جارێك له‌و جارانه‌ی كه عومه‌ری كورِی خه‌تتاب ره‌زای خوای لێ بێ به مه‌دینه‌دا به مه‌به‌ستی پاسه‌وانی ده‌سورِایه‌وه، به‌به‌رده‌می ماڵێك دا رۆیشت كه ته‌نها ژنێك له ماڵه‌كه بو ئه‌م شیعره‌ی ده‌گوت:
تطاول هذا الليل وازور جانبه
وأرقى أن لا ضجيج ألاعبه
ألاعبه طوراً وطوراً كأنما
بدا قمراً في ظلمة الليل حاجبه
يسر به من كان يلهو بقربه لطيف
الحشا لا يحتويه أقاربه
فوالله لو لا الله لا شي‌ء غيره
لحرك من هذا السرير جوانبه
ولكنني أخشى رقيباً موكلاً
بأنفسنا لا يفتُر الدهرَ كاتبه
مخافة ربي والحياء يصدني
وإكرام بعلي أن تنال مواتبه(*)
ئیمامی عومه‌ر پرسیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م ژنه كرد، پێ یان گوت: ئه‌مه فڵانه ئافره‌ته، مێرده‌كه‌ی له‌لای نى یه و له جیهاده، ئه‌ویش به دوای مێردی ژنه‌كه‌یدا نارد تا بگه‌رِێته‌وه لای هاوسه‌ره‌كه‌ی، پاشان ئیمام عومه‌ر چوه لای حه‌فێه گوتی: كچه‌كه‌م... ژن تا چه‌ند ده‌توانێ ئارام له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی بگرێ؟..
ئه‌ویش گوتی: سبحان الله، پیاوی وه‌ك تۆ ده‌رباره‌ی ئه‌مه پرسیار له من ده‌كا؟
گوتی: بۆیه پرسیارت لێ ده‌كه‌م ده‌مه‌وێ بۆ مسوڵمان ده‌ركه‌وێ.
حه‌فێه گوتی: پێنج مانگ.. شه‌ش مانگ.
جا بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌چوه غه‌زا ماوه‌ی شه‌ش مانگیان بۆ داده‌نا.. كه یه‌ك مانگ به‌رِێوه ده‌بن و، چوار مانگیش ده‌مێننه‌وه، مانگێكیش به‌رِێوه ده‌بن بۆ گه‌رِانه‌وه! ئیمام مالك له (الموطأ) ئه‌م چیرۆكه‌ی له‌عبدالله بن دینار گێرِاوه‌ته‌وه.
____________________________
(*)كورته‌ی مانای شیعره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ئافره‌ته مێرده‌كه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره لێی دوره و خۆی گرتوه له توش بون به خراپه‌كاری. جا ده‌ڵێ گه‌ر له ترسی خوا نه‌بایه ئه‌وا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م قه‌روێڵه‌یه یه‌كێكی تری له‌سه‌ر ده‌بو یاریم له‌گه‌ڵ دا ده‌كرد، به‌ڵام له ترسی خوا و شه‌رم و شكۆ و له‌به‌ر رێزی مێرده‌كه‌م ئارام ده‌گرم
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|