سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی ژیان زۆرن، له‌هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌ی كه
زیاتر شتی سه‌یری تیادا رووده‌دات، قۆناغی خوێندن‌و قوتابخانه‌یه. ئه‌مه‌ی
خواره‌وه نمونه‌ی ئه‌و شته سه‌یرانه‌یه.
سه‌یروسه‌مه‌ره‌كانی ژیان زۆرن، له‌هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌ی كه
زیاتر شتی سه‌یری تیادا رووده‌دات، قۆناغی خوێندن‌و قوتابخانه‌یه. ئه‌مه‌ی
خواره‌وه نمونه‌ی ئه‌و شته سه‌یرانه‌یه.
قوتابییه‌ك
له‌وانه‌ی داڕشتندا ده‌رنه‌چوو، مامۆستاكان به‌مامۆستای وانه‌كه‌یان وت هه‌رچۆنێك
بێت هه‌وڵبده ده‌ریچێنیت، مامۆستاكه وتی قوتابییه‌كه ته‌ركیزی نییه، هه‌ركاتێك
ده‌ڵێم له‌سه‌ر بابه‌تێك بنووسه، ئه‌و له‌بابه‌ته‌كه لاده‌دات‌و ده‌چێته سه‌ر
بابه‌تێكی تر.
مامۆستاكان وتیان با تاقی بكه‌ینه‌وه.
قوتابییه‌كه‌یان هێنا، وتیان داڕشتنێك له‌سه‌ر وه‌رزی به‌هار بنوسه.
قوتابییه‌كه ده‌ستیكرد به‌نووسین:
"وه‌رزی به‌هار یه‌كێكه له‌وه‌رزه‌كانی ساڵ،و جوانترین
وه‌رزه، له‌م وه‌رزه‌دا گژوگیا سه‌وزده‌بێت‌و چیاكان هه‌مووی ده‌بن
به‌سه‌وزه‌ڵانی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی حوشتر به‌باشی بله‌وه‌ڕێت. حوشتریش
گیانله‌به‌رێكی وشكانییه‌و به‌رگه‌ی برسێتی‌و تینوویه‌تی ده‌گرێت،و ده‌توانێت
به‌ئاسانی به‌بیاباندا بڕوات. بیاباننشینه‌كان حوشتر به‌كارده‌هێنن چونكه كه‌شتیی
بیابانه‌و كه‌لوپه‌لی خۆیانی پێده‌گوازنه‌وه‌و خۆشیان له‌ناوچه‌یه‌كه‌وه
بۆناوچه‌یه‌كی تر پێیده‌ڕ‌ون..." به‌مشێوه‌یه قوتابییه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت
له‌سه‌ر داڕشتنه‌كه‌ی له‌باره‌ی حوشتره‌وه‌و بابه‌ته ئه‌سڵییه‌كه‌ی
بیرده‌چێته‌وه كه وه‌رزی به‌هاره.
مامۆستاكان ده‌ڵێن
له‌وانه‌یه هۆكه‌ی ئه‌وه‌بێت وه‌رزی به‌هار نزیكه له‌ژیانی گیانله‌به‌ران‌و
ئه‌میش بۆیه له‌گه‌ڵ باسی حوشتردا تێكه‌ڵی ده‌كات، با بابه‌تێكی دیكه‌ی بۆ
هه‌ڵبژێرین. به‌قوتابییه‌كه ده‌ڵێن داڕشتنێك له‌سه‌ر "پیشه‌سازیی‌و ته‌كنه‌لۆژیای
ژاپۆن" بنووسه.
قوتابییه‌كه به‌م شێوه‌یه ده‌ست
به‌نووسین ده‌كات:
"وڵاتی ژاپۆن به‌چه‌ندین پیشه‌سازیی
پێشكه‌وتوو ناسراوه، یه‌كێكه له‌و وڵاته ده‌گمه‌نانه‌ی كه توانیویه‌تی پاش
جه‌نگ له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت، له‌گرنگترین ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی ژاپۆن،
ئوتومبیله، به‌ڵام بیاباننشینه‌كان له‌هاتووچۆیاندا ئوتومبیلی ژاپۆنی
به‌كارناهێنن، به‌ڵكو حوشتر به‌كارده‌هێنن، حوشتریش گیانله‌به‌رێكی وشكانیه‌و
چه‌ندین رۆژ به‌رگه‌ی برسییه‌تی‌و تینوویه‌تی ده‌گرێت، ده‌توانێت به‌ئاسانی
به‌بیاباندا بڕوات. بیاباننشینه‌كان حوشتر به‌خێوده‌كه‌ن‌و له‌جێگۆڕكێكانیاندا بۆ
گواستنه‌وه‌ی شتومه‌كه‌كانیان به‌كاریده‌هێنن..."
به‌م جۆه
قوتابییه‌كه دیسانه‌وه ده‌چێته‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی حوشتر‌و به‌شان‌وباڵیدا
هه‌ڵده‌دات.
مامۆستاكان هه‌ر ده‌یانه‌وێت قوتابییه‌كه
ده‌رچێت، ده‌ڵێن بابه وه‌ره ئه‌مجاره داڕشتنێك له‌سه‌ر "كۆمپیوته‌ر‌و سوده‌كانی"
بنووسه.
قوتابییه‌كه ده‌ستی به‌نووسین كرد:
"كۆمپیوته‌ر ئامێرێكی به‌سووده‌و ئاسانكارییه‌كی زۆری
له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیاندا كردووه، به‌ڵام لای بیاباننشینه‌كان كۆمپیوته‌ر
نییه، به‌ڵكو ئه‌وان حوستریان هه‌یه، حوشتریش گیانله‌به‌رێكی وشكانییه‌و چه‌ندین
رۆژ به‌رگه‌ی برسییه‌تی‌و تینوویه‌تی ده‌گرێت، ده‌توانێت به‌ئاسانی به‌بیاباندا
بڕوات..."
مامۆستاكان كه ئه‌وه‌ده‌بینن، بڕیار ده‌ده‌ن
ئه‌و قوتابیبیه له‌وانه‌ی داڕشتندا ده‌رنه‌چێنن، قوتابییه‌كه‌ش نامه‌یه‌ك
بۆوه‌زیری په‌روه‌رده ده‌نووسێت‌و به‌م شێوه‌یه سكاڵاكه‌ی ده‌ستپێده‌كات:
"به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده..
پاش
رێز‌وسڵاو.
من كه قوتابیی پۆلی ....، سكاڵای خۆم
به‌رزده‌كه‌مه‌وه بۆلای به‌ڕێزتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستای وانه‌ی داڕشتن
له‌وانه‌كه‌دا ده‌رمناچێنێت، هه‌رچه‌نده چه‌ندین داڕشتنی باشم بۆنووسیوه، من
تائێستا به‌قه‌ده‌ر نه‌رم‌ونیانی حوشتر ئارامم له‌سه‌رگرتووه، چونكه حوشتر
ناسراوه به‌وه‌ی نه‌رم‌ونیانه‌و چه‌ندین رۆژ به‌رگه‌ی برسییه‌تی‌و تینوویه‌تی
ده‌گرێت، ده‌توانێت به‌ئاسانی به‌بیاباندا بڕوات. بیاباننشینه‌كان حوشتر
به‌خێوده‌كه‌ن‌و له‌جێگۆڕكێكانیاندا حوشتر بۆ گواستنه‌وه‌ی شتومه‌كه‌كانیان
به‌كارده‌هێنن..
له‌كۆتاییدا داواكارم له‌به‌ڕێزتان
چاوبخشێننه‌وه به‌و سته‌مه‌ی لێمكراوه، كه به‌قه‌ده‌ر سته‌می خه‌ڵكی ئه‌م
زه‌مانه كه له‌حوشتریان كردووه، قورس‌و گرانه..
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|