌رچاوه‌ده‌گرن و به
خه‌لات بۆ مرۆڤ هاتوون , بۆیه هه‌ر ناوچه‌یه‌ك و شوێنێك په‌یره‌وى له یاسا و
رێسایه‌كانى قورئان دا بكات ئارامى و ئازادى و حه‌ساوه ئه‌بێت, وه سه‌ركه‌وتووى
دنیا و قیامه‌تى لێده‌وكه‌وێته‌وه
بۆیه ئیمان و برواكردن به تاكانه‌ى خواى
گه‌وره و ده‌سه‌لاته‌كانى یه‌كه‌م مه‌قامه كه مرۆڤ لێیه‌وه تێده‌گات كه ئێمه
چه‌ندێك قه‌رزراى ئه‌و زاته‌ین و چه‌ندیك بێوه‌فاین له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌تانه‌ى كه
خواى گه‌وره به ئێمه‌ى داوه,كه‌سانێك كه بروایان به خوا و ده‌سه‌لاته‌كانى نى
یه كه‌سانى خۆ په‌رست و به‌دبه‌ختن و هه‌میشه ره‌ش بینن به داهاتوو وه دڵ ره‌قن
و به‌زه‌ى له دڵیان‌دا نى یه ....هه‌رچى سیفه‌تى خراپه سیماى دائه‌پۆشێت
رێك
به پێچه‌وانه‌وه ئیمان و برواهێنان به ده‌سه‌لاتداریه‌تى خواى گه‌وره وا له
مرۆڤ ئه‌كات هه‌میشه عه‌وداڵ بێ به دواى حه‌ق و راستى , وه ره‌وشت به‌رز و دڵ
ئارام و گه‌ش بین ئه‌بێت له‌گه‌ل ژیانى دا , ئه‌مه سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى سه‌رفرازى
دونیا و قیامه‌ت ئه‌بێت
"من اجاب عن التوحید بعباره فهوه ملحد,ومن اشاره الیه
باشاره فهوه زندیق, ومن اومى الیه فهوه عابد وپن, ومن نگق فیه فهو غافل,ومن سكت عنه
فهوه جاهل,ومن وهم انه الیه واێل فلیس له حاێل,ومن ڤن منه قریب فهو عنه, ومن به
تواجد فهو له فاقد, وكل ما میزتموه باوهامكم وادركتموه بعقولكم فى اتم معانیكم ,
فهو معروف مردود الیكم , محدپ مێنوع مپلكم "
دڵه‌كان خه‌زێنه‌ى رووناكى ئیمانن
, ئه‌وكه‌سانه‌ى ده‌رگاى خۆرى هیدایه‌تیان لێ داخراوه دڵیان تاریكستانیه وه‌ك
كاسه‌یه‌كى ره‌ش وایه , ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى له شه‌وگارى بێ باوه‌رى دان...وه‌رن
دڵه‌كانتان رووناك بكه‌نه‌وه
رۆشناى ئیمان و بروابوون به ده‌سه‌لات و گه‌وره‌ى
خواى گه‌وره جۆرێكه له‌و تیشكه ئیلاهیه‌یى بۆ هیدایه‌ت دانى به‌نده‌كانى خواى
گه‌وره
هۆ گرۆى ئاده‌میزاد....ئه‌وه بزانه كه خواى گه‌وره رێزى لێناویت
(ولقد كرمنا بنى ءادم) ئه‌ى تۆ بۆچى له‌گه‌ل ئه‌و رێزه‌دا كه‌لك وه‌رناگرى , بێ
رێزى مه‌نوێنه له‌گه‌ل رێزى ئیلاهى,مه‌گه‌ر نه‌ت زانیووه كه خواى گه‌وره
له‌گه‌ل رێزگرتنى تۆ وه به جوانترین شێوه‌ش تۆى دروست كردووه ( لقد خلقن
الانسان فى احسن تقویم) مرۆڤمان به جوانترین شێوه دروست كردووه ئه‌ى ئه‌وه‌ت
نه‌زانییووه كه خواى گه‌وره ده‌سه‌لاتى هه‌یه و به خرابترین شێوه سزاى
ئاماده‌كردووه ( پم رددناه اسفل سافلین) كاتیك ئه‌روانیته قورئانى پیرۆز بۆمان
رۆن ئه‌بێته‌وه كه خواى گه‌وره مه‌به‌ست له دروست كردنى گرۆى مرۆڤایه‌تى ته‌نها
بۆ په‌رستنى ئه‌و زاته‌ییه ( وما خلقت الجن والانس الا لیعبدون)
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى
له شه‌وگارى غه‌فله‌ت وبێ باوه‌رى غه‌رق بوونه
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى دڵیان وه‌ك
كاسایه‌كى ره‌ش و تاریكه
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى له رێژنه ره‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تى
ئیلاهى بێ به‌شن
ئه‌ى ئه‌وانه‌ى هێشتا رۆشناى ئیمان و دڵیان ته‌ر نه‌بووه به
نورى ئیمان
وه‌رن روبكه‌نه جوانترین حه‌وزى سۆز و میهره‌بانى و لێخۆشبوو‌ن هه‌ر
ئه‌و خواییه‌ى كه به‌لێنى داوه له ئێمه‌ى تۆزى گوناه نیشتوو له سه‌ر دلان گه‌ر
تۆبه بكه‌ین و رووبكه‌ینه باره‌گاى به‌دیهێنه‌رمان
وه ئه‌وه‌ش بزانه ( ان
الابرار لفى نعیم , وان الفجار لفى جحیم ) : چاكان و خواپه‌رستان له‌ناو ناز و
نیعمه‌ته‌كانى به‌هه‌شتدان و خراپه كارانیش وان له‌ناو دۆزه‌خ و
سزادان
ما وحد الواحید من واحد .......... اذ كل من وحده
جاحد
توحید من ینگق عن نعمته...........عاریه ابطلها الواحد
توحیده ایاه
توحیده ............. ونعمت من ینعته لاحد
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|