شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوو، له شـاری لاس ڤێگاس-ی ویلایه‌تی نیڤاداو له پـێشـبڕکێی سـاڵانه بۆ هه‌ڵبژاردنی شـاجوانی ئه‌مریکا، کچێـکی ته‌مه‌ن 24 سـاڵی ئه‌مریکایی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب پله‌ی شـاجوانی ئه‌مریکای برده‌وه.
ڕیما فه‌قیه هه‌رچه‌نده له کاتی ڕۆیشتنی له نمایشه‌که‌ی دا به‌هۆی درێژی جله‌که‌یه‌وه خه‌ریکبوو بکه‌وێت به‌ڵام خۆی گرته‌وه‌و توانی به جوانی‌و لێهاتوویه‌که‌ی به‌سه‌ر هه‌ر 50 ڕکابه‌ره‌که‌ی که هه‌ڵبژارده‌ی ویلایه‌ته‌کانی دیکه‌و واشنتنی پایته‌خت بوون، سه‌ربکه‌وێت.
ڕیما به ره‌چه‌ڵه‌ک لوبنانیـیه‌و ئێسـتا دانیشـتووی شـاری دێربۆرنی ویلایه‌تی میشیگنه. ڕیما، منداڵێـکی حه‌وت سـاڵان بووه، کاتێـک له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی به‌ره‌و ئه‌مریکا کۆچیان کردووه. پـێده‌چێت ئه‌و یه‌که‌م ئه‌مریکایی به ڕه‌سه‌ن عه‌ره‌ب‌و هه‌روه‌ها موسڵمان بێت بـبێته شـاجوانی ئه‌مریکا
سه‌رچاوه // کوردسات
--------------------------------------------------------------------------------
توقيــع العضو شميران كركوكي |
|