ئارسن ڤینگه‌ری فه‌ره‌نسی‌و راهێنه‌ری به‌ئه‌زموونی یانه‌ی ئارسناڵ،
ئامۆژگاری هه‌ڵبژارده گه‌وره‌كان ده‌كات كه ترسیان له‌دۆڕان نه‌بێت
له‌یاریه‌كانی جامی جیهانیدا.
ڤینگه‌ر سه‌باره‌ت به‌ئاستی نزمی هه‌ڵبژارده
به‌هێزه‌كان له‌مۆندیالدا رایگه‌یاند: هه‌ڵبژارده به‌ناوبانگه‌كانی پاڵێوراوی
به‌هێزی به‌ده‌ستهێنانی نازناوی جامی جیهانی هێشتا ناتوانن دڵنیابن له‌سه‌ركه‌وتنی
هیچ یاریه‌ك، ده‌بێت ئاگاداری هۆكارێك بن كه ئه‌وش ترسانه له‌دۆڕان، ئه‌گه‌ر
ترس‌و دله‌راوكێ فه‌رامۆش نه‌كه‌ن ناتوانن ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆیان نمایشبكه‌ن،
له‌ئێستادا هه‌ڵبژارده بچوكه‌كانیش زۆرباش بوون، ئه‌وه‌ش به‌ئاسانی هه‌ستی پێ
ده‌كرێت له‌جامی جیهاندا، چونكه هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی لاواز نابینرێت كه به
ئه‌نجامێكی گه‌وره له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده به هێزه‌كاندا بدۆرێت.
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|